عێراقیەکان جەژنی رەمەزان دەکەن لەناوەڕاستی سەرکەوتنەکاندا دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە بریتییه له رزگارکردنی زۆربەی موسڵ.
عادل عەبدول ئیلاه، 41 ساڵ، لە گەڕەکی موسەننای رۆژهەڵاتی موسڵ کە پشوەکەی وەك ئاهەنگی سەرکەوتن لهقهڵممدا، بە دیارونای وت: "جەژن بەبێ داعش خۆشە. ئێمە ئێستا دەتوانین جەژنی رەمەزان بکەین دوای لەناوبردنی تیرۆریستان."
بۆ خۆشتركردنی پشووەکە بۆ هەژاران، نوسینگەی وهقفی سوننه لە پارێزگای نەینەوا جلوبەرگی نوێی پێشکەشی منداڵانی بێ دایكوباوك کرد لە موسڵ.
سەرۆکی وهقفی سوننه، ئەبو بەکر کەنعان، بە دیارونای وت: "ئێمە کەمپینێکمان دەستپێکردووە بۆ هێنانی خۆشیی جەژن بۆ منداڵانی بێ دایكوباوك لە شارەکەماندا، بەتایبەتی ئەو منداڵانەی دایك و باوکیان لەدەستدا بەهۆی تیرۆری داعشەوە."
نوسینگەی وهقفهكه جلوبەرگی نوێی جەژنی بۆ نزیکەی 5,000 منداڵی بێ سەرپەرشت دابەشکردووە لە هەردووك بەری رۆژهەڵات و رۆژئاوای موسڵ و چالاکی و پێشبڕکێ و خەڵات بۆ منداڵان و بێوەژنان و خێزانی شەهیدان سازدهكات.
کەنعان وتی: "لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، ئێمە زیاتر لە 7,500 سەبەتەی خواردن و کۆمەکمان دابەشکردووە بۆ دانیشتوانی ریسالە، یەرموك، ئیسڵاح زراعی و بادوش لەگەڵ ئاوارەکان لە شاری کۆنی موسڵ."
وتیشی: "هەوڵەکانمان بەردەوامن و زیاتردەبن بۆ یارمەتیدانی دابینکردنی هاوکاری بۆ هەموو خێزانە هەژارەکان کە بەهۆی تیرۆریزمەوە زەرەرمەند بوون.
بەغدا جەژندەکات
بەسام مۆفەق، 38 ساڵ، لە گەڕەکی یەرموکی بەغدا وتی: "ئازار لە دڵماندا بوو لەگەڵ هەر جەژنێك کە دەهات و خێزانەکانمان لە موسڵ و ناوچەکانی تر بە دیل گیرابوون لەلایەن داعشەوە."
مۆفەق بە دیارونای وت: "ئێمە دڵنیابووین کە ئەو رۆژە دێت بتوانین جەژنیان لەگەڵ بکەین. بەمزوانە هیچ بستێکی خاکی ئێمە لەژێردەستی داعشدا نامێنێت."
رەسوڵ محەمەد، 34 ساڵ، لە گەڕەکی سەیدییەی بەغدا کە خۆی ئامادەدهکرد بۆ بردنی هەردوو منداڵەکەی بۆ پارکێك، وتی: "سەرکەوتن بەسەر داعشدا جەژنی ئێمەیە. هیچ شتێك وەك ئەو خۆشیەی ئێمە نیە کە بەشە داگیرکراوەکانی نیشتیمانهكهمان ئێستا ئازادکراون."
لە بەغدا ئاههنگهكانی جەژن لە سەرانسەری شارەکەدا بەڕێوەدەچێت.
بەرپرسی پەیوەندیە گشتییەکانی ئهمیندارێتی، حەکیم عەبدول زەهره، بە دیارونای وت: "هەموو پارك و باخچە گشتییەکان ئامادەن بۆ وەرگرتنی سەردانیکەران و خزمەتکردن بۆ ئەزمونێکی خۆشی خێزانەکان."
وتیشی پارکی یاریی زەورا پێشانگایەکی یاریی ئاگرین سازدهكات کە بە میوانداریی کەسایەتیه وەرزشی و هونەریهكان دەبێت.
هەروەها وتی منداڵان و گەورهكان دەتوانن چێژببینن لە نوێترین یاریی چهركوفهلهك و یاریی تریش لە زەورا و شوێنەکانی تری کاتبەسەربردن لە شارەکەدا.
وتی لەگەڵ ئەوەشدا ئهمیندارێتیهكه "شەقامەکانی پایتەختی رەنگکردووە بە رەنگی بریسکەدار کە خۆشی گشتی پیشاندەدات بەهۆی دوایین سەرکەوتنە سەربازیەکانەوە."