رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) مزگەوتی گەورەی نوری له موسڵ و منارە تایبەتە لارهكهی سەدەی 12ی تەقاندەوە، چوارشەممە (21 حوزەیران) پێش پاشەکشەکردن لێی، هەرکە هێزە عێراقیەکان نزیكبوونهوه.
منارەی حەدبا (قەمبور)ی مزگەوتەکە، کە ئەبوبەکر بەغدادی لە 2014 دامهزراندنی بەناو "خەلافەتی" تێدا راگەیاند، لەسەر دراوی 10,000 دیناری عێراقی چاپکراوە و سمبولێکی شارەکە بوو.
لە بەیاننامەیەکدا کە دوای داڕمانی مزگهوتهكه بڵاوکرایهوە، سەرهكوەزیران حەیدەر عەبادی، وێرانكردنی مزگەوتەکەی لەلایەن گروپەکەوە وەك "بەفەرمی راگەیاندنی دۆڕان" ناوبرد، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
مزگەوتە مێژوییەکە لەناو شاری موسڵی کۆندایە كه دوایین ناوچهی شارەکەیە لەژێردەستی داعشدا مابێتهوه و کەوتۆتە ژێر گەمارۆی هێزەکانی عێراق لە ئازارەوە.
هێزەکانی عێراق شەوی چوارشەممە پێشڕەوییانکرد بۆ ناو موسڵی کۆن و ئامادەکارییان دەکرد بۆ هەڵکوتانەسەر مزگەوتەکە و دەرکردنی داعش لێی، دوای ئهمینكردنی كۆڵان و شەقامەکانی دەوروبەری.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی یەکەیەکی سەربازی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، لیوا عەبدولئەمیر یارهڵا، وتی تەقینەوەکە کاتێك رویدا کە هێزەکانی دژەتیرۆر گەیشتنە نزیکەی 50 مەتر دوور لە مزگەوتەکەوە.
یارهڵا وێرانکردنی مزگەوتەکە و منارەکەی وەك "تاوانێکی تری مێژویی" ناوبرد کە لەلایەن داعشەوە ئەنجامدراوە.
دۆڕانێکی سیمبۆڵی
ئەندام پەرلەمانی عێراقی، ماجید غەراوی، کە ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگرییە، وتی داعش مزگەوتەکەی لەکاتێکی پێشوتردا بۆمبڕێژکردووە.
غەراوی بە دیارونای وت گروپەکە ئامادەبوو بۆ تەقاندنەوەی مزگەوتەکە هەرکاتێك هێزە رزگارکەرەکان نزیكببنەوە و "دڵنیابن کە کۆتاییان هاتووە و هەردەبێت هێزەکانمان کۆنتڕۆڵی مزگەوتەکە بکەن."
وتیشی داعش پلانی نەبوو لە مزگەوتەکە بکشێتەوە و بەسهلامهتی بیهێڵێتەوە "تا هێزە رزگارکەرەکان بتوانن کۆتایی شەڕی موسڵی لێوه رایبگەیەنن" چونکە "مزگەوتەکە بایەخێکی سیمبۆڵیی هەبوو لەنێوان ئەندامانی داعشدا."
هەروەها وتی: "ئەوان نەیاندەویست رێگە بەو تەلارە ئایینیە بدەن کە خەلافەتەکەیانی تێدا راگەیەندراوە ببێتە شاهیدی راگەیاندنی دۆڕانیان."
بەغدادی یەکەمین دەرکەوتنی گشتیی لە مینبەری ئەو مزگەوتەوە بوو لە 4 تەمموزی 2014، کە دامەزراندنی "خەلافەتێکی" راگەیاند لە وتارێکی هەینیدا و خۆشی وەك "خەلیفەی موسڵمانان" راگەیاند.
غەراوی وتی وێرانکردنی مزگەوتی نوری "مۆرێکی تری شەرمەزارییە" بە ناوچهوانی داعشەوە.
وتیشی: "ئەم تاوانە نەك تەنیا رەنگدانەوەی نائومێدبوونی تیرۆریستانە بەڵکو تاڵیی ئەو دۆڕانە توندەیە [كه توشیان بووە] و ئەو سەرلێشێواویەیەی ئێستا هەستی پێدەکەن."
'دوایین نیشانە لە موسڵ'
لەوکاتەوەی داعش موسڵ و ناوچەكانی دەوروبەری داگیرکرد، چەندین شوێنەواری گرنگ و بینای مێژوویی تەقاندۆتەوە، لەنێویاندا مەزارگەی نەبی یونس (مەزارگەی حەزرەتی نوح) و شاری دێرینی نەمرود.
منارە لارهكهی مزگەوتەکە، کە بەناوی سوڵتان نورەدین زەنکیەوە ناونرابوو لە ساڵی 1172ی پێش زاین تەواوبوو، بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ سیمبۆڵی ناسنامەی کولتوریی موسڵ بوو.
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، عەبدولڕەحمان وەکاع، بە دیارونای وت مزگەوتەکە "دوایین نیشانەی مێژوویی بوو کە لە موسڵ مابووهوە دوای وێرانکردنی هەموو نیشانە کولتوری و مرۆییەکانی تر لە شارەکەدا."
وتیشی: "کاتێك شەڕەکە گەیشتە موسڵی کۆن، زۆر نیگەران بووین کە تیرۆریستان لەوانەیە ئەو تەلارە تێكبدهن و وێرانیبکەن."
وەکاع وتی بەهۆی روخانی مزگەوتەکەوە "ئێمە ئەو میراتەمان لەدەستدا کە بە بەرزی مابووهوە بۆ چەندین سەدە و بەرەنگاریی چەندین داگیرکەر بۆتەوە و لەشەڕ و کارەسات رزگاریبووه بەدرێژایی مێژوو."
وتیشی: "بەراستی جێی داخە کە دوایین بەشی شەڕی رزگاری بە كردهیهكی تاوان و ترسنۆکی تیرۆریستی کۆتاییبێت کە دوایین نیشانەی کردە ئامانج کە خەڵکی موسڵ لهدوای خۆیان بهجێیانهێشتبوو، شارەکەیانی پێ بەناوبانگ بوو."
ئەندامی لیژنەی ئەمنیی پارێزگای نەینەوا، حەسەن شەبیب، وتی ترس هەبوو داعش مزگەوتەکە بتەقێنێتەوە چونکە "پێشتر مزگەوت و مەزارگە و پەرستگای تێكداوه بەبێ هیچ رێزگرتنێك بۆ بەها ئایینیەکان."
شەبیب بە دیارونای وت: "ئێمە پێشبینیمان دەکرد تیرۆریستان مزگەوتەکە بتەقێننەوە لەهەر کاتێکدا" و ئاماژەشیدا کە بهوهی كه داعش "هەر کارێکی قێزەون ئەنجامدەدات کە هەبێت".
فهسڵێكی رەش لە شارەکەدا دادەخرێت
وێرانکاریە بهئەنقەستەکەی مزگەوتی نوری له موسڵ بووە هۆی شەپۆلێکی ناڕەزایی و سەرکۆنەکردن لە عێراق و سەرانسەری جیهاندا.
شەبیب وتی هێرشەکە کە "پیشاندهری عەقڵیەتی كیناویی چەکدارەکان و بیری نەخۆشیانە" بە فراوانی وەك "دانپێدانانێکی فەرمی دۆڕانی داعش" تهماشادهكرێت.
وتیشی: "ئامادەیی داعش لە شارەکەدا لهكۆتاییدایه. ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکردن بەمدواییانە جەختدەکەنە سەر چۆنێتی پاراستنی ژیانی دانیشتوانی شاره کۆنهكه کە ژمارەیان بە نزیکەی 100,000 مەزەنە دەکرێت."
هەروەها وتی: "دوای ئەوەی دەسەڵاتی تیرۆریزم بەرەو کۆتایی برا، هەموو شتێك چاکدەکرێتەوە و بنیاتدەنرێتەوە. تەنیا شتێك کە ناتوانرێت بچێتەوە جێی خۆی ژیانی مەدەنیهكانە."
شهبیب وتی: "ئەو بەشە رەشەی مێژووی شارەکەمان بەرەو کۆتایی دەڕوات." ههروهها جەختیشیکردەوە، بهههمانشێوهی چهندان كهسی تر، لە پێویستی به بنیاتنانەوەی مزگەوتی نوری "بە زووترین کات" دوای کۆتاییهاتنی شەڕەکە.
با هەموو دنیا بزانێت کە رووخاندنی پاشاماوە کەلەپوورییەکان لە موسڵ بە فەرمانی جولەکە و گەورەکانی جولەکە بوو. هیچ شتێکی دیکە ناڵێم.
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت
حکومەتی ناوەندی دەیەوێت موسڵ لەسەر نەخشە بسڕێتەوە. بەڵگەی پێویست بۆ ئەوە شکستیەتی لە پێدانی موچەی کارمەندانی و مووچە دواکەوتووەکانیش بەپاساوی گەمژانە. دڵنیایە لەوەی گەر مووچەکان بدات، شارەکە خۆی بنیاتدەنێتەوە و دانیشتوانی موسڵ بەرپرسیارانی کەوتنی شارەکە دەخەنە بەرپرسیار، بەگوێرەی راپۆرتەکەی پەرلەمان. تا ئێستا، دانیشتوانی موسڵ بەدوای سەرچاوەی داهاتدا دەگەڕێن و دەیانەوێت رزق و رۆزی خێزانەکانیان دابینبکەن، بەتایبەتی ئەوانەی نوێنەرایەتییان دەکەن لە پەرلەمان و حکومەتی خۆجێی کە ئەمیری داعشن و هیچ شەرمیش ناکەن. لەیەك شت تێناگەم: ئەم كینه بێپاساوە بەرامبەر موسڵ چیە؟ وێنای ئەوە بکە بەغدا بۆ ماوەی سێ مانگ مووچەی پێنەدرێت، چی روودەدات؟ ئەی ئەگەر ماوەکە 3 ساڵ بێت و هیچ پاساوێکیش نەبێت بۆ نەدانی پارە بێجگە لەو هۆکارەی لە سەرەوە باسمکرد.
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت