لهكاتێكدا ئەندامانی رێخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هەڵدێن لە بەرەکانی جەنگ لە عێراق، زۆربەیان پەنایان بردۆتە بەر شارۆچکەی حەویجەی پارێزگای کەرکوك، بەرپرسێکی ناوخۆ بە دیارونای وت.
بەگوێرەی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك، بورهان عاسی، ئەندامانی داعش ئێستا هەوڵدەدەن بۆ پتەوکردنی ناوچەکە دژی هێزەکانی عێراق لەڕیگەی بۆمبڕێژکردنی رێگا سەرەکیەکانهوه کە دەچنەوه شارۆچکەکە.
عاسی دووشەممە (19 حوزەیران) بە دیارونای وت شەڕکەرانی داعش مین و بۆمبی دەستكردیان چاندووە لەسەرانسەری ئهو سێ رێگا سەرەکیەی دەچنەوهسهر حەویجە و دەیبەستنەوە بە کەرکوك و تکریت و شەرگاتهوه.
وتیشی هەوڵەکە بۆ بلۆککردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیە چاوەڕوانکراوەکانە بۆ دهرپهڕاندنی گروپەکە لە شارۆچکەکە "بەتایبەتی کە گرتنەوەی هەموو سنوری موسڵ بەرەو کۆتایی دەچێت".
هەروەها وتی چونکە شەڕکەرانی داعش لە ناوچەکانی شەڕ و لەبەر هێزەکانی عێراق هەڵدێن حەویجە بووەتە "بارەگایەکی جێگرەوە" بۆ ئەوان.
وتیشی گروپەکە "هەوڵدەدات بیکاتە پەناگەیەکی سەرەکیی ئارام" بەهۆی ئەو دۆڕاندنانەی توشی هاتووە.
عاسی ژمارهی ئێستای شەڕکەرانی داعشی لە شارۆچکەکەدان خهمڵاند به نزیکەی 4,000، كه ژمارەیەکی زۆر زیاتره لەوەی پێش دەستپێکی شەڕەکانی رزگاركردنی پارێزگاکانی سەڵاحەدین و ئەنبار و نەینەوا ههبوو.
مەدەنیەکان گیریانخواردووە
عاسی وتی سەرەڕای بلۆککردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیە چاوەڕوانکراوەکان، داعش رێگاکانی مینڕێژکردووە بۆ رێگرتن لە دانیشتوان لە هەڵهاتن لە شارۆچکەکە بۆ ئەوەی بتوانێت وەك قەڵغانی مرۆیی بەکاریانبهێنێت دژی هێزە زەمینیەکانی عێراق و هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان.
وتیشی ئەو مەدەنیانەی گیریانخواردووە لەناو شارۆچکەکەدا روبەڕووی مامەڵەی توند بوونەتەوە لەسەردەستی داعش و ئاماژەشیدا بهوهی گروپەکە "سزای سەختی گشتگیر دەردەکات لە دژیان لەژێر پاساوی جۆراوجۆردا بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی ترس".
ههروهها وتی: "بارودۆخەکە بۆ دانیشتوانی ئابڵوقەدراو کارەساتاوی و بەرگەنەگرە." ئاماژەشیدا به کەمبوونەوەی خۆراك لەشارەکەدا.
عاسی وتی سەرهتای ئەم هەفتەیە، گروپەکە کەمینیان دانا و 30 کەسیان کوشت، لەنێویاندا منداڵ و ژن، کە هەوڵیاندا لە شارۆچکەکە هەڵبێن.
وتیشی: "رۆژێك تێناپەڕێت بەبێ ئازاردان و گرتنی خەڵك." ههروهها ئاماژەشیدا بهوهی گروپەکە یەکشەممە قاچی چوار گەنجیان بە بەرد شکاندووە "تەنیا لەبەرئەوەی تهلهفۆنی مۆبایلیان پێبووە".