هه‌واڵه‌كانی عێراق
خۆپیشاندان

ململانێکان لە سوەیدا پەرەدەسێنن دوای رەتکردنەوەی ئازادکردنی چالاکوانێك لەلایەن رژێمی سوریاوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

په‌ڵه‌ دووکەڵه‌كان دەبینرێن لە بنکەی سەرەکیی پۆلیس لە سوەیدا بەرزدەبنه‌وە. [خاوەندارێتی وێنە: پەیجی فەیسبوکی سوەیدا 24]

په‌ڵه‌ دووکەڵه‌كان دەبینرێن لە بنکەی سەرەکیی پۆلیس لە سوەیدا بەرزدەبنه‌وە. [خاوەندارێتی وێنە: پەیجی فەیسبوکی سوەیدا 24]

ململانێکان زیادیانکردووە لە شاری سوەیدای باشوری سوریا، نزیك سنوری ئەردەن، دوای ئەوەی هێزەکانی رژێم چەندجارێك رەتیانکردەوە چالاکوانێك ئازادبکەن یاخود زانیاری دەربارەی شوێنی ئێستای بدەن، چالاکوانان بە دیارونایان وت.

ترس بەتایبەتی زیادیکردووە دوای دەرکەوتنی ئەوەی چۆن رژێمی سوریا لە 2011وە بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو رکابەرە سیاسییەکانی دەستگیردەکات و بەکۆمەڵ لە سێدارەیان دەدات لە چەند شوێنێکی سه‌رانسه‌ری وڵاتەکە.

نزار ئەبوعەلی، دانیشتووی سوەیدا و چالاکوانی سیاسی، وتی جوبران سەلامە موراد کە دروزێکی خەڵکی شارۆچکەی قورەیای ئەو ناوچەیەیە، چەند جار لەلایەن هێزە هەواڵگرییەکانی رژێمەوە و لە چەندین بۆنەدا دەستگیرکراوە "لەسەر دیدگا سیاسییەکانی".

وتی: "دەستگیرکردنی ئەمجارە هەینی (9 حوزەیران) روویدا کاتێك لە سوەیدا بوو. بەڵام ئەمجارە دۆخەکە جیاوازبوو چونکە هێزە ئەمنییەکان نکۆڵییان کرد لەوەی دەستگیریان کردبێت."

بەڵام خزم و کەسی موراد رۆژی دواتر ئەوەیان پشتڕاستکردەوە کە روویدابوو.

خۆپیشاندەران لە سوەیدا گرددەبنەوە

ئەبوعەلی وتی: "بەهۆی نکۆڵیکردنی چەندجارەی هێزە ئەمنییەکانەوە و ترسی ئەوەی رەنگە دیارنەمێنێت یان بەندبکرێت بۆ ماوەیەکی درێژ بەبێ دادگایی، خزمەکانی خۆپیشاندانێکیان سازکرد بۆ ئازادکردنی."

وتیشی: "لەبەرئەوەی وەڵام نەبوو، هەندێك دانیشتووی قورەیا حەوت ئه‌ندامی پۆلیس و ئاسایشیان دەستبەسەرکرد بۆ دانوستان لەگەڵ هێزەکانی رژێم دەربارەی ئازادکردنی هه‌ردوولا."

ئەبوعەلی وتی: "خۆپیشاندەران، لەنێویاندا خزمان و هاوڕێیانی بەندکراوەکە و هەندێك پیاوی ئایینیی دروز، دووشەممە (12 حوزەیران) خۆپیشاندانێکیان لە سوەیدا سازکرد دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان بەڵێنی خۆیان بۆ ئازادکردنی بەجێنەگەیاند، بە پاساوی ئەوەی ئەو لە دیمه‌شقی پایتەخت بووە."

وتیشی: "ترسێكی لەسنووربه‌ده‌ر هەیە لەوەی دوورنیە زیانی پێگەیەنرابێت. هەربۆیە دەوری بنکەی سەرەکیی پۆلیسیان گرت و پێکدادان روویدا لەگەڵ هێزە پارێزەرەکاندا کە هەرزوو بووە شەڕە تەقە."

هەندێك خۆپیشاندەر تایەیان لەبەردەم دەرگای بنكه‌كه‌دا سوتاند و هەرزوو بیناکە ئاگری گرت و بووە هۆی ئەوەی یەکەی ئاگرکوژێنەوە بێت بۆ کوژاندنەوەی و رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی بەناو بیناکەدا.

ئەبوعەلی وتی: "دۆخەکە زۆر توندە، چونكه‌ [هێزە] ئەمنییەکان رەتیدەکەنەوە موراد بەربدەن و هێشتا دانیشتوانی قورەیاش حەوت ئەندامی پۆلیسیان بەندکردووە."

وتیشی هەندێك لە پیاوماقوڵەکانی ناوچەکە هەوڵدەدەن گۆڕینەوەیەك [دیل بە دیل] رێکبخەن تا دۆخەکە ئارام ببێتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500