هێزەکانی سوریای دیموکرات زیاتر پێشرەوییانکرد بەرەو شاری کۆنی رەققەی پێگەی بەهێزی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دووشەممە (12 حوزەیران)، روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند.
هاوپەیمانێتی ئۆپۆزسیۆنی عەرەب-کورد چوونە ناو شاری رەققەی باکوره‌وه بۆ یەكه‌مینجار نزیکەی هەفتەیەك لەمەوبەر دوای شه‌ڕكردن بۆ چەند مانگێك بۆ گەمارۆدانی.
لە رۆژهەڵاتی شارەکەوە گەڕەکی مەشلەبیان بەدەستەوەیە کە چەند رۆژێك دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێك له‌ناو شارەکەدا گیرا و یەکشەممەش ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر یەکەمین گەڕەکدا لە رۆژئاوا كه رومانییە بوو.
روانگەکە رایگەیاند كه شەڕ دووشەممە لە هەردوو بەرەوە بەردەوام بوو، له‌كاتێكدا هێزەکانی سوریای دیموکرات بەخێرایی پێشڕەویدەکات لە گەڕەکی سه‌ناعه‌ی رۆژهەڵاتەوە کە به‌ره‌و شاری کۆنی رەققە ده‌چێت.
بەگوێرەی سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، "هێزەکانی سوریای دیموکرات ئێستا له‌سه‌دا 70ی سەناعه‌یان بەدەستەوەیە" لەنزیك مەشلەب.
وتیشی: "ئەگەر سه‌ناعه بگرن، دەبێتە گرنگترین پێشڕه‌وی لە شەڕی گرتنەوەی رەققەدا چونکە دەیانباتە ناوه‌ندی شارەکەوه کە گرنگترین پێگەی داعشی لێیە."
"هه‌رکاتێك ده‌ست به‌سه‌ر سه‌ناعه‌دا بگرن، شەڕی راستەقینە دەستپێدەکات."
چاوەڕواندەکرێت شەرەکە قورس‌تر بببێت هەرکە هێزەکانی سوریای دیموکرات بگه‌نه ناوه‌ندی قه‌ره‌باڵغی شارەکە."
شەڕکەرێكی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بەرخۆدان قامیشلی، وتی: "ئەو شەڕە سەخت دەبێت."
"هەرکە ئێمە لە شارەکە نزیكدەبینەوە، شەڕ لەناو بینا چەند قاته‌كاندا دەکەین. شەڕی ناوشار قورسترە لە شەڕ لەناو گوندەکاندا، بەڵام ئێمە شه‌ڕده‌كه‌ین هەتا تەواوی شارەکە کۆنتڕۆڵدەکەین."
'ژمارەیه‌كی زۆر مین'
هاوکات لە رۆژئاوای شارەکەدا، هێزەکانی سوریای دیموکرات شه‌ڕیانده‌كرد بۆ چوونه‌ناو حه‌تینه‌وه، ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی له‌نزیك رومانیه‌وه‌یه كه یه‌كشه‌ممه ده‌ستیگیرا به‌سه‌ردا.
هێزەکانی سوریای دیموکرات "پێکدادانی قورسی نێوان شەڕکەران و تیرۆریستانیان" راگەیاند لە هەردوو بەرەوە و وتیان 23 ئەندامی داعش کوژراون.
سەرچاوەیەك لە هێزەکانی سوریای دیموکرات وتی شەڕکەران زنجیرەیەك تونێلیان دۆزیوەتەوە کە لەلایەن داعشەوە هەڵکەندرابوون لە مەشلەب.
سەرچاوەکە وتی: "بەوریایی و ئاگادارییەوە پێشڕەویدەکەین بۆ دوورکەوتنەوە لەو ژمارە زۆرەی مین كه داعش چاندویەتی لە شارەکەدا."
په‌یامنێری ئاژانسی فرانس پرێس وتی لەناو رۆژئاوای شارەکەدا رێگاكه ته‌نرابوو بە ماتۆڕسایکلی تێکشکاو و هاوەنی نەتەقیوی هاویشتراو لەلایەن داعشەوە. هه‌روه‌ها ئاماژەشیدا به‌وه‌ی كه لاشەی چەندین شەڕکەری داعش لە شەقامەکاندا دەبینران.
روانگەکە رایگەیاند لە دەرەوەی شارەکە دووشەممە شەڕ بەردەوامبوو لە بەرەی باکورەوە کە پێشڕەویی هێزەکانی سوریای دیموکرات له‌وێ خاوتربوو.
روانگەکە راشیگەیاند داعش بنکەی سەربازیی "یه‌كجار پتەو"ی فیرقەی 17 ی بەکارهێناوە لەدەرەوەی سنوره‌كانی باکوری شارەکە و هه‌روه‌ها کارگەی شەکری تەنیشتیشی بۆ بەرگریکردن لە رێگاكه‌ی باكور به‌ره‌و ناو رەققە.
بنکەی فیرقەی 17 له‌بنەڕەتدا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای سوریا بوو كه لەلایەن داعشەوە دەستیبەسەرداگیرا لە 2014 کاتێك ده‌ستیگرت به‌سه‌ر ناوچەیەکی زۆری پارێزگای رەققەدا.