بازاڕهكانی کڕینی شمەکە دزراوەکان کراونەتەوە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێمدا لە شاری دێرەزوور، دانیشتوانەکە به دیارونایان وت و ئاماژهیانكرد به شەقامی وادی وهك ناوهندێكی سەرەکی بۆ ئەم ئاڵوگۆڕکردنە.
ههروهها وتیان ئەو میشلیشیایانەی شەڕدەکەن وەك بەشێك لە هێزەکانی رژێم، بە ئاشکرا ماڵی ئەو هاوڵاتیانە تاڵاندەکەن کە لە جەنگە بەردەوامەکە هەڵهاتوون و بە ئاشکرا کەلوپەلە دزراوهكان بۆ فرۆشتن نمایشدەکەن.
وتیان ماڵێك نهماوهتهوه لەو ماڵانەی کەسیان تیا ناژی کە دەستی دزەکانیان پێنەگەیشتبێت.
جەمیل عهبد، چالاکوانێك کە لەگەڵ کەمپینی میدیایی دێرەزوور لهژێر هێرشدا کاردەکات بە دیارونای وت پەیوەندیی هەیە بە دانیشتوانی ئەو ناوچانەوه كه لەژێردەستی رژێمدان لە ناو دێرەزووردا.
عهبد كه کارەکانی بۆ ماوەیەکی کورت وەستاوندووە بە هۆی فشارەکانی رژێم و "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)هوه کە هەردووکیان چالاکن لەو ناوچەیەدا، وتی: "من توانیم پشتڕاستیبەکەمەوە کە چەند ماڵێك لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی رژێمدا دزتاڵانكراون، زۆربەیان تەنیا دیوارەکانیان بە رووتی ماونەتەوە."
وتی ماڵەکان لە کەلوپەلەکانیان بەتاڵکراونەتەوە لەلایەن چەکدارانی میلیشیاکانی سەر بە رژێمهوه، وەکو هێزەکانی بەرگری نیشتمانی و ئەو مەدەنیانەی کە هەواداری کەسایەتیە باڵادەستەکانی هەرێمەکەن.
عهبد وتی خاوەن ماڵەکان شوێنەکانی نیشتەجێبوونیان بەجێهێشتووه بەهۆی ئەو گەمارۆیەی خرابووە سەر شارەکە لەلایەن داعشەوە و هەڵهاتوون بۆ تورکیا و بەشەکانی دیکەی سوریا.
وتیشی: "ئەم تاڵانکاریانە بهئاگاداریی سەرۆکایەتی سوپای سوریا ئەنجامدەدرێن و بهڵكو لەڕاستیدا لەژێر پاراستنی سەربازەکانی سوپاشدا ئەنجامدەدرێن و ئەوان ئەم کارانەیان بۆ دەشارنەوە لەبەرامبەر ئەوەی بڕێك پارهیان پێبدرێت."
وتی ئاشكرایە بۆچی سەربازەکانی رژێم خۆیان گێلدەکەن لەم تاڵانکاریانە و باسی لەوەش کرد کە پیاوانی میلیشیاكان موچەیەکی زۆر کەمیان پێدەدرێت، ئەویش ئەگەر ههر پارەشیان پێبدرێت.
عهبد وتی: "کەلوپەلە دزراوەکان و پارەکانی لە فرۆشتنیانەوە دەستیاندەکەوێت بێدەنگبوونیان مسۆگهردهكات بۆ ماوەیەکی درێژ و ئەوەش مسۆگهردهكات کە بەردەوامبن لە چەكهەڵگرتن بۆ رژێم."
بازاڕێك بۆ فرۆشتنی کەلوپەله دزراوهكان
هەیسەم حەداد، تەمەن 40 ساڵ، کە فەرمانبەری حکومەتە لە بەشی ئەوقاف لە دیمەشق، بە دیارونای وت خانوی خێزانەکەی لە بەشێكی شاری دێرەزوورە کە لەژێر کۆنتڕۆڵێ رژێمدایە.
وتی كه وایدەزانی پارێزراو دەبێت لەبەرئەوەی یەکەیەکی سەربازی لە نزیکیەوەیەتی.
وتی: "بهڵام بەداخەوە، بەگوێرهی ئەو خزمانەی هێشتا لەناو شارەکەدا ماونەتەوە، خانوەکە بە رۆژی روناك تاڵانکراوە."
وتیشی زۆربەی کەلوپەلەکان لە یەك شوێن دەکرێت بدۆزرێنەوە، لە شەقامی وادی لە گەڕەکی جورە کە "لە بازاڕی خۆراك و میوە و سەوزەوە گۆڕدرا بۆ بازاڕی کەلوپەلە دزراوەکان کە لە ماڵەکانی دانیشتوانی شارەکە تاڵانکراون."
وتی کڕیارەکان سەرچآوەی کەلوپەلە دزراوەکان دەزانن، بەڵام هەر دەیكڕن لەبەرئەوەی بە نرخێکی زۆر نزم دەفرۆشرێن.
ههروهها وتی: "دزەکان خۆیان کەلوپەلە دزراوەکان دەفرۆشن و بە قورسییش چەکدارن بۆ ئەوەی بەرگری بکەن لە پرۆسەی فرۆشتنەکە و دڵنیابن کە مەدەنیەکان بهڕووی ئهم كردهیهیاندا ناوەستنەوە."
حەداد روونیکردەوە چەندین پێکدادان روویداوە کاتێك دانیشتوانەکە ویستویانە ئەو کەلوپەلانە بەدەستبخەنەوە کە لە ماڵەکانی ئەو کەسانە دزرابوون کە ناسیاویانبوون.
وتی کێشەکە بوەتە هۆکاری توڕەییەکی گەورە لەناو دانیشتوانی شارەکەدا و دەشێت تهشهنهبسێنێت و ببێته كێشەیەکی گەورە بۆ رژێم.
تاڵانییهكی بهرفراوان به ڕۆژی روناك
رۆژنامەوانێكی سوری کە ئێستا لە قاهیرە دادهنیشێت، موحەمەد عەبدوڵا، وتی: "ئەم کردەوانە کە لەلایەن سوپای رژێم و میلیشیاکانیەوە ئەنجامدەدرێن بووە بە مۆدێلێك و لاسایدەکرێتەوە لە هەموو ناوچەکانی دیکە، چونکە دزی لە هەموو ناوچە گەرمەکانی (شەڕ)دا لە بڵاوبونەوەدایە."
ناوبراو بە دیارونای وت: "بەڵام لە دێرەزوور ئەم دزیانە بە ئاشكرا ئەنجامدەدرێن بە رۆژی روناك." ههروهها رونیکردەوە كه هەموو ئەو ناوچانە بهتاڵکراونەتەوە لەو کەلوپەلانەی کە بۆ فرۆشتن دەشێن.
وتی ئەم کردەوەیە ئێستا پێی دەڵێن "تەعافیش" (دزیی بەرفراوان).
عەبدوڵا وتی: "بازاڕی بەردەوام هەیە لە زۆربەی ناوچەکاندا وەک شوێنی سەرەکیی فرۆشتنی کەلوپەلە دزراوەکان. دەڵێن ئەمە بووە بە کردەوەیەکی ئاسایی بۆ ئەوەی پارەی ئەم میلیشیایانە بدرێت و پارەش کۆبکەنەوە بۆ سەربازانی سوپا چونکە پارەیەکی زێدە کەمیان پێدەدرێت."
وتیشی هەمان شێوازی دزی لە شاری حەلەبیش بینراوە و لەوێ چەند گروپێك دزی پلانبۆداڕێژراویان ئەنجامداوە و چەندین كارگه و ماڵیان تاڵانکردووه، تەنانەت چەندین بنکە و باڵەخانەی حکومەتیش.
ههروهها وتی: "چالاکیەکانی تەعافیش زیاتر لەو کاتانەدا ئەنجامدەدرێن کە شەڕ بەرەو كۆتایی دەچێت و چەکدارەکان دەکشێنەوە،" لهکاتێكدا قەدەغەی هاتوچۆكردن دهسهپێنرێت بەسەر ئهو ناوچهیهدا کە بۆ تاڵانكردن دەستنیشاندهكرێت.