هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

فەرەنسا [مەدالیای] شەرەف دەداتە سه‌ركرده‌ی دژەتیرۆری عێراق

لەلایەن خالید تائی

باڵوێزی فەرەنسا، مارك بارێتی، مەدالیای لێژیونی شەرەف پێشکەشی سەرۆکی ده‌زگای دژەتیرۆری عێراقی فەریق تالیب شەغاتی کەنانی دەکات لە بۆنەیەکدا، 1 حوزەیران لە بەغدا. [فایل]

باڵوێزی فەرەنسا، مارك بارێتی، مەدالیای لێژیونی شەرەف پێشکەشی سەرۆکی ده‌زگای دژەتیرۆری عێراقی فەریق تالیب شەغاتی کەنانی دەکات لە بۆنەیەکدا، 1 حوزەیران لە بەغدا. [فایل]

فەرەنسا پێنجشەممە (1 حوزەیران) بەرزترین خه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی دا بە سەرۆکی ده‌زگای دژەتیرۆری عێراق، فەریق تالیب شەغاتی کەنانی، بۆ هەوڵەکانی لە شەڕکردندا دژ بە"دەوڵەتی ئیسلامی" داعش.

باڵوێزی فەرەنسا، مارك بارێتی، مەدالیای نیشتمانیی لێژیونی شەرەفی به‌ناوی سەرۆكی فه‌ره‌نساوه‌ پێشکەشکرد بە کەنانی لە بۆنەیەکدا لە بارەگای ده‌زگای دژەتیرۆر له‌ بەغدا.

لە وتارێکدا لەکاتی بۆنەکەدا کەنانی وتی وەرگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ بۆ ئەو شەرەفە لەکاتی مانگی پیرۆزی رەمەزاندا.

وتیشی: "پەیوەندیەکانمان لەگەڵ فەرەنسا مێژووییە و سەرۆکی فەرەنسا رۆڵیکی گرنگی هەیە لە شەڕکردن دژی تیرۆریزمدا."

هه‌روه‌ها وتی: "هەموومان سەردانەکەی سەرۆکمان لە بیرە بۆ عێراق لە دوای رووداوەکانی حوزەیرانی 2014 (کاتێك داعش دەستیگرت بەسەر موسڵدا)، هەروەها چۆن فەرەنسا کۆنفرانسی پاریسی بۆ شەڕی دژی تیرۆریزم لەخۆگرت."

کەنانی ئاماژەی به‌وه‌ش کرد کە فەرەنسا پاڵپشتیی سەربازی بۆ عێراق دابینکردووە بە "ناردنی زۆر سەرباز و راهێنەری تەکنیکی بۆ ئەوەی ببنە هاوکار بۆ هەوڵەکان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمدا، لەگەڵ پاڵپشتی ئاسمانی و فڕۆکەی چاودێری".

وتی: "ئەمە شەڕێکە لە بری جیهان دەکرێت کە فه‌رەنسا هاوکاریی دەکات."

'سەرکردەیەکی بوێر'

باڵوێزی فەرەنسا باسی لە کەنانی کرد "وەك نمونەی سەرکردەیەکی بوێر لە رۆڵە گرنگەکەیدا لە شەڕ دژی داعشدا و هاوکاریەکانی لە قوڵکردنەوەی پەیوەندیەکانی فەرەنسا و عێراقدا."

په‌رله‌مه‌نتاری عێراقی و ئەندامانی لیژنه‌ی ئاسایش و بەرگری له‌ په‌رله‌مان، ماجید غه‌راوی، جەختیکردوە لەسەر گرنگیی بەرزهێشتنەوەی "وره‌ی فەرماندە و سەربازە عێراقیەکان لە ڕێگای هاوکاریکردنیانەوە لە شەڕدا دژی گروپە تیرۆریستیەکان."

غه‌راوی وتی خه‌ڵاته‌ فەرەنسیەکە "ناساندنی [سەرکردەیەکی] سەربازیی عێراقیە کە دەناسرێتەوە بە تواناکانی و سەرکەوتنی لە بەڕێوەبەرایەتیکردنی ده‌زگای دژەتیرۆر و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا بەهەموو شێوازەکانیەوە".

وتیشی: "لەکاتێکدا سەرکردەیەکی وەك کەنانی [مەدالیای] شەرەفی پێدەدرێت ئەمە شەرفە بۆ عێراق و بۆ حکومەت. ئەمە سەرنج و ڕێزی جیهان نیشاندەدات بۆ ئەو قوربانیە گەورەیەی عێراقیەکان داویانە لە رووبەڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریزمدا."

هه‌روه‌ها وتی: "ئێمە دەستخۆشی لەم هەوڵە فەرەنسیە دەکەین کە لە ناوەڕاستی ئەو سه‌ركه‌وتنانه‌دا دێت هێزەکانمان بەدەسریدێنن بۆ ڕزگارکردنی شاری موسڵ لە چنگی داعش."

وتەبێژی ده‌زگای دژەتیرۆر، سەباح نوعمان، وتی خه‌ڵاته‌كه‌ "دیارییەکە بۆ هەوڵەکانی هەموو ئەندامانی ده‌زگای [دژەتیرۆر] و هێزەکانی عێراق کە بوێرانە شەڕی تیرۆریزم دەکەن و گیانی خۆیان دەبەخشن بە نیشتمان".

ناوبراو بە دیارونای وت: "ئەم هەنگاوە نیشانیدەدات کە چەندە خەڵك بڕوای هەیە بە دۆزی عێراق و مافی بەرگریکردن لە خاکەکەی، پاراستنی هاونیشتمانیەکانی و رۆڵی لە پاراستنی جیهاندا لە مەترسی تیرۆریزم."

نوعمان باسی لەوەش کرد کە ئەمە نیشاندانی "هەمئاهەنگیە ئەرێنیەکانی" عێراقە و"هاوکاریەکانیەتی لەگەڵ فەرەنسا" و وڵاتانی دیکە کە "هاوکاریی سەربازی و پشتگیرییان له‌ وره‌به‌رزیی عێراق كرد" وەک بەشێك لەو هاوپەیمانێتییه‌ی شەڕ دژی داعش ده‌كات.

کەنانی لە 2007 کرا بە سەرۆکی ده‌زگای دژەتیرۆر و لە 2014 ئەرکی سه‌كردایه‌تیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی پێدرا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500