له‌رێی مەکینە میدیاییهكهیهوه، رێكخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هه‌وڵیداوه وێنای به‌ناو خه‌لافه‌ته‌كه‌ی بكات وه‌ك جێگایه‌كی ئه‌مین و خوازراو بۆ ژیان.
به‌ڵام دانیشتوانی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعش له سوریا و چاودێرانیش به دیارونایان وت ئه‌م تێڕوانینە نمونەییە له راستییه‌وه دووره، به‌ڵكو گروپه‌كه رێ له مه‌ده‌نیه‌كان ده‌گرێت ئه‌و ناوچانه بهجێبهێڵن.
له‌كاتێكدا هێزه رزگاركه‌ره زه‌مینییه‌كان، به پشتگیریی هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان، پێشڕه‌ویده‌كه‌ن به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعش، گروپه‌كه دانیشتوانه‌كه‌ی له‌نزیك خۆی هێشتۆته‌وه تا به‌كاریانبهێنێت وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی كاتێك كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی پێوویستی به‌وه بێت.
رۆژنامه‌وانی سوری، محه‌مه‌د عه‌بدوڵا، به دیارونای وت: "له‌وكاته‌وه‌ی گروپه‌كه به‌ناو ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی دامه‌زراندووه، مەکینە میدیاكه‌ی به‌رده‌وام وه‌ك په‌ناگایه‌كی ئه‌مین بۆ مه‌ده‌نیه‌كان وێنایكردووه."
وتی داعش به‌ڵێنی كار و ماڵ و ژیانێكی ئیسلامیی پوختی به‌كارهێناوه بۆ راكێشانی هه‌م چه‌كداران و هه‌م مه‌ده‌نیه‌كانیش بۆ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت رێی هه‌ڵهاتن له‌و خه‌ڵكه‌ی ناوچه‌كه‌ش ده‌گرێت كه بڕوا به ئایدیۆلۆژیاكه‌ی ناهێنن.
وتیشی ئێستا گروپه‌كه هه‌وڵده‌دات مه‌ده‌نیه‌كان وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاربهێنێت له‌و ناوچانه "بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی شه‌ڕه‌كه به‌و مه‌به‌سته‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ناچاربكات هێزی زه‌مینی بخاته‌گه‌ڕ و شه‌ڕێكی دورودرێژی پڕوكێنه‌ر به‌رپابكات."
وتی داعش ئه‌و ناوچانه‌ی دابڕیوه كه هێشتا له‌ژێرده‌ستیدا ماون و رێ له دانیشتوان ده‌گرێت به‌جێیان بهێڵن و چه‌كداره‌كانیشی به‌نێو ماڵه‌كاندا له ره‌ققه بڵاوكردۆته‌وه و به‌وشێوه‌یه گیانی مه‌ده‌نیه‌كان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه له‌كاتی بۆردومانه ئاسمانیه‌كاندا.
هه‌روه‌ها وتی مه‌به‌ست له‌م تاكتیكه رێگرتنیشه له هێزه زه‌مینییه‌كانی وه‌ك هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بۆ هێرشكردنه سه‌ر قه‌ڵاكانی گروپه‌كه له‌ناو شاره‌كاندا.
ناوبراو وتی: "به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان له‌ناو ته‌بقه‌وه، گروپه‌كه دانیشتوانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌ی ناچاركرد له ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه له‌كاتێكدا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات نزیكتردهبوونهوه."
وتی پاشان چه‌كدارانی داعش چونه‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه بۆ خاوكردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه، چونكه چه‌كدارانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌وڵیانده‌دا رێ له‌وه بگرن خەڵکی مه‌ده‌نی بكه‌ونه‌ناو ئاگری شه‌ڕه‌كه‌وه".
فریودانی دانیشتوان بۆ مانه‌وه
دانیشتوویهكی خه‌ڵكی ره‌ققه، وائیل مسته‌فا، كه داوایكرد ناوی خوازراوی بۆ به‌كاربهێنرێت له بەر سه‌لامه‌تیی، وتی داعش پڕوپاگه‌نده ده‌كات گوایا "ره‌ققه ناوچه‌یه‌كی ئه‌مینه بۆ دانیشتوانی شاره‌كه و له‌ناویدا پارێزراون له‌وه‌ی كه ده‌شێت به‌سه‌ریان بێت گه‌ر به‌جێیبهێڵن".
ناوبراو به دیارونای وت گروپكه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌یان راپۆرتی ساخته‌ی بڵاوكردۆته‌وه بۆ تۆمه‌تباركردنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات -- هاوپه‌یمانێتییه‌كی عه‌ره‌بی-كوردیی -- به ئازاردان و كوشتنی عه‌ره‌به‌كان.
وتی داعش ئیدیعای ئه‌وه‌ش ده‌كات كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌نیازن ده‌ستبگرن به‌سه‌ر موڵكوماڵ و خانوه‌كانی خه‌ڵكدا، به‌هیوای ترساندنی خه‌ڵك تا له شاره‌كه‌دا بمێننه‌وه.
وتیشی: "گروپه‌كه دوو ئامانجی هه‌یه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه. یه‌كه‌میان رێگرتنه له‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك هاوكاریی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بكه‌ن و دووه‌میش كۆتاییهێنانه به هه‌ڵهاتنی دانیشتوانه‌كه."
هه‌روه‌ها وتی هه‌ڵهاتنی خەڵکی مه‌ده‌نی بووه‌ته‌هۆی چۆڵبوونی ته‌واوه‌تیی هه‌ندێك ناوچه و "گروپه‌كه زۆر دژی ئه‌مه‌یه، چونكه یه‌كێك له مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌كانی به‌كارهێنانی مه‌ده‌نی وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی".
مسته‌فا وتی هه‌ڵهاتن له ره‌ققه تاڕاده‌یه‌ك مه‌حاڵه له‌ئێستادا "چونكه گروپه‌كه زۆر به‌سه‌ختی سه‌ركوتكردنی دانیشتوانه‌كه‌ی چڕكردووه‌ته‌وه و خاڵی پشكنینی له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه داناوه و هه‌روه‌ها له‌و ناوچانه‌شدا كه به‌سه‌ر كێڵگه كشتوكاڵییه‌كاندا ده‌ڕوانن".
وتی ژماره‌ی ئه‌و قاچاخچیانه كه‌مبووه‌ته‌وه كه خه‌ڵك له شاره‌كه ده‌ربكه‌ن به‌ناو كێڵگه مینڕێژكراوه‌كانی داعشدا و"ئه‌وانه‌شی كه هه‌ن داوای پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر ده‌كه‌ن كه له توانای ئه‌و دانیشتوانه‌دا نیه كه ماونه‌ته‌وه".
وتیشی نرخی ده‌ربازكردنی خێزانێكی چواركه‌سی له شاره‌كه له 3,000 دۆلاره‌وه ده‌ستپێده‌كات.
پاراستنی گیانی خەڵکی مه‌ده‌نی
فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌یه‌كی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، غه‌سان ئیبراهیم، به دیارونای وت: "هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و هه‌موو ئه‌و یه‌كینانه‌ی به‌شدارن له ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فوراتدا، سه‌لامه‌تیی مه‌ده‌نیه‌كانی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعش له‌سه‌ر لیستی ئەولەویاتیانە."
وتی ئۆپه‌راسیۆنەکانی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر داعش كه ده‌شێت مه‌ده‌نیه‌كان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه دواخراون، رونیشیكرده‌وه كه تیمه‌كانی هێزه تایبه‌ته‌كان پهیوهندیدهكهن به دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌وه كه لێی نزیكده‌بنه‌وه تا هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌یان بۆ جێگای سه‌لامه‌ت.
ناوبراو وتیشی: "ده‌یان گواستنه‌وه به‌مشێوه‌یه ئه‌نجامدراوه له‌ماوه‌ی هه‌ر چوار قۆناغه‌كه‌ی هه‌ڵمه‌تی توڕه‌یی فوراتدا."
وتی به‌ڵام جه‌نگاوه‌رانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات روبه‌ڕوی دژواری ده‌بنه‌وه له ئه‌نجامدانی گواستنه‌وه‌كاندا، چونكه داعش نیشانگرهكانی بڵاوده‌كاته‌وه تا هه‌ر كه‌سێك بكوژن كه هه‌وڵی ده‌رچوون به‌دات و هه‌زاران مین و بۆمبی ده‌ستكردیان چاندووه.
هه‌روه‌ها وتی: "بوونی منداڵ و پیریش هێنده‌ی تر پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌كان خاوده‌كاته‌وه" و وتیشی: "گواستنه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌كانی ناوچه گوندنشینه‌كانی ره‌ققه ئاسانتره وه‌ك له گواستنه‌وه‌یان له شاره‌كه‌وه."
وتی ئاسانتره خۆتبكهیت به‌ناو گوند و كێڵگه‌كاندا و دانیشتوانه‌كه‌ی رزگاربكه‌یت و هۆكاره‌كه‌شی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە ئه‌ندامانی داعش به ژماره‌ی زۆر له‌و جێگانه نین و "ئه‌و ناوچانه به‌ربڵاون و چاودێری و به‌ته‌واوی كۆنترۆڵكردنیان زه‌حمه‌ته".
وتیشی له‌ناو شاری ره‌ققه‌دا، گروپه‌كه چه‌ندین مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیكرد به چڕكردنه‌وه‌ی كۆنترۆڵی له خاڵه‌كانی پشكنیندا تا رێ له مه‌ده‌نیه‌كان بگرێت هه‌ڵبێن.