پسپۆڕان به دیارونایان وت كه له نوێترین په‌یامی ده‌نگیدا، سه‌ركرده‌ی قاعیده، ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری، بانگه‌شه‌ی ئه‌ندامانی بێبه‌شكراوی ئه‌و گروپه توندڕه‌وانه‌ی تر ده‌كات كه له عێراق و سوریا شه‌ڕده‌كه‌ن.
به‌شی راگه‌یاندنی قاعیده، رێكخراوی سه‌هاب، دواهه‌مین په‌یامی ده‌نگیی زه‌واهیری له 23 نیساندا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكردۆته‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌ركرده‌كه‌ی قاعیده داوا له موجاهیدان ده‌كات یه‌كبگرن و شه‌ڕی پارتیزانی بكه‌ن دژی "دوژمنی خاچپه‌رست و هاوپه‌یمانانی" و ئاگاداریكردنه‌وه كه خۆیان ئامدهبكهن بۆ شه‌ڕێكی دورودرێژ له‌لایه‌ن خۆرئاواوه "دژی ئیسلام".
شاره‌زایان به دیارونایان وت په‌یامه‌كه‌ی زه‌واهیری ئه‌وه پیشانده‌دات كه هه‌وڵده‌دات قاعیده بونیادبنێته‌وه به كۆكردنه‌وه و پێكه‌وه‌نانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ماونه‌ته‌وه له‌كاتێدا به‌ره‌ی نوسره و رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و هاوپه‌یمانانیان روبه‌ڕوی هه‌رچی زیاتر شكست ده‌بنه‌وه.
شاره‌زای بواری گروپه تێرۆریستیه‌كان، لیوای خانه‌نشینی سوپای میسری، وائیل عه‌بدولموته‌لیب، وتی: "وتاره نوێكه‌ی زه‌واهیری ته‌نها ده‌ركه‌وتنێكی نائومێدانه‌یه له میدیادا له‌كاتێكدا ئه‌و رۆڵه‌ی قاعیده له رابردودا بینیوێتی له‌پاشه‌كشێدایه."
عه‌بدولموته‌لیب به دیارونای وت كه ئه‌وه هه‌وڵێكه بۆ پیشاندانی ئه‌وه‌ی قاعیده هێشتا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه له سوریا و زه‌واهیری به‌ئاشكرا هه‌وڵده‌دات رێنمایی لایه‌نگرانی بكات و ئاراسته‌ی ره‌وتی شه‌ڕه‌كه بكات.
هه‌وڵێكی ئاشكرا بۆ باڵاده‌ستی
عه‌بدولموته‌لیب وتی وتاره‌كه به‌ئاشكرا ئاراسته‌ی ئه‌و توندڕه‌وانه كراوه كه ماونه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندییان هه‌یه به قاعیده‌وه، له‌وانه به‌ره‌ی نوسره و داعش، "له هه‌وڵێكدا بۆ سودوه‌رگرتن له بارودۆخۆی هه‌نوكه‌یی و باری لاوازی جیهادییه‌كان له سوریا".
وتیشی له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا زه‌واهیری ئامانجی ئه‌وه‌یه پاڵ به چه‌كدارانی گروپه توندڕه‌وه‌كانی تره‌وه بنێت بگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی قاعیده و وازبێنن له سه‌ركرده‌كانی ئێستایان.
هه‌روه‌ها وتی بانگه‌شه‌ی زه‌واهیری بۆ شه‌ڕی پارتیزانی "ته‌نها نمایشێكی خۆده‌رخستنه له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه تێرۆریستیهكاندا تا ئه‌و وه‌همه‌یان پێببه‌خشێت كه ئه‌و هێشتا وێنەی زیندوی سه‌ركرده‌ی باڵای جیهادیهكانه".
وتی ئه‌و شه‌ڕی پارتیزانیه‌ی ئه‌و باسی لێده‌كات مه‌حاڵه له‌سه‌ر زه‌وی به‌كارامه‌یی به‌رپابكرێت گه‌ر سروشتی ئه‌و شه‌ڕانه له‌به‌رچاو بگیرێت كه له‌ئێستادا له‌ئارادان.
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه كه ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه هێزێكی به‌رفراوانی ئۆپۆزسیۆنێكی میانڕه‌و له‌شه‌ڕدایه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان كه چاودێریی هه‌ر جوڵه‌یه‌كی گومان‌لێكراو ده‌كه‌ن له‌سه‌ر زه‌وی.
عه‌بدولموته‌لیب وتی: "ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌ست داعش رزگارده‌كرێن، له‌پێشدا به‌ته‌واوی گه‌مارۆده‌درێن و هێزیان لێ كۆده‌كرێته‌وه پاشان له هه‌موو لایه‌كه‌وه په‌لاماریان ده‌درێت به‌شێوه‌یه‌ك كه رێ به هیچ هێرشێكی به‌رامبه‌ر یان تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ناده‌ن."
وتیشی زه‌واهیری گرنگیی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر خاكدا بهههندناگرێت و ئه‌مه‌ش له هه‌وڵیدا بۆ"به‌هانه‌هێنانه‌وه بۆ شكسته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی گروپه تێرۆریستیه‌كان و وێناكردنیان وه‌ك كشانه‌وه‌ی تاكتیكی نه‌ك وه‌ك كشانه‌وه‌یه‌ك به‌زه‌بری دۆڕاندن له شه‌ڕدا".
نائومێدی له‌نێو توندڕه‌واندا
وتاره‌كه‌ی زه‌واهیری ره‌نگه رێخۆشبكات بۆ سه‌ركرده‌ی به‌ره‌ی نوسره، ئه‌بو محه‌مه‌د جولانی، تا پاشگه‌زببێته‌وه له جیابوونه‌وه له قاعیده و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ باوه‌شی گروپه‌كه رابگه‌یه‌نێت، مامۆستای زانكۆی ئه‌زهه‌ر و توێژه‌ری سیاسی، عه‌بدولنه‌بی به‌كار، وتی.
به‌كار به دیارونای وت زه‌واهیری له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه جیابوونه‌وه‌كه "هیچ سودێكی نه‌بووه بۆ گروپه چه‌كداره‌كان له سوریا" و وتی ئه‌مه‌ش ده‌شێت وا له جولانی بكات داوابكات له یه‌كینه‌كانی تری ته‌حریری شام كه پهیوهندیبكهن به به‌ره‌ی نوسره یان قاعیده‌وه.
هه‌روه‌ها وتی: "بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی به‌ره‌ی نوسره له بهرتهسكبوونهوهدایه به‌هۆی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌وه كه [جولانی] به‌ستوێتی له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا بۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی هه‌ندێك ناوچه و گواستنه‌وه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی بۆ ناوچه‌ی ئیدلیب؛ هه‌نگاوێك كه له‌لایه‌ن سوریهكانهوه بینرا وه‌ك پاشه‌كشێیه‌ك له‌لایه‌ن جولانیه‌وه و به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ساخته‌بوونی به‌ڵێنه‌كانی رابردووی."
وتی چه‌كدارانی توندڕه‌و، به‌تایبه‌تی چه‌كدارانی بیانی، نائومێدبوون له‌م هه‌نگاوه، "بۆیه ئه‌م په‌یامه و په‌یامی له‌م جۆره داوه‌تێكی ئاشكران بۆیان تا بگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی قاعیده".
به‌كار وتی زه‌واهیری له په‌یامه‌كه‌یدا هه‌وڵده‌دات قاعیده وێنابكات وه‌ك گروپی دایك كه هیچ سازشێكی نه‌كردووه و هه‌روه‌ها بۆ پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه شه‌ڕی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی موسڵمانانه.
شێخ راجح سه‌بری له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی میسر به دیارونای وت قاعیده به‌رده‌وامده‌بێت له "پێداگری له‌سه‌ر شێواندنی په‌یڕه‌وه‌كانی ئیسلام و وێنەی ئیسلام".
وتیشی: "بانگه‌شه‌كه‌ی زه‌واهیری ته‌نها خوێنڕشتن و شه‌ڕی زیاتر ده‌هێنێت بۆ موسڵمانان."
هه‌روه‌ها وتی ده‌بێته‌هۆی نه‌هامه‌تیی زیاتریش بۆ خه‌ڵكی سوریا، "كه ته‌نها ده‌خوازن سه‌ره‌تاییترین مافه مه‌ده‌نییه‌كانی خۆیان به‌ده‌ستبهێنن و به‌ناوی ئایینه‌وه به‌خراپی سودیان لێوه‌رده‌گیرێت له‌لایه‌ن تێرۆریستانه‌وه".
ناوبانگی ئیسلام رەشکراوە لەسەر دەستی ئەم توندڕەوانە.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت