لە ڤیدیۆیەکی کورتدا کە لە شوباتدا لهسهر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووهوە، ریزێکی درێژ له گەنجانی عێراقی جلڕەش چەکەکانیان لهبهردهم کامێراکەدا پیشاندهدهن.
گەنجەكانی نێو ڤیدیۆکە، کە لە بەغدا تۆمارکراوە، دەڵێت ئەندامی گروپێکی چەکدارە بەناوی حەشدی عەورە. لە تۆمارەکەدا، چەکەکانیان بۆ کامێراکە نمایشدەکەن، هەریەکە و بەدوای ئەویدیکەدا، پێش ئەوەی وەك گروپێك کۆببنەوە.
هەرکە ڤیدیۆکە بڵاوبۆوە، بەڕێوبەری ئاسایشی حەشدی شەعبی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و نکۆڵی لەهەر پەیوەندییەك کرد بەو گروپەوە و داوایكرد لە "دەزگا ئەمنییەکان تا ئەندامانی [ئهو گرهپه] دەستگیربکەن و دادگاییان بکەن".
بەرپرسان و مەدەنییەکان بە دیارونایان وت رووداوەکە، کە تیشك دەخاتە سەر بەکارهێنانی نایاساییی چەك لەلایەن تاك و گروپە چەکدارەکانەوە لە عێراق، هۆشداریی زیاترکرد دەربارەی ئەو مەترسییەی هەیەتی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵات.
ههروهها بووههۆی داواکاریی نوێ بۆ بوونی هەڵوێستێکی توند لەسەر گردبوونەوەی چەکدارانە.
رێکخستنی ههبوونی چەك
پەرلەمانتاری عێراقی و سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، حاکم زاملی، وتی عێراق چەندین یاسای دەرکردووە کە خاوەندارێتی و بەکارهێنانی چەك سنوورداردەکەن.
لە 28 کانوونی دووەمدا، پەرلەمان یاسایەکی پەسەندکرد کە هەبوون و هەڵگرتن و فرۆشتن و چاککردنەوەی ههر جۆرە چەکێك بەبێ مۆڵەت قەدەغەدەکات.
قەدەغەکردنەکە بەسەر هاوردەکردن و هەناردەکردنی چەك و تەقەمەنییشدا دەسەپێت، جیا لە هێزە ئەمنییەکان و سوپا.
زاملی بە دیارونای وت پەرلەمان کاردەکات لەسەر رەشنوسی یاسا و رێنماییەك کە چالاکیی گروپە چەکدارەکان سنوورداردەکات و لێیان دەخوازێت شوێن و شوناسی ئەندامانیان دەستنیشانبکەن.
وتی: "دوای داخستنی قۆناغی تیرۆریزم، دەوڵەت تەرکیز دهكاتهسەر [توندکردنەوەی] قەدەغەكردنی چەك و دهستداكهته پشکنین و دەستبەسەرداگرتنیان بەگوێرەی یاسا."
ئەندامی لیژنەی ئەمنی له ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا، سەعد مەتڵەبی، بە دیارونای وت چەندین یاسا هەن کە دانراون بۆ رێکخستنی هەڵگرتنی چەك، "بەڵام بەگشتی جێبەجێکردنیان لاوازە".
مهتڵهبی وتی دەوڵەت دەبێت توندتربێت لە چەکداماڵین و روبەڕووبوونەوەی گروپە چەکدارەکان، "کە رەنگە بڵێن پەیوەندییان بە حکومەتەوە هەیە، بەڵام تێوەگلابن لە هەڕەشەکردن و تۆقاندنی مەدەنییەکان".
وتیشی: "ئەو گروپانەی بەسەر دەزگاکانی دەوڵەتدا بازدەدەن دەبێت وەك یاخیبوو لە یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت."
هەڕەشە بۆسەر ئاشتی و ئاسایش
شارهزای بواری ستراتیژی و ئەفسەری پێشووی سوپای عێراق، ئەحمەد شەریفی، وتی برەوسەندنی چەکی بێمۆڵەت و تاکی چەکدار "نەك تەنها هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی ناو کۆمەڵگا دەکات، بەڵکو هەڕەشە دەکاتەسەر سیستمی سیاسیی و دەوڵەتیش بەگشتی".
شهرفی بە دیارونای وت: "ئەم دیاردەیە پەیامێکی تایبەت دەنێرێت و هەستی ئەوە دەبەخشێت کە دەزگاکانی ئاسایش لاوازن و ناسەقامگیرن و ناتوانن یاسا جێبەجێبکەن."
وتی ئەمە بەتایبەتی راستە "لەو ناوچانەی کە پارتە سیاسییەکان دەسەڵاتێکی بەرچاویان هەیە لەسەر حسابی دەوڵەت".
وتیشی: "نەبوونی حوکمی یاسا و ئەمنییەتی تۆكمه بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم بزاوتە و ئاڵوگۆڕی چەك، خاکێکی بەپیتە بۆ دەرکەوتنی باندی تاوانکاریی رێکخراوی دیکە، کە رەنگە مۆڵەت بەخۆیان بدەن ئازادانە کاربکەن، بێ هیچ رێگرییهك."
تەنها یاسادەرکردن چارەسەرنیە
شەریفی جەختیکردەوە کە یاسادەرکردن بەتەنها ناتوانێت دۆخەکە کۆنترۆڵ بکات.
وتی: "دەبێت رۆڵی دەزگاکانی [دەوڵەت] بەهێزبکەین، بەتایبەتی هێزە ئەمنییەکان و سوپا، کاتێك بابەتەکە جێبەجێکردنی یاسای وڵاتەکەیە، لایەنگرییە حیزبییەکان تێکبشکێنین و سەرکردەی بەتوانا و سەربەخۆ هەڵببژێرین بۆ فەرمانڕەواییکردن."
وتیشی حکومەت دەبێت بەشێوەیەکی قوڵتر دەزگای هەواڵگریی خۆی بەشداری پێبکات لە ئاشکراکردن و روبەڕووبوونەوەی بەکارهێنانی نایاسایی چەكدا.
ههروهها وتی ڤیدیۆکەی "حەشدی عەورە" زەنگی هۆشدارییە دەربارەی پێویستیی خستنەبەرباسێكی جددیی کێشەی گروپە چەکدارەکان لە وڵاتەکەدا.
دانیشتووی گەڕەکی ئەمینی بەغدا، ئەبو زەین، کە داوایکرد ناوی راستەقینەی بەکارنەهێنرێت لەبەر هۆکاری ئەمنی، وتی: "ئێستا چەك لە هەموو شوێنێکە و هەرکەسێك بیەوێت دەتوانێت دەستی پێڕابگات."
ئهبو زهین بە دیارونای وت: "هەموو دهڵێن گوایا سەر بە حکومەتن، بەڵام نازانین باوەڕ بە کێ بکەین. پێویستمان بە كردهی دەستبەجێیە."