بڕیاریکی نوێ سەبارەت بە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە سوریا لەیەك بەڵگەنامەدا "بەتوندی سەرکۆنەی" هەردوو رژێمی سوریا و هاوپەیمانەکانی و گروپە تیرۆرستیەکانی کرد کە لە سوریا کاردەکەن.
لە بڕیارێکدا کە 24 ئازار دەرکرا، ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بەتوندی سەرکۆنەی ئەو "پێشێلکاری و دەستدرێژیکردنە بەردەوام و رێکخراو و فراوان و قێزهونانهی مافی مرۆڤی کرد لەگەڵ هەموو پێشێلکاریەکانی دژی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانی سوریا و میلیشیا هاوپەیمانەکانیهوه."
بڕیارەکە رەخنەی توندی لە رێکخراوە بیانیەکان گرت کە لەبهرژهوهندیی رژێمی سوریا شەڕدەکەن، بەتایبەتی حیزبوڵای لوبنانی، راشیگەیاند کە "بەقوڵی نیگەرانن کە تێوەگلانی ئەوانە بارودۆخەکە خراپتر دەکات" لە سوریادا.
هەروەها بڕیارەکە رەخنەیگرت لە "کردەوە و توندڕەویی تیرۆریستی کە دژی هاوڵاتیان ئەنجامدراوە" لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) و بەرەی نوسرە و گروپە تیرۆرستیەکانی ترهوه.
ئەنجومەنەکە نیگەرانیی دەربڕی لە ئەنجامەکانی دەستەی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە سوریا، لەنێویاندا ئەو ئەنجامانەی پیشانیدەدهن كه پێشێلکاریە ئەنجامدراوەکان لە حەڵەب دەچنە خانەی تاوانی جەنگەوە، بەتایبەتی لەلایەن رژیمی سوریا و هاوپەیمانەکانیهوه.
ئەنجومەنەکە رایگەیاند ئەنجامەکان بەزۆری ئەوە پیشاندەدەن کە هێزەکانی سەر بە رژێم تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە بەوەی بەئەنقەست ئهو شتانهیان كردۆته ئامانج له ژێر یاسا نێودەوڵەتیەکانیاندا پارێزراون، لەنێویاندا کارمەندانی تەندروستی و گواستنەوە.
بڕیارەکە سەرکۆنەی "بەکارهێنانی فراوانی هێزی [کرد] بۆ ونکردنی خەڵك و دەستبەسەرداگرتنی نابەجێ و بەکارهێنانی توندوتیژیی سێکسی و ئەشکەنجەدان و مامەڵەی نەشیاو، بەتایبەتی لەوبەندینخانانهدا كه لهلایهن كاربهدهستانی سورییهوه بهڕێوهدهبرێن".
پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ
پارێزەرێکی سوری، بەشیر بەسام، وتی: "دانانی رژێمی سوریا و داعش و حیزبوڵا لەناو یەك سەبەتەدا سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە سوریا و پێشێلکاریەکانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی زیاتر گوشاری سەر حیزبوڵا و هێزەکانی رژێم و میلیشیا تایهفهگهرهكان توندتر دەکات."
بەسام بە دیارونای وت حکومەتان و دامهزراوه سیاسی و ئەمنی و مرۆییه نێودەوڵەتیهكان هاوڕان سەبارەت بەو تاوانانەی ئەنجامدراون لەلایەن داعشهوه کە بە گروپێکی تیرۆریستی ناسراوه.
وتیشی کە بەپێچەوانەوە بارودۆخەکە جیاوەزە کاتێك باسەکە دێتە سەر رژێمی سوریا و میلیشیا هاوکارەکانی و بیروڕا جیاوازن لەسەر ئەم بابەتە.
بەسام وتی: "پیشاندانی بەڵگە لەلایەن دەزگا و لیژنه و دەستەكانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پێشێلکاریە بەردەوامەکانی مافی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتی، بەدڵنیاییەوە بهفەرمی بابهتهكه رووندهكهنهوه،" هێندهی پهیوهندیی ههیه به رژێمی سوریا و میلیشیا ههوادارهكانی و سوپای پاسدارانی ئێران کە سهرهكیترین میلیشیای بیانییه شانبەشانی رژیمی سوریا شهڕدهكات.
وتیشی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی سوریا "لیستی پشتڕاستکراوەی ناوی هەموو بەندکراوان ئامادە دەکات لە بەندیخانەکانی سوریادا، لەگەڵ لیستی ناوی ئەوانەی لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە لە ناوهندهكانی راگرتندا."
بەڵگەنامەکە گێڕانەوەی دهاین زیندانیی پێشوویلهخۆگرتووه و ههروهها هی هاوڵاتیانی ئەو ناوچانهش كه گەمارۆدراون وهێرشیانکراوەتە سەر لەلایەن ئەو میلیشیایانەی شانبەشانی رژێم شهڕدهكهن.
وێژهری کاروباری ئێران، فهتحی سەید، بە دیارونای وت به سهركۆنهكردنی حیزبوڵای لوبنانی، بڕیارە نوێکەی نەتەوە یەکگرتووەکان سهركۆنهی سوپای پاسدارانیش دهكات كه پاڵپشتی حیزبوڵایه.
سەید وتی: "بڕیارەکە ئاماژەدەدات بەو پێشێلکاری و تاوانانەی رویانداوە لەکاتی شەڕی حەڵەبدا و دەڵێت کە دەچنە خانەی تاوانی جەنگەوە."
وتیشی بڕیارەکە دەڵێت ئەو تاوانانە لەلایەن رژێمی سوریا و هاوپەیمانەکانیهوه ئەنجامدراون کە هێرشیانکردۆتە سەر خەڵکی مەدەنی و تیمەکانی تەندروستی کە کاریانکردووە لە ناوچە گەمارۆدراوەکانی حەڵەبدا، ههروهها ئاماژەشیدا بهوهی كه مەدەنیەکان روبەڕووی دەستدرێژیی راستەوخۆ بوونهتهوه کاتێك میلیشیاکانی سەر بە رژێم چوونەته ئەو ناوچانەوە.
لێکۆڵینەوە بەردەوامە
شارەزای یاسای نێودەوڵەتی، خەیرەدین عەبدولمیتعال، کە وانەبێژە لە زانکۆی ئەسیوت لە میسر، وتی بڕیارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ماوەی کارکردنی دەستەی لێکۆڵینەوەكهی درێژکردەوە بۆ ماوەی یەك ساڵ.
عەبدولمیتعال وتی: "ئەم درژێژکردنەوەیە لەبەر ئەوە نیە کە بەڵگەی تاوانبارکردنی تەواو لەبەردەستدا نیە لەو کەیسانەدا. بەپێچەوانەوە، بەڵگەی زۆر هەیە، بەڵام پێویستە پاڵپشتی بکرێت بە بەڵگەی زیاتر لەسەر بنەمای راستی و گێڕانەوەی سەلمێنراو سەبارەت بەوەی چی ڕوودەدات."
وتیشی لێکۆڵینەوەکە لایەنی زۆر دەگرێتەوە، لهوانه کردەوەی تیرۆریستی کە مەدەنیەکان دەکەنە ئامانج، کۆسپ دروستکردن لەبەردەم گەیشتنی کۆمەکی مرۆیی و دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردنی نەشیاودا.
عەبدولمیتعال وتی بڕیارەکە ئاماژەدەدات بە بەکارهێنانی شێوازی جیاوازی ئەشکەنجەدان، وەك توندوتیژیی سێکسی و مامەڵەی نەشیاو لە بنکەكانی راگرتنی زیندانیان لە سوریا.
وتیشی بڕیارکە گرنگە چونکە "داوای ئاسانکاری دەکات لە ئامانجی دەستەی لێکۆڵینەوە و ئاماژەدان بە پەنابردنە بەر دادگای تاوانی نێودەوڵەتی وەك دوا پەناگە لە حاڵەتێکدا کە لایەنەکان، بەتایبەتی دەوڵەتان، هەوڵبدەن لە سزا رابکەن لهسهر ئەو تاوانانەی ئەنجامیانداوە."
ههروهها وتی: "ئەو ئاماژەدانە گرنگترین شتە لەسەرەتای هەڵگیرسانی قەیرانی سوریاوه و هەڕەشەیەکی روونە ئاراستەی رژێمی سوریا کراوە بۆ ناچاکردنی بە هاوكاریی تەواو لەگەڵ لێکۆڵینەوە بەردەوامەکان و بۆ ئەوەی ناچاریبکەن بنکەکانی راگرتن و زیندانهكانی بکاتەوە بۆ ئاشکراکردنی بارودۆخی واقیعی لەناویاندا."