به‌مدواییانه لاوانی عێراقی گه‌شتێكیان كرد بۆ ئه‌نبار بۆ ناشتنی دارزه‌یتون له كه‌ناری شه‌قامه‌كانی فه‌لوجه و ره‌مادی و به‌شداریكردن له چالاكیه كولتوری و وه‌رزشیه‌كاندا له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانیان له‌م پارێزگایه‌ی ئه‌وپه‌ڕی خۆرئاوای وڵات.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، حه‌مید دوله‌یمی، وتی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته چوارڕۆژییه، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزشه‌وه رێكخرابوو، "ئاماده‌بوونێكی گه‌وره‌ی چالاكوانان و لاوان و خۆبه‌خشانی له پارێزگا جیاوازه‌كانی عێراقه‌وه" به‌خۆوه‌بینی.
دوله‌یمی به دیارونای وت لاوه‌كان كه له به‌غدا، نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا، ناسریه و بابله‌وه هاتبوون، زیاتر له 2,000 دارزه‌یتونیان له ره‌مادی و فه‌لوجه ناشت و به‌شداریشیان كرد له كۆمه‌ڵێك چالاكیی هونه‌ری و وه‌رزشیدا.
وتیشی: "په‌یامی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ئاشتی و خۆشه‌ویستی و برایه‌تییه له‌نێوان خه‌ڵكی عێراقدا دوابه‌دوای ده‌رپه‌ڕاندنی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) له ئه‌نبار."
به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشی ره‌مادی، محه‌مه‌د عوبێد فه‌هداوی، وتی هه‌ڵمه‌ته‌كه "په‌یامێكی روون و ئاشكرایه ئاراسته‌ی رێكخراوه تێرۆریستییه‌كان ده‌كرێت كه خه‌ڵكه‌كه‌مان ته‌بایه".
فه‌هداوی به دیارونای وت كه ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات كه لاوانی عێراقی تایه‌فه‌گه‌ری و جیاکاری و ئه‌و ئایدیۆلۆژیانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه توندڕه‌وی و توندوتیژییان لێده‌كه‌وێته‌وه.
'خاكی خۆڕاگری'
فه‌هداوی وتی هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رهه‌مێكی شانۆییشی له‌خۆگرتبوو ده‌رباره‌ی خه‌ڵكی ئه‌نبار به‌ناونیشانی "خاكی خۆڕاگری".
وتیشی: "ئه‌وه پیشانده‌دات كه چۆن شه‌ڕیانكرد دژی تێرۆریزم و خاكه‌كه‌ی خۆیان رزگاركرد و ئاساییش و سه‌قامگیرییان گه‌ڕانده‌وه و ژیانیان هێنایه‌وه بۆناو شاره‌كانیان دوای سێ ساڵی سه‌خت له نه‌هامه‌تی به‌هۆی ئاواره‌بوون و وێرانبوونی ماڵه‌كانیانه‌وه."
هه‌روه‌ها وتی چالاكییه كولتورییه‌كانی تر بریتیبوون له ئێواره‌یه‌كی شیعری كه هۆنراوه‌ی له ئه‌نبار و پارێزگاكانی تره‌وه تێدا خوێنرایه‌وه.
فه‌هداوی وتی له‌ڕێی هۆنراوه‌كانیانه‌وه، نوسه‌ره‌كان گوزارشیانكرد له خۆشه‌ویستییان بۆ وڵاته‌كه‌یان و ته‌بایی خه‌ڵكه‌كه‌ی له ره‌تكردنه‌وه‌ی تێرۆریزمدا، كه هه‌وڵیدا به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو بۆ وێرانكردنی شاره‌كانی ئه‌نبار.
وتیشی: "دارزه‌یتونه‌كان له حه‌وشه‌ی قوتابخانه و دووڕیانه‌كان و باخچه گشتیه‌كاندا نێژران وه‌ك رەمزێك بۆ خۆڕاگری."
شاعیرێکی خه‌ڵكی به‌غدا، خه‌لیل عامری، به دیارونای وت كه هاتووه بۆ ئه‌نبار "بۆ پشتگیری له خه‌ڵكه‌كه‌مان له ره‌مادی و فه‌لوجه كه له‌دڵماندان".
وتی: "پڕوپاگه‌نده هه‌یه گوایە پارێزگای ئه‌نبار هێشتا جێگایه‌كی پڕمه‌ترسییه و ژیانی تێدانیه، به‌ڵام ده‌توانین پێچه‌وانه‌كه‌ی بسه‌لمێنین. به‌خته‌وه‌رین به بینینی ئاوه‌دانكردنه‌وه و جوڵه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی به ئازادی."
په‌یوه‌ندییه پته‌وه‌كان
عامری وتی: "ژیانی كولتوری و هونه‌ری و وه‌رزشی له ئه‌نبار گرنگه له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی."
هه‌روه‌ها وتیشی: "شاعیر و نوسه‌ر لێره هه‌ن سه‌ربه بواری جیاجیا و به‌وشێوه‌یه ده‌توانین سودوه‌رگرین له شاره‌زاییان و په‌یوه‌ندییه‌كانیشمان پته‌وتربكه‌ین بۆ ئاماده‌سازی بۆ چالاكیی هاوبه‌ش له‌ماوه‌ی داهاتوودا."
حسێن كه‌نعان، خه‌ڵكی كه‌ربه‌لا، وتی: "ئه‌نبار و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ستراونه‌ته‌وه به پارێزگاكانی تری عێراقه‌وه له‌ڕێی په‌یوه‌ندییه خێڵه‌كی و ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌هێزه‌كانه‌وه."
وتیشی: "كه ئێستا له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆمان‌داین ته‌نها ده‌توانین به‌خته‌وه‌ربین به‌وه‌ی ئاهه‌نگی رزگاری و گه‌ڕانه‌وه‌ی باری ئاسایی بۆ ناوچه‌كانیان ده‌گێڕین له‌گه‌ڵیاندا. ئێمه ده‌ڵێین نا بۆ تێرۆریزم و به‌ڵێ بۆ ئاشتی و ته‌بایی و خۆشه‌ویستی."
هه‌روه‌ها وتی: "به‌شداریكردن له چالاكیه‌كانی وه‌ك یاریی تۆپی پێ له‌گه‌ڵ تیمه ناوخۆییه به‌هره‌مه‌ند و ئومێدبه‌خشه‌كان بانگه‌شه‌یه‌كه بۆ حكومه‌ت و به‌رپرسه وه‌رزشییه‌كان تا گرنگییان پێبده‌ن."
كه‌نعان وتیشی ئه‌ستێره‌كانی یاریی تۆپی پێ، وه‌ك عه‌مو بابای كۆچكردوو، خه‌ڵكی ئه‌نبار بوون، هه‌روه‌ها یاریزانی تۆپی پێی عێراقی هیشام محه‌مه‌د كه ئێستا بۆ تیمی ته‌له‌به یاریده‌كات و وه‌رزشوانانی تری به‌ناوبانگیش.
به‌رزكردنه‌وه‌ی وره له ئه‌نبار
كاپتن حه‌یده‌ر شیمه‌ری، خه‌ڵكی فه‌لوجه، وتی: "سه‌ردانی لاوان و وه‌فده وه‌رزشییه‌كان بۆ فه‌لوجه پاڵنه‌رێك بوو بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره."
شیمه‌ری به دیارونای وت: "ئێمه‌ش سه‌ردانیان ده‌كه‌یه‌نه‌وه و خه‌ریكی ئاماده‌كاریین بۆ سازدانی چالاكیی وه‌رزشی و هونه‌ری له به‌غدا، كه‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف و به‌سره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا."
وتی: "تێرۆریزم هه‌وڵیدا راستیه‌كان له ئه‌نبار بشارێته‌وه و پارێزگاكه داببڕێت له پارێزگا عێراقیه‌كانی تر، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌به‌رده‌م خۆڕاگریی دانیشتوانه‌كه‌یدا."
وتیشی ژیان و وه‌رزش گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ باری ئاسایی.
وتی به‌ڵام تیمه ناوخۆییه‌كان هێشتا پێویستیان به یاریگای نۆژه‌نكراوه و كه‌لوپه‌لی وه‌رزشیی پێشكه‌وتووتر هه‌یه بۆ بره‌ودان به كاراییان.
هه‌روه‌ها وتی چاكردنه‌وه‌ی ژێرخان و وه‌به‌رهێنان له كه‌لوپه‌لی نوێ‌دا ئه‌و تواناییه‌یان پێده‌به‌خشێت كه به‌شداریبكه‌ن له خولی پاڵەوانێتییە نیشتمانیه‌كاندا و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌هره‌ی تازه‌پێگه‌یشتوو.