هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئابوری

فه‌رمانبه‌رانی نه‌ینه‌وا موچه‌ دواكه‌وتووه‌كانیان وه‌رده‌گرن

عەلاء حسێن لە بەغدا

كارمه‌ندانی شاره‌وانی له‌ ریزدا وه‌ستاون بۆ وه‌رگرتنی موچه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانیان كه‌ ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌ پاش ده‌رپه‌ڕاندنی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش). [خاوەنی وێنە: به‌ڕێوبه‌رێتی شاره‌وانی نه‌ینه‌وا]

كارمه‌ندانی شاره‌وانی له‌ ریزدا وه‌ستاون بۆ وه‌رگرتنی موچه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانیان كه‌ ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌ پاش ده‌رپه‌ڕاندنی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش). [خاوەنی وێنە: به‌ڕێوبه‌رێتی شاره‌وانی نه‌ینه‌وا]

كارمه‌ندانی شاره‌وانی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا لەم ماوەیەی دواییدا ریزیان دەگرت بۆ وه‌رگرتنی موچه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانیان كه‌ بۆماوه‌ی 21 مانگ و لەو کاتەوەی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ده‌ستیگرت به‌سه‌ر ناوچه‌كانیاندا وەریاننەگرتبوو.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ ئاسوده‌ییه‌كی گه‌وره‌ بوو، كارمه‌ندانی حكومه‌تی ناوخۆیی به‌ دیارونایان وت.

كارمه‌ندی شاره‌وانی، سه‌عید عه‌فری، وتی به‌ موچه‌كانی، كه‌ كۆی گشتییان ده‌كاته‌ زیاتر له‌ 15 ملیۆن دینار (12,000 دۆلار)، خانووه‌كه‌ی نۆژه‌نده‌كاته‌وه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، كه‌ به‌شێكی له‌ شه‌ڕه‌كاندا روخا.

كارمه‌ندێكی تر، مه‌روان عه‌بدوڵا، وتی زۆربه‌ی موچه‌كه‌ی ده‌ڕوات بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رز و كڕینی پێداویستییه‌كانی هاوسەرەکەی و منداڵه‌كانی.

ناوبراو به‌ دیارونای وت: "بێبه‌شییه‌كی راسته‌قینه‌یان چه‌شت له‌ژێر حوكمی داعشدا."

به‌ڕێوبه‌ری شاره‌وانی نه‌ینه‌وا، عه‌بدولقادر ئه‌حمه‌د، به‌ دیارونای وت كه‌ فه‌رمانگه‌كه‌ی موچه‌ی 21 مانگی به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ دابه‌شكردووه‌ به‌سه‌ر 518 كارمه‌نددا كه‌ ده‌ستیانكردۆته‌وه‌ به‌ كار له‌ به‌شه‌كانی شاره‌وانییه‌كه‌ دوای ده‌رپه‌ڕاندنی داعش.

وتی: "ئه‌م موچانه‌ مافی سروشتیی خۆیانه‌ و دیاری نیه‌ له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وه‌."

وتیشی موچه‌كان دابه‌شكران به‌كۆمه‌كی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانی و نیشته‌جێکردن و شاره‌وانییه‌كان كه‌ به‌بێ دواكه‌وتن پاره‌كانی خسته‌به‌رده‌ست.

هه‌روه‌ها وتی: "به‌ڕێوبه‌رێتی شاره‌وانی موچه‌ی هه‌ر كارمه‌ندێك ده‌دات كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ركار له‌ئێستاوه‌، به‌مه‌رجێك ده‌ستبكاته‌وه‌ به‌ ده‌وامی فه‌رمی پاش دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ باری ئه‌منییان."

پاكانه‌ی ئه‌منی پێویسته‌

به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌، محه‌مه‌د ته‌حان، به‌ دیارونای وت پاكانه‌ی ئه‌منی سه‌ره‌كیترین مه‌رجه‌ بۆ پێدانی موچه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان هه‌ر کە فه‌رمانبه‌رێك ده‌ستیكرده‌وه‌ به‌ كار.

ته‌حان وتی: "له‌ئێستادا پارێزگای نه‌ینه‌وا زیاتر له‌ 17,000 كارمه‌ندی په‌روه‌رده‌ و مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری هه‌یه‌ كه‌ ده‌ستیانكردۆته‌وه‌ به‌ كار و 6,500 كه‌سیان موچه‌كانیان وه‌رگرتووه‌."

وتیشی ئه‌وانه‌ی تر چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی پاكانه‌ی ئه‌منین.

هه‌روه‌ها وتی: "وه‌زاره‌تی دارایی لاریی له‌وه‌ نیه‌ هه‌موو ئه‌و موچه‌یه‌ی بۆ فه‌رمانبه‌ران كۆكراوه‌ته‌وه‌ به‌ یه‌ك جار بدات، به‌ڵام دواكه‌وتنی پاكانه‌ ئه‌منییه‌كان تائێستا رێگربووه‌ له‌به‌رده‌م پێدانیدا."

ته‌حان وتی دابه‌شكردنی موچه‌كان كۆمه‌كی بوژاندنه‌وه‌ی بواری خوێندن و په‌روه‌رده‌ ده‌كات له‌ پارێزگاكه‌دا و هانی مامۆستایان ده‌دات ده‌وامبكه‌ن له‌كاتێكدا به‌ڕێوبه‌رێتی په‌روه‌رده‌ پێویستی به‌ هه‌وڵه‌كانی هه‌موو كارمه‌ندانی هه‌یه‌.

وتیشی: "سودی پێدانی موچه‌كان هه‌ر به‌ته‌نها بۆ باشتركردنی بواری خوێندن نیه‌، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنیش ره‌نگده‌داته‌وه‌ له‌ بارودۆخی ئابوری و توانای كڕینی هاوڵاتیاندا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ پارێزگاكه‌دا."

هه‌روه‌ها وتی ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌ڕژێته‌ بازاڕه‌كانی نه‌ینه‌واوه‌ هه‌موو بواره‌ ئابورییه‌كان باشترده‌كات كه‌ ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا كۆمه‌كی پارێزگاكه‌ ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500