هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

داعش خەرجیە داراییەکانی بۆ دابین ناکرێت

خالید تائی

به‌ڕێوبه‌ری به‌شی ئاسه‌واره‌كانی سوریا، مه‌ئمون عه‌بدولكه‌ریم، دوو په‌یكه‌ر پیشانده‌دات كه‌ له‌ده‌ست "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) رزگاركراون له‌ ته‌دمور، له‌ مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی دیمه‌شق له‌ 1 ئازار، كه‌ له‌گه‌ڵ ئاسه‌واری تردا چاوه‌ڕێی چاككردنه‌وه‌ ده‌كه‌ن. ره‌نگه‌ ئه‌م په‌یكه‌رانه‌ ته‌نها ئاسه‌وار بن كه‌ له‌ شوێنه‌واره‌كه‌ لابراون بێئه‌وه‌ی بدزرێن. داعش له‌ ئاداری 2015 دای به‌سه‌ر ته‌دموردا و ده‌ستیكرده‌ تاڵانكردنی به‌به‌رنامه‌ی گه‌نجینه‌ ئاركیۆلۆژیه‌كانی. [لوئه‌ی بیشاره‌/ئاژانسی فرانس پرێس]

به‌ڕێوبه‌ری به‌شی ئاسه‌واره‌كانی سوریا، مه‌ئمون عه‌بدولكه‌ریم، دوو په‌یكه‌ر پیشانده‌دات كه‌ له‌ده‌ست "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) رزگاركراون له‌ ته‌دمور، له‌ مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی دیمه‌شق له‌ 1 ئازار، كه‌ له‌گه‌ڵ ئاسه‌واری تردا چاوه‌ڕێی چاككردنه‌وه‌ ده‌كه‌ن. ره‌نگه‌ ئه‌م په‌یكه‌رانه‌ ته‌نها ئاسه‌وار بن كه‌ له‌ شوێنه‌واره‌كه‌ لابراون بێئه‌وه‌ی بدزرێن. داعش له‌ ئاداری 2015 دای به‌سه‌ر ته‌دموردا و ده‌ستیكرده‌ تاڵانكردنی به‌به‌رنامه‌ی گه‌نجینه‌ ئاركیۆلۆژیه‌كانی. [لوئه‌ی بیشاره‌/ئاژانسی فرانس پرێس]

"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لەژێر فشاردایە بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌ داراییه‌كانی به‌رامبه‌ر چه‌كداره‌كانی و خێزه‌كانه‌كانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له‌ شه‌ڕ یان کردوەی خۆكوژییه‌كاندا كوژراون، به‌رپرسانی عێراقی به‌ دیارونایان وت.

به‌پێی چه‌ندین راپۆرت، داعش ماوه‌ی دوو ساڵ موچه‌یه‌كی مانگانه‌ی له‌نێوان 250 بۆ 300 دۆلار ده‌دا به چه‌كداره‌كانی.

راوێژكاری ئه‌منی، فازڵ ئه‌بوڕه‌غیف، به‌ دیارونای وت كه‌ له‌ لوتكه‌ی بره‌وی گروپه‌كه‌دا، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه‌ هاوسه‌ریان هه‌بوو، 75,000 دینار (64 دۆلار)ی زیاده‌یان وه‌رده‌گرت بۆ هه‌ر ژنێك و 25,000 دیناریش (21 دۆلار) بۆ هه‌ر منداڵێك.

وتی گروپه‌كه‌ 1,500 دۆلاریشی ده‌دا به‌و چه‌كدارانه‌ی ده‌یانویست هاوسه‌رگری بكه‌ن تا بتوانن ماره‌یی بوكه‌كانیان بده‌ن، له‌پاڵ له‌ئه‌ستۆگرتنی خه‌رجیی كه‌لوپه‌لی ماڵه‌كانیشیاندا.

هه‌روه‌ها وتی له‌نێوان 400 بۆ 1,000 دۆلاریشی ده‌دا به‌و بێوه‌ژنانه‌ی مێرده‌كانیان له‌ شه‌ڕ یان جێبه‌جێكردنی هێرشی خۆكوژیدا كوژراون، به‌گوێره‌ی ژماره‌ی منداڵه‌كانیان و پێگه‌ی چه‌كداره‌ كوژراوه‌كه‌.

ئه‌بوڕه‌غیف وتیشی له‌مدواییانه‌دا ئه‌م موچه‌ و ده‌رماڵانه‌، كه‌ گروپه‌كه‌ ناویناون "گه‌ره‌نتی"، دابه‌زیون بۆ كه‌متر له‌ یه‌ك له‌سه‌رسێی نرخه‌كه‌ی پێشوویان، به‌هۆی كه‌میی پاره‌وه‌.

هه‌روه‌ها وتی ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی پاره‌یه‌ ته‌نانه‌ت فه‌رمانده‌كانی یه‌كه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانیشی گرتۆته‌وه‌، "ئه‌میره‌كان"، كه‌ موچه‌ مانگانه‌كانیان له‌ نێوان 7,000 بۆ 12,000 دۆلاره‌وه‌ دابه‌زیوه‌ بۆ 2,000 دۆلار.

كاروباره‌كانی قاچاخچێتی راگیراون

له‌پاڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ و ده‌رماڵه‌كاندا، داعش به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان كاروباره‌كانی ئه‌و نوسینگه‌یه‌شی راگرتووه‌ كه‌ به‌رپرسیاربوو له‌ سه‌رپه‌رشتیكردنی ده‌رهێنان و به‌قاچاخبردن و فرۆشتنی نه‌وت و ئاسه‌واره‌كان، كه‌ ملیۆنان دۆلار داهاتیان دابینده‌كرد.

داهاته‌كانی ئه‌م قاچاخچێتییه‌ به‌كارده‌هات بۆ دابینكردنی ئه‌و ئه‌ندازه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ تێچووی چه‌كداران و خێزانه‌كانیان.

ئه‌بوڕه‌غیف وتی داعش به‌هۆی له‌ده‌ستدانی زۆربه‌ی رێگا و تۆڕه‌كانی هێنانوبردن له‌سه‌ر سنوری سوریا ملیۆنان دۆلاریشی له‌كیس ده‌چێت كه‌ له‌ سه‌پاندنی باج و گومرگ به‌سه‌ر بازرگانیدا ده‌ستیده‌كه‌وت.

وتی: "ئێستا به‌زۆری پشتی به‌ستووه‌ به‌ پاره‌كۆكردنه‌وه‌ له‌ بازرگانان، خاوه‌ن دوكان، موڵكوماڵدار و كاسبكاران." وتیشی "نوسینگه‌ی زه‌كات"ی داعش ئه‌م پاره‌كۆكردنه‌وه‌یه‌ ده‌باتبه‌ڕێوه‌.

هه‌روه‌ها وتی به‌هۆی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانه‌ خنكێنه‌ره‌ كه‌ توانای جێبه‌جه‌كردنی ئه‌ركه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی لێسه‌ندۆته‌وه‌، گروپه‌كه‌ ئه‌م بیرۆكه‌ی "خۆبه‌خێوكردن"ه‌ی داهێناوه‌ بۆ خۆلادان له‌ ئه‌ركه‌ داراییه‌كانی سه‌رشانی.

ئه‌بوڕه‌غیف روونیكرده‌وه‌ كه‌ به‌واتایه‌كی تر ده‌بێت ئه‌ندامه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی داعش واز له‌ موچه‌كانیان بهێنن بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی زیاتر پێویستیانه‌.

وتی: "گروپه‌كه‌ نوقمی كێشه‌ی گه‌وره‌ بووه‌ و گه‌نجینه‌كانی به‌تاڵده‌بنه‌وه‌."

داراییه‌كانی داعش به‌ره‌و خراپی ده‌ڕۆن

به‌گوێره‌ی به‌رپرسانی قائیم، یه‌كێك له‌و شاره‌ كه‌مانه‌ی عێراق كه‌ له‌ژێرده‌ستی داعشدا ماون، داراییه‌كانی گروپه‌كه‌ به‌ره‌و خراپی ده‌ڕۆن و ئه‌و موچه‌ و ده‌رماڵانه‌ی چه‌كداران و خێزانه‌كانیان وه‌ریانده‌گرت، راوه‌ستێنراون.

قائیمقامی قائیم، فه‌رحان فته‌یخان، به‌ دیارونای وت داعش روبه‌ڕوی مایه‌پوچی دەبێتەوە، ئێستا موچه‌یه‌ك ده‌دات به‌ چه‌كدارانی ریزه‌كانی خواره‌وه‌ی كه‌ "له‌ باشترین حاڵه‌تدا له‌ 100 دۆلار تێپه‌ڕناكات."

فته‌یحان وتی رێوشوێنه‌كانی ده‌ستگرتنه‌وه‌ ئه‌و پاره‌یه‌شی گرتۆته‌وه‌ كه‌ داعش ده‌یدات به‌و سیخوڕه‌ نهێنیانه‌ی به‌ "چاوه‌كان" ناسراون.

وتیشی به‌خشیشه‌كان بۆ زانیاریی هه‌واڵگری له‌ چه‌ند هه‌زار دۆلارێكه‌وه‌ دابه‌زیون بۆ نزیكه‌ی 15,000 دینار (13 دۆلار) به‌رامبه‌ر خه‌به‌ردان له‌ ئه‌ندامێكی پێشووی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق.

هه‌روه‌ها وتی كه‌موكورتیی داعش له‌ پاره‌ وای لێكردووه‌ ستونه‌كانی كاره‌با و ته‌ل و هێڵه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر هه‌ڵوه‌شێنێت و به‌ قاچاخ بیانبات بۆ سوریا تا له‌وێ وه‌ك سكراب بیانفرۆشێته‌وه‌.

وتی گروپه‌كه‌ په‌ناشی بردۆته‌به‌ر دزین و فرۆشتنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی كۆمپانیا حكومیه‌كان "له‌وانه‌ كارگه‌كانی فۆسفات و چیمه‌نتۆ".

ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌منی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، بنیان جه‌ربا، به‌ دیارونای وت: "[داعش] هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ پاره‌یان بۆ ده‌هێنایه‌ ناوه‌وه‌: نه‌وت، ئاسه‌وار، بازرگانی سه‌رسنور و موڵكوماڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت."

وتی: "گروپه‌كه‌ چیتر هێنده‌ی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند نیه‌ و چیتر ده‌ستبڵاوانه‌ موچه‌ نادات به‌ ئه‌ندامان و خێزانه‌كانیان. به‌ته‌واوی گیریخواردووه‌ و رۆژبه‌ڕۆژ پاشه‌كه‌وته‌ داراییه‌كانی كه‌مده‌كات."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

2 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

وشەی دروست! هەمان شێوازی بەعسه‌ و ئەوەی سەیریشە ئەوەیە کە ئەمانە زۆڵەکانی بەعسن.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ئةى پيغةمبةرةكةيان لةكوييه بؤ يارمةتيان نادات ، برسيتى دين و ايمان ناناسئ ، هههههه هيزة رةشةكةى ايسلام شكا دةستى گرت بةگونى ( بشار الاسد ) ،

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌