چەند کورتەفیلمێك گاڵتە بە شکستی کەڵەکەبووی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەکەن بەدەستی هێزەکانی عێراق لە موسڵ و لەسەر ماڵپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبنەوە و بە ملیۆنان بینەر رادەکێشنن لەنێو عێراقیی و عەرەبەکاندا.
لەژێر ناونیشانی "دۆخی چەکدارانی داعش لە خۆرئاوای موسڵ"، بەرهەمەکان پێکهاتوون لە وێنای هەندێك دیالۆگی چەند خولەکی لەنێوان دوو ئەندام یان زیاتری داعشدا.
ئەکتەر محەمەد قاسم، کە لە چوار فیلمدا رۆڵی بینیوە، بە دیارونای وت ئەو بەرهەمە هونەرییانە بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ "بەرزکردنەوەی ورە"ی ئەو سەربازە عێراقییانەیە کە خۆبەخشانە شەڕ دژی داعش دەکەن.
وتی: "نابێت دهست له هیچ هەوڵێك بگرینەوە بۆ پشتگیریكردن لەو پیاوانەی خۆیان بۆ ئێمە دەکەنە قوربانی."
قاسم وتی: "رۆڵی ئێمە وەك هونەرمەند بەشدارییمانه لەم جەنگەدا لەڕێگەی بەکارهێنانی گاڵتەجاڕییهوه [بۆ گاڵتەپێکردن] به تیرۆرستان."
ئەم فیلمانە دەربارەی شەڕی دەرپهڕاندنی داعشن لە موسڵ، کە بنکەی سەرەکیی گروپەکەیە لە عێراق.
قاسم وتی: "[یەکەم] ئهڵقهمان لە سەرەتای شەڕهكهدا بۆ رزگارکردنی موسڵ پێشکەشکرد."
وتیشی: "دوای گرتنەوەی نیوەی شارەکە و فڕۆکەخانەکەی، دوو ئهڵقهی ترمان بەرهەمهێنا کە چوارەمی بەدواداهات دەربارەی دوایین شەڕەکان بۆ رزگارکردنی گەڕەکەکانی تر."
ڤیدیۆکان بە ملیۆنان بینەریان کۆکردەوە لەسەر یوتوب و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تر.
وتی، "زۆر ڤیدیۆمان دروستکردووە [لە رابردوودا]، بەڵام ئەمانە بەتایبەت زۆر جەماوەریان راکێشا." ئاماژهی بهوهش كرد كه یەکەم کورتەفیلم نزیکەی پێنج ملیۆن بینەری هەبوو لەسەر ئینتەرنێت.
قاسم وتی: "منیش بەهەمان شێوە زۆر سوپاس و نامەی ئەرێنیم بەدەستگەیشتووە لەلایەن چەکداران و مەدەنییەکانەوە، کە زۆر دڵخۆشی کردووم."
یوسف حەجاج، کە رۆڵی لە یەکێك لە فیلمەکاندا بینیوە، وتی جەماوەرەکە بەشێوەیەکی خوازراو وەڵامیان هەبوو بۆ کارەکان.
حەجاج رۆڵی کاراکتەرێکی داعشی دەبینی بەناوی ئهبو قۆندەرە رۆغانی، ناوێکی گاڵتهجاڕانه کە بە مانای پێڵاوی چەرمی بریسکەدار دێت لە شێوەزاری عێراقییدا.
حهجاج بە دیارونای وت ناوەکە "تووشی شەرمەزارییەکی گەورەی کردم لەناو خەڵکدا". "بەڵام ئەمە تەنها ئهوه پیشاندهدات کە تا چەندێك ڤیدیۆکان لەناو چینێكی گەورەی کۆمەڵگادا دەنگیانداوەتەوە، نەك تەنها لەناوخۆدا بەڵکو لە هەموو ناوچە عەرەبییەکانیشدا."
روبەڕووبوونەوەی پروپاگەندەی داعش
حەجاج وتی ئەم بەرهەمانە گەیشتوونەتە موسڵ و تەنانەت داعشیش.
وتی: "لە کۆتایی یەکێك لە بەرهەمەکاندا، چەکدارێکی داعش هەڵدێت ئهوه دووپاتدهكاتهوه كه 'نە حۆرییمان دی [کچانی پاکیزەی بەهەشت] نە بەهەشت'."
وتیشی ئەو گوتارە، کە دۆخی نائومێدکەری تیرۆرستان پیشاندەدات، لەسەر یەکێك لە بیناکانی موسڵ نووسرابوو.
ههروهها وتی: "رۆژنامەوانێکی جەنگی کەناڵی ئەلعێراقییە لە شارەکە وتی یەکێك لە ڤیدیۆکانی لەنێو مۆبایلی یەکێك لە تیرۆریستە کوژراوەکاندا بینیوە، کە مانای وایە ڤیدیۆکان گەیشتوونەتە [تیرۆریستانی داعش] و ئەوانیش بینیویانە."
وتی: "کاتێك موسڵ بەتەواوی رزگاردەکرێت، ڤیدیۆیەکی تایبەت پەخشدەکەین کە شایەنی رووداوەکە بێت."
رائید حەمیداوی، کە دەرهێنەری ئەم ڤیدیۆیانەیە، بە دیارونای وت زۆر بەلایەوە گرنگ بووە کۆمیدیا و تهنز بەکاربهێنێت بۆ روونکردنەوەی دیارترین کێشەکانی عێراق لەمڕۆدا، لەنێویاندا تیرۆریزم و شەڕی موسڵ.
وتی: "هەوڵدەدەین ناشرینی داعش و ئەوەش پیشانبدهین کە گروپەکە چەند ترسنۆك و دواکەوتووە، کە ئەندامانی لە بەربەری و کێویی زیاتر نین کە هەوڵدەدەن سوود لە ئایین وەربگرن و بیشێوێنن بۆ ئەنجامدانی تاوانەکانیان."
وتیشی: "ئەم دیمەنەمان بە تهنز پیشاندا چونکە نوکتە ئاسانتر وەردەگیرێت به بەراورد لهگهڵ بەرنامەی هەواڵی و شیکاریی سیاسیی."
حەمیداوی وتی ئامانج بەرزکردنەوەی ورەی شەڕکردنی سەربازە عێراقییەکان و روبەڕووبوونەوەی ئامێری پروپاگەندەی داعشە.
وتیشی: "پێمانوایە ئەنجامی خوازراو بەدەستدەهێنین. بیرۆکە و پەیامەکانمان دەگەنە خەڵك نەك تەنها لەنێو وڵاتەکەدا بەڵکو لەدەرەوەش [...] و ئێمەش دڵخۆشین بەم سەرکەوتنە."
عةمرى بابةتت نةميٓنيٓ كةرة
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت