راپۆرتێكی نوێی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ی سوریا چه‌ندین پێشێلكاریی جۆراوجۆری له دژی مه‌ده‌نییه‌كان تۆماركردووه له‌كاتی شه‌ڕی حه‌له‌بدا و هه‌موو لایه‌نه‌كانی ململانێكه تاوانبارده‌كات.
لێكۆڵه‌رانی لیژنه‌كه هێرشه كیمیاییه‌كان و كوشتنی مه‌ده‌نییان تۆماركردووه له‌كاتی گه‌مارۆی پێنج مانگه‌ی هێزه‌كانی رژێمدا بۆ خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب كه قه‌ڵایه‌كی به‌رچاوی ئۆپۆزسیۆن بوو.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی 1 ئازار، به‌ڵگه‌ی یه‌كلاییكه‌ره‌وه هه‌یه كه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی سوریا "مادده‌ی كیمیایی ژه‌هراوییان به‌كارهێناوه، له‌وانه گازی كلۆر" و حه‌له‌بی له‌قه‌ڵه‌مدا به دیمه‌نێكی پڕ له "توندوتیژیی بێڕه‌حمانه".
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ئه‌و رێككه‌وتنه‌شی سه‌ركۆنه‌كرد كه كرابوو بۆ گواستنه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌كان له حه‌له‌ب دوای تێكشكانی ئۆپۆزسیۆن و ناویبرد به "تاوانێكی جه‌نگ كه راگواستنی زۆره‌ملێیه".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه مه‌ده‌نیه‌كانی به‌شی خۆرهه‌ڵاتی ژێرده‌ستی ئۆپۆزسیۆن و به‌شی خۆرئاوای ژێرده‌ستی رژێم "قوربانیی ئه‌و تاوانانه‌ی جه‌نگن كه له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه ئه‌نجامدراون".
راپۆرته‌كه وتیشی گروپه جۆراوجۆره‌كانی ئۆپۆزسیۆن، له‌ناویاندا به‌ره‌ی نوسره، كه ئێستا به به‌ره‌ی فه‌تحی شام ناسراوه، بێجیاوازی مه‌ده‌نییه‌كانی خۆرئاوای حه‌له‌بیان كرده ئامانج بێ بوونی ئامانجی روونی سه‌ربازی.
كوشتاری به‌ربڵاو و هه‌ڕه‌مه‌كییانه
"ئه‌و شه‌ڕه‌ی حه‌له‌ب ، به‌تایبه‌تی له مانگه‌كانی دواییدا، به هه‌موو مانای وشه‌كه شێتانه بوو،" چالاكوانی بواری میدیا و دانیشتوی حه‌له‌ب، فه‌یسه‌ڵ ئه‌حمه‌د، به دیارونای وت.
ئه‌حمه‌د وتی سوپای سوریا و هاوپه‌یمانانی بستێكیان نه‌هێشتۆته‌وه بۆردومانی نه‌كه‌ن یان به نیشانگر ته‌قه‌ی لێنه‌كه‌ن. له‌هه‌مانكاتدا ئه‌ندامانی به‌ره‌ی نوسره و ئه‌و گروپانه‌ی تریش كه سوێندی دڵسۆزییان بۆ خواردووه هه‌ر ناوچه‌یه‌كیان بۆردومانكردووه كه ده‌ستییان پێی گه‌یشتبێت، بێ گوێدان به‌وه‌ی مه‌ده‌نی یان سه‌ربازی بووبێت.
وتیشی: "له كۆتاییدا هه‌موو ناوچه‌كان له مه‌ترسیی ئه‌وه‌دا بوون بۆردومان بكرێن و هه‌م مه‌ده‌نیه‌كان و هه‌م چه‌كدارانیش وه‌ك یه‌ك له مه‌ترسیی كوشتندا بوون له هه‌ر ساتێك‌دا."
هه‌روه‌ها وتی خۆی و گروپێك له چالاكوانانی بواری میدیا و كارمه‌ندانی كۆمه‌كه مرۆییه‌كان هه‌وڵیاندا گفتۆگۆ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه بكه‌ن له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی به‌ره‌كانی شه‌ڕدا، به‌ڵام "وه‌ڵامه‌كان هه‌موو جارێك تووند بوون و به سیخوڕی رژێم تاوانباریان ده‌كردین".
ئه‌حمه‌د وتی: "هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێده‌كردین ئه‌گه‌ر دیسان داوای ئه‌وه‌مان بکردایە کە مه‌ده‌نیه‌كان نه‌كرێنه ئامانج."
وتیشی: "تا مردن ئه‌و حاڵه‌تانه‌م له‌بیرناچێته‌وه. زۆر به‌ساده‌یی هه‌موو بووبوونه جانەوەر."
ئاواره‌بوونی به‌كۆمه‌ڵ
كارمه‌ندێكی كۆمه‌كی مرۆیی له‌سه‌ر سنوری نێوان توركیا و سوریا، ئۆجالان شه‌یخی، به دیارونای وت: "تاڕاده‌یه‌ك سه‌رجه‌می دانیشتوانی باكوری حه‌له‌ب ئاواره‌بوون."
وتی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بڵاوبوونه‌وه به هه‌موو ئه‌و جێگایانه‌دا كه ده‌یانتوانی خۆیانی بگه‌یه‌ننێ، له‌وانه پارێزگاكانی جه‌زیره و عه‌فرین و ئیدلیب.
وتیشی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی تر چوون به‌ره‌و سنوری توركیا به‌و هیوایه‌ی بتوانن بپه‌ڕنه‌وه ئه‌ودیوی سنور و له‌وێوه بۆ ئه‌وروپا.
هه‌روه‌ها وتی: "ئاسۆكانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له حه‌له‌ب ئاواره‌بوون ده‌گمه‌نن [له‌ئێستادا] له‌به‌ر چه‌ندین هۆ."
وتی: "یه‌كه‌م، زۆربه‌ری خێزانه‌كان موڵكوماڵیان له‌ده‌ستداوه. ماڵ و دوكانه‌كانیان به‌ته‌واوی داڕوخاون و له هه‌ندێك ناوچه ته‌واو ته‌ختبوون."
وتیشی ئه‌و ماڵانه‌شی زیانی كه‌م یان هیچیان پێنه‌گه‌یشتووه، سوپای رژێم و میلیشیاكان، له‌ناویاندا حیزبوڵا و لیواكانی زه‌ینه‌بیون و فاتمیون ، هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانیان به‌تاڵان بردووه.
هه‌روه‌ها وتی: "گرنگترین هۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كان بیر له گه‌ڕانه‌وه نه‌كه‌نه‌وه ئه‌و راستییه‌یه كه باوه‌ڕ به رژێم ناكه‌ن. هه‌موو له‌وه ده‌ترسێن تۆڵه‌یان لێبكرێته‌وه گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه."
شه‌یخی وتی: "پێده‌چێت رژێم پلانێكی به‌ئه‌نقه‌ست پیاده‌بكات بۆ خوڵقاندنی بارودۆخێكی ترسناك به راگه‌یاندنی هه‌ڕه‌شه ناوبه‌ناو، بۆ ناچاركردنی خه‌ڵك به فرۆشتنی [ماڵه‌كانیان] و به‌و شێوه‌یه‌ش ناوچه‌كه چۆڵبكات له سه‌رجه‌می دانیشتوانه‌كه‌ی و جێگرتنه‌وه‌یان به‌و گروپانه‌ی هه‌واداری خۆین."
تاوانی جه‌نگ
مامۆستای یاسای تاوان له زانكۆی قاهیره و توێژه‌ر له ناوه‌ندی ناوچه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه ستراتیژییه‌كان، وائیل شه‌ریمی، وتی: "یاسای نێوده‌وڵه‌تی به‌زۆر ئاواره‌كردن له‌لایه‌ن حكومه‌ت یان گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه به تاوان دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ له‌قه‌ڵه‌مده‌دات ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا كه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌نهه‌جی و به ئه‌نقه‌ست كراوه."
وتیشی له حاڵه‌تی حه‌له‌بدا ئه‌مه سه‌لمێندراوه له‌لایه‌ن راستییه‌كانی رووداوه‌كانه‌وه.
شه‌ریمی به دیارونای وت: "هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌وه كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌رده‌وامه و له‌پاڵیشیدا ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی به‌سه‌ر مه‌ده‌نیه‌كان و چه‌كدارانیشدا سه‌پێنرا و به‌ستنه‌وه‌ی پێكهاتن و ئاگربه‌ست به كشانه‌وه‌ی به‌زۆری هه‌موو كه‌سه‌كانه‌وه له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو [...] هه‌مووی پێشێلكاریی مادده‌ی 7 (1)ی یاسای رۆمای دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تییه."
وتی یاسای نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕاشكاوی ده‌ڵێت كه "راگواستن یان گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی دانیشتوان، كاتێك ئه‌نجامبدرێت له ره‌وتی هێرشێكی به‌رفراوان و مه‌نهه‌جیدا دژی هه‌ر دانیشتوانێكی مه‌ده‌نی، بریتیه له تاوان دژی مرۆڤایه‌تی" و هه‌روه‌ها "راگواستن یان گواستنه‌وه‌ی نایاسایی [دانیشتوانێك] تاوانی جه‌نگیشه".
گازی كلۆر
خۆبه‌خشێكی پێشوو له نه‌خۆشخانه‌ی حه‌له‌ب، نوره‌دین جه‌مال، كه گواستییه‌وه بۆ عه‌فرین كاتێك ئاگربه‌سته‌كه جێبه‌جێكرا، وتی شایه‌تحاڵی به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو بووه، له‌وانه گازی كلۆر، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێم و ئه‌و میلیشیایانه‌وه كه له‌پاڵیدا شه‌ڕده‌كه‌ن.
ناوبراو به دیارونای وت: "به‌شی جۆراوجۆر له حه‌له‌ب بۆردومانكرا به كیمیایی له‌لایه‌ن هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازییه‌وه كه به‌رمیلی ته‌قه‌مه‌نییان فڕێده‌دایه خواره‌وه."
وتی: "ته‌نها له یه‌ك هێرشی ئاسمانی‌دا 6 ئه‌یلولی 2016، زیاتر له 100 مه‌ده‌نی توشی نیشانه‌كانی ژه‌هراویبوون بوون به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ئه‌م مادده‌یه‌وه."
وتیشی ئه‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌ی پزیشكی كه له حه‌له‌بدا مانه‌وه تا دواهه‌مین رۆژه‌كانی گه‌مارۆكه باسیانكرد كه به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان كلۆر به‌كارهات و ئاماژه‌شیان به‌وه دا كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو هێزه‌كانی رژێم و میلیشیاكانیشه‌وه به‌كارهات له حه‌له‌ب.
دادوه‌ری بۆ سوریه‌كان
پارێزه‌ری سوری، به‌شیر به‌سام، كه ئێستا له قاهیره داده‌نیشێت، وتی راپۆرتی لیژنه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان "ته‌نها به‌تایبه‌تی بۆ خه‌ڵكی سوریا بوو چونكه ئه‌وان قوربانیی راسته‌قینه‌ی شه‌ڕه به‌رده‌وامه‌كانن".
به‌سام به دیارونای وت سه‌ركۆنه‌كردنی تاوانه‌كانی جه‌نگ و ئه‌و تاوانه دژه مرۆییانه‌ی ئه‌نجامدراون هه‌نگاوێكه به‌ره‌و "به‌رپرسیاركردنی ئه‌وانه‌ی ئه‌و كردانه‌یان ئه‌نجامداوه".
وتی دادپه‌روه‌ری پێویسته بۆ چه‌پاندنی ویستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه كه ده‌شێت له‌لای هه‌ردوولا سه‌رهه‌ڵبدات "به‌هۆی ئه‌و كرده نامرۆییانه‌وه كه له‌كاتی شه‌ڕه‌كه‌دا ئه‌نجامدراون".
وتیشی: "سه‌رباری ئاشتبوونه‌وه و پێكهاتن، ئه‌م تاوانانه ده‌رنجامی ترسناكیان ده‌بێت كه بیرچوونه‌وه و سڕینه‌وه‌یان له یاده‌وه‌ری زه‌حمه‌ته."