له‌ژێر خانوویه‌كی داڕوخاوه‌وه له‌گه‌ڕه‌كی ته‌یه‌ران له خۆرئاوای موسڵ، هاواری كۆمه‌ك له‌ژێر داروپه‌ردووه‌كه‌وه ده‌بیسترا.
ئه‌و سه‌ربازه عێراقییانه‌ی له‌و نزیكه بوون رایانكرد به‌ره‌و شوێنه‌كه و ده‌ستیانكرد به گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی ده‌نگه‌كه‌دا.
دوای نزیكه‌ی كاتژمێرێك هه‌ڵكۆڵین، سه‌ربازه‌كان توانییان پیاوێك و ژنێك و سێ منداڵ ده‌ربهێننه‌وه له ژێرزه‌مینی ماڵێكدا كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه بۆمباران كرابوو.
هه‌موویان له بارودوخێكی باش‌دا بوون، جگه له هه‌ندێك برینی بچوك.
ئه‌حمه‌د حه‌مید، 36 ساڵ، به دیارونای وت: "ئه‌وه ویستی خوا بوو كه به زیندوویی ماینه‌وه. سوپاس بۆ خوا ژێرزه‌مینێكمان هه‌بوو كه خۆمانی تێدا بشارینه‌وه. ئێمه ژیانمان قه‌رزاری ئه‌و قاره‌مانانه‌ین."
به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی فیرقه‌ی به‌گژداچوونه‌وه‌ی خێرا، موقه‌ده‌م عه‌بدولئه‌میر محه‌مه‌داوی، وتی سه‌ربازانی هێزه‌كانی عێراق راهێنانی باشیان پێكراوه له رزگاركردن و فریاكه‌وتنی خێرادا.
محه‌مه‌داوی وتی: "خۆمان بۆ هه‌موو حاڵه‌تێكی له‌ناكاو ئاماده‌ده‌كه‌ین. له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازی و یه‌كه‌كانی پشگیریدا پێشڕه‌ویده‌كه‌ین و هه‌ندێك له یه‌كه سه‌ربازیه‌كان چاره‌سه‌ری پزیشكی و فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی دابینده‌كه‌ن و فریای ئه‌وانه ده‌كه‌ون كه برینداربوون."
وتیشی: "هه‌روه‌ها ئه‌و خه‌ڵكه‌ش رزگارده‌كه‌ین كه له‌ژێر داروپه‌ردووه‌كاندا گیریانخواردووه دوای بۆردومانكردنی ماڵه‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه به هاوه‌ن یان ته‌قاندنه‌وه‌یان به بۆمبی ده‌ستكرد و ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو."
رزگاركردنی مه‌ده‌نیه گیرخواردووه‌كان
محه‌مه‌داوی وتی له‌كاتێكدا فیرقه‌كه له خۆرئاوای موسڵ پێشڕه‌ویده‌كات، ده‌یان خێزانیان رزگاركردووه، به‌تایبه‌تی له گه‌ڕه‌كی ته‌یه‌ران و جه‌وسه‌ق.
وتیشی: "هه‌روه‌ها سه‌دان خێزانمان به سه‌لامه‌تی گواستۆته‌وه له ناوچه‌ی نه‌بی شیته‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی دوژمن بۆ هێرشكردنه سه‌ریان به هاوه‌ن و ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو."
جێگری فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 9 ی زریپۆشی سه‌ربه سوپای عێراق، عه‌مید وه‌لید خه‌لیفه مه‌جید، وتی فیرقه‌كه هاوشانی هێزه‌كانی تر، 10,000 خێزانیان له ناوچه‌ی بادوشه‌وه له باكوری خۆرئاوای موسڵ گواستۆته‌وه.
مه‌جید به دیارونای وت: "ژیانی ئه‌و مه‌ده‌نییانه‌مان رزگاركرد كه ماڵه‌كانیان روخاوه له بۆردومانه هه‌ڕه‌مه‌كی و ئه‌نقه‌سته‌كانی داعشدا له چه‌ندین ناوچه، وه‌ك حه‌میدات و ته‌ل ره‌یس."
وتیشی: "كۆمه‌كی پزیشكیی خێرای برینداره‌كان ده‌كه‌ین هه‌ر كه ده‌رده‌هێنرێنه‌وه و خێرا خێزانه‌كانیش ده‌گوێزینه‌وه بۆ جێگایه‌كی ئه‌مین تا نه‌بنه نێچیرێكی ئاسان بۆ تێرۆریسته‌كان."
وتی له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا قوربانی له هێرشه‌كانی داعش كه‌وتۆته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه خێزانێكی پێنج كه‌سی. له‌نێویاندا سێ منداڵ، كوژران كاتێك داعش ماڵه‌كه‌یانی بۆمبارانكرد له‌نزیكی بادوش له 18 ئازار.
نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سێشه‌ممه ( 28 ئازار) رایگه‌یاند كه لانیكه‌م 307 مه‌ده‌نی كوژراون له‌نێوان 17 و 22 ئازاردا له خۆرئاوای موسڵ.
شه‌ڕ دژی داعش به‌رده‌وامه
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ، حه‌سه‌ن شوبه‌یب سه‌بعاوی، به دیارونای وت هه‌وڵه‌كانی رزگاركردن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه "زۆر گه‌وره‌ن".
سه‌بعاوی وتی: "كاتێك هێرشێك ده‌بێت یان بۆمبارانكردنی ماڵێك، هێزه‌كان به‌په‌له ده‌كه‌ونه خۆیان بۆ رزگاركردن و كۆمه‌كی خێزانه‌كان. چه‌ندین مه‌ده‌نی رزگاریانبووه دوایئه‌وه‌ی خۆیان له ژێرزه‌مینی ماڵه‌كانیاندا شاردۆته‌وه."
وتیشی به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان ژیانی 30 كه‌س رزگاركراوه كه ماڵه‌كانیان روخاون له هێرشه‌كانی هه‌فته‌ی پێشوودا له گه‌ڕه‌كی نابلوس و موسڵ جه‌دیده.
وتی: "له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه تا ئێستا ژماره‌یه‌كی نه‌زانراو قوربانی هه‌ن و هه‌ندێك هێشتا له‌ژێر داروپه‌ردووه‌كاندان."
هه‌روه‌ها وتی: "شه‌ڕه‌كه زۆر سه‌خته." وتیشی هێزه‌كانی عێراق "ده‌بێت هیچ درێغییه‌ك نه‌كه‌ن له پاراستنی خه‌ڵكه‌كه‌دا، رزگاریانبكه‌ن و خێرا كۆتایی به‌شه‌ڕه‌كه بهێنن".