ئامێره‌كانی سەته‌لایت كه بۆماوه‌یه‌كی درێژ قه‌ده‌غه‌كرابوون له‌لایه‌ن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ه‌وه، به‌لێشاو له بازاڕه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی موسڵدا ده‌فرۆشرێن.
داعش سەته‌لایتی له هه‌موو ماڵان‌دا قه‌ده‌غه‌كرد لەکاتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موسڵدا و هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌ر كه‌سێك ده‌كرد كه پێشێلی بڕیاره‌كه بكات به شه‌ش مانگ زیندانكردن و غەرامەکردن و سزای سه‌ختتریش بۆ هه‌ر كه‌سێك ئه‌و پێشێلكاریانە دوپاتبكاته‌وه.
تا ئه‌وكاته‌ی به‌شی خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه رزگاركرا له كانونی دووه‌مدا، گروپه‌كه به به‌رده‌وامی ده‌ستیده‌گرت به‌سه‌ر ئه‌و ئامێرانه‌دا و بەبه‌رچاوی خه‌ڵکەوە ده‌یشكاندن.
دانیشتوی گه‌ڕه‌كی میساق، ناجی عه‌بدولسه‌لام، 56 ساڵ، به دیارونای وت كه ئامێری ساته‌لایته‌كه‌ی به‌ڕۆژ له كونێكدا ده‌شارده‌وه و به‌شه‌ویش به‌دزییه‌وه دایده‌گیرساند.
عه‌بدولسه‌لام وتی: "پڕمه‌ترسی بوو، به‌ڵام هیچ چاره‌یه‌كی ترمان نه‌بوو. به‌و بیانوه قه‌ده‌غه‌كرابوو كه حه‌رامه، به‌ڵام راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌یانویست دامانببڕن له دونیای ده‌ره‌وه."
وتیشی: "هیچ شتێك له ئازادی به‌نرختر نیه." هه‌روه‌ها وتی كه به‌مدواییانه دوو ئامێری سەته‌لایتی تری كڕیوه. "ئه‌مڕۆ ده‌توانین به بێ‌ترس سەته‌لایته‌كانمان دابگیرسێنین."
عه‌بدولسه‌لام وتی داعش له هه‌موو شتێك زیاتر له‌وه ده‌ترسا كه دانیشتوان ده‌ستیانبگات به سه‌رچاوه ده‌ره‌كیه‌كانی زانیاری و هه‌واڵ، كه به شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كاریگه‌ری ده‌بوو لەسه‌ر پڕوپاگه‌نده‌كانی.
رێگریی داعش له میدیا
ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، بنیان جه‌ربا، به دیارونای وت گروپه‌كه "تاریککردنێکی سەختی میدیایی بەسەر خه‌ڵكدا سەپاندبوو".
وتی نه‌یانده‌ویست خه‌ڵكه‌كه بزانن چی له ده‌وروبه‌ریان دەگوزەرێ.
وتیشی: "هه‌وڵیانده‌دا به‌ته‌واوی له به‌شه‌كانی تری جیهان دایانببڕن تا ته‌نها سه‌رچاوه‌ی زانیاری‌یان له گروپه‌كه خۆیه‌وه بێت."
رادیۆی ئه‌لبه‌یانی داعش، كه رۆژی 25 شوبات له هێرشێكی ئاسمانیی عێراقیدا بێده‌نگكرا ، ببووه سه‌ره‌كیترین سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و زانیاری.
"میدیاكان"ی تر -- ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی به زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كاندا بڵاوكرابوونه‌وه -- رێنماییه‌كانی داعش و زانیاری‌یان ده‌رباره‌ی چالاكیه‌كانی گروپه‌كه بڵاوده‌كرده‌وه.
جه‌ربا وتی: "ده‌یانویست له‌ڕێی ئه‌م سه‌رچاوانه‌وه راستییه‌كان بشێوێنن و خه‌ڵك گومڕابكه‌ن به‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی رویاننه‌دابوو، هه‌روه‌ها وا پیشانبده‌ن كه به‌ناو ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان به‌رفراوانترده‌بێت و تێكشكاندنیان مه‌حاڵه. هه‌موو ئه‌مانه قسه‌ی بێ‌مانا بوون."
وتی به‌ڵام سه‌پاندنی تاریكییه‌كی ته‌واو به‌سه‌ر میدیاكاندا "ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره" بوو بۆ داعش.
وتیشی: "سه‌رباری هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌كان، خه‌ڵك سەته‌لایته‌كانیان هێشته‌وه و به‌دزیه‌وه له هه‌واڵی هه‌وڵه‌كانی رزگاركردنیان ده‌ڕوانی و له‌گه‌ڵ یه‌كدا باسیان ده‌كرد."
وتی: "رۆژانی تاریكکردنی میدیا به‌سه‌رچوو."
هه‌روه‌ها وتی: "ئێستا خه‌ڵك به ئازادی سه‌یری هه‌واڵ ده‌كه‌ن و نائومێدانه هه‌وڵده‌ده‌ن زانیاری بنێرن بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی به‌ری خۆرئاوای موسڵ،" كه له‌وێ هێزه‌كانی عێراق به‌رده‌وامن له شه‌ڕدا له‌گه‌ڵ گروپه‌كه.
كاسبیکردن به سەته‌لایته‌وه له بره‌ودایه
رۆژنامه‌وان و جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای راگه‌یاندنی نه‌ینه‌وا، سوفیان مه‌شهه‌دانی، وتی له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ داواكاری زۆره له‌سه‌ر سەته‌لایت.
مه‌شهه‌دانی به دیارونای وت: "ئه‌وه خه‌ونێكه هاته‌دی كه داواكاری بۆ ئه‌م ئامێرانه بگه‌ڕێتەوە. خه‌ڵك پێویستیان به ده‌ستگه‌یشتنه به هه‌واڵ و [ئاشنابوون] به نوێترین پێشڕه‌وییه سه‌ربازیه‌كان و هه‌روه‌ها خواستی كرانه‌وه به‌ڕوی جیهاندا دوای ماوه‌یه‌كی درێژ له بێبه‌شبوون."
وتی رێگری له میدیاكان له‌لایه‌ن داعشه‌وه ژیانی خه‌ڵكی كردبووه دۆزه‌خ.
وتیشی: "داعش به سه‌ختی شه‌ڕده‌كات بۆ رێگرتن له هاتنه‌ناوه‌وه و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی زانیاری له ناوچه‌كانی ژێرده‌ستیدا. هه‌ر په‌خشێكی ته‌له‌فزیۆن یان رادیۆ قه‌ده‌غه‌كرابوو، رۆژنامه‌وانان ده‌خرانه زیندانه‌وه و زۆریشیان له‌ناوبران له هه‌وڵێكدا بۆ رێگرتن له هه‌ر هه‌واڵێك کە دزه‌بكات یان سروشتی راسته‌قینه‌ی گروپه‌كه و گۆمڕاكارییه‌كانی بخاته‌ڕوو."
سه‌رۆكی به‌شی میدیا له زانكۆی فارابی، كازم موقدادی، وتی ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی سەته‌لایته‌كان له ماڵه‌كانی موسڵدا نیشانه‌ی "كۆتاییهاتنی سه‌رده‌مێكی تاریكی مێژووه".
وتی: "خه‌ڵك هه‌ناسه‌یه‌كی حه‌وانه‌وه‌یان دا كه ئیتر رزگاریانبوو له ئامێره‌كه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی داعش و ئایدیۆلۆژیا خوێنمژه‌كه‌ی."
وتیشی میدیا ناوخۆییه‌كان ده‌ستیانكردۆته‌وه به به‌رنامه‌كانیان له‌ناو شاره‌كه‌وه و دیسانه‌وه هه‌واڵه‌كان په‌خشده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها وتی حه‌زی خه‌ڵك و كرانه‌وه‌یان به‌ڕوی دونیای ده‌ره‌وه‌دا رویه‌كی تری سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر داعشدا.