ده‌ستكه‌وته‌كانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) به‌خێرایی له دابه‌زیندان له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2015 وه كاتێك هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیكرد بە ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر هێڵەکانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و ده‌زگا و ژێرخانی نه‌وتی گروپه‌كه، شاره‌زایان به دیارونایان وت.
وتیان كاریگه‌ریه‌كانی 'ئۆپه‌راسیۆنی شه‌پۆلی زەبەلاحی ژماره دوو' له هه‌نگاوی داعشدا ده‌رده‌كه‌وێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی چه‌كداره‌كانی هه‌روه‌ها له هه‌ڵمه‌تی توندوتیژتریدا بۆ سه‌ندنی باج له‌و دانیشتوانه‌ی هێشتا له‌ژێرده‌ستیدان.
وتیشیان نیشانه‌یه‌كی تری كه‌موكورتی دارایی گروپه‌كه ئه‌وه‌یه كه چه‌كداره‌كانی هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و دراوه ساغبكه‌نه‌وه داعش خۆی دایهێناوه و ده‌یگۆڕنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و دراوانه‌ی له جیهاندا دانیان پێدانراوه.
رۆژنامه‌وانی سوری، محه‌مه‌د عه‌بدوڵا، كه له قاهیره داده‌نیشێت، وتی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مدواییه بۆ داعشیان "مه‌حاڵ" كردووه بتوانێت نه‌وت به‌قاچاخ به‌رێته‌ده‌ره‌وه له سنوره‌كانه‌وه.
ناوبراو به دیارونای وت: "ئێستا زۆربه‌ری خاڵه سنوریه یاسایی و نایاساییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتمانیه‌وه چاودێریدهكرێن."
وتی هێزه‌كانی سوریای دیمۆكرات هێرشی زه‌مینی دكهنهسهر قافڵهكانی نه‌وتی داعش و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئامێره‌كانی چاودێری هه‌ر جوڵه‌یه‌ك له‌و ناوچانه‌دا تێبینی ده‌كه‌ن.
وتیشی: "ئه‌مه‌ش ته‌نها چه‌ند خاڵێكی سنوریی كه‌می له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی رژێم بۆ گروپه‌كه هێشتۆته‌وه و ئه‌وانه‌ش تابێت دانسقه ده‌بن و ئه‌و قافڵه‌ی تانكه‌رانه‌ش كه به‌ره‌و ئه‌وێ ده‌چن ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه له هه‌ر ساتێك‌دا ببینرێن."
به‌ئامانجگرتنی قاچاخچێتیی نه‌وت
عه‌بدوڵا وتی: "سۆراخكردنی چالاكیه‌كانی قاچاخچێتیی نه‌وت یه‌كێك بوو له پێشهنگیهكانی شه‌ڕ دژی داعش به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه داراییه‌كانی به‌زۆری پشتیان به‌ستبوو به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌وه بهدهستدههاتن."
وتیشی پێیویست بوو ئه‌و ده‌ماره داراییه ببڕدرێت بۆ بنه‌بڕكردنی توانای گروپه‌كه، به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ له‌دژی و ده‌وره‌دانی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێرده‌ستیدایه.
هه‌روه‌ها وتی: "پێده‌چێت ئه‌م هه‌وڵانه به‌رهه‌میان هه‌بووبێت و ده‌ره‌نجامه‌كانی له‌سه‌ر ئەرزی واقیع ده‌بینرێن."
دانیشتویهكی ده‌یر ئه‌لزور، جه‌میل خه‌تیب، كه له‌به‌ر سه‌لامه‌تی ناوی خوازراوی به‌كارهێنا، وتی بارودۆخی دارایی داعش له‌ئێستادا "ناهه‌موار"ه.
وتی ئه‌مه له توانای كڕینی چه‌كدرانی داعشدا ده‌رده‌كه‌وێت كه دهستبڵاوییان له بازاڕه‌كانی ره‌ققه‌دا بوو به شتێك له رابردوو.
وتیشی ئه‌مه له‌لایه‌ن زۆر له‌وانه‌وه پشتڕاستدهكرێتهوه كه هاوكارییان له‌گه‌ڵ داعش كردووه و پاره‌یان وه‌رگرتووه بۆ ئه‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌ش به گروپه‌كه‌یان كردووه.
ژماریه‌ك له دانیشتوان كه خزمانیان له‌لایه‌ن گروپه‌كه‌وه كراونه‌ته چه‌كدار، وتیان: "موچه‌یان ده‌گه‌یشته مانگی 400 دولار و هه‌ندێكجاریش 500 دۆلار."
خه‌تیب وتی له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا 100 دۆلار ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌ریان وه‌رده‌گرت، جگه له كۆمه‌كی خۆراك كه مانگی دوو جار دابه‌شده‌كرا و به‌شیشیان هه‌بوو له غه‌نیمه و داهاته‌كانی باجوهرگرتندا.
وتیشی ئه‌مه تا ناوه‌ڕاستی ساڵی 2016 بەردەوامبوو دوای ئەوە موچه‌كان كه‌مكرانه‌وه بۆ نیوه.
هه‌روه‌ها وتی: "ئێستا موچه‌كان دابه‌زیون بۆ مانگی 100 دۆلار و ئه‌وپه‌ڕی 140 دۆلار بۆ شه‌ڕكه‌ره‌كانی سوریا و هیچ به‌شێكیشیان نیه له غهنیمهكاندا."
دراوی بێبه‌های داعش
"له كۆتایی ساڵی پاره‌وه ئه‌ندامانی گروپه‌كه شت ده‌كڕن به دراوی ئاڵتونی و مس و زیوینی داعش ،" بەوتەی بازرگانێكی ره‌ققه، وائیل مسته‌فا، كه ناوی خوازراوی به‌كارهێنا له بەر سه‌لامه‌تیی خۆی.
مسته‌فا به دیارونای وت ئه‌مه گرفتێكی راسته‌قینه ده‌خوڵقێنێت بۆ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو، چونكه ئه‌ندامانی داعش ئه‌م دراوانه ده‌گۆڕنه‌وه به دۆلار و له هه‌ندێك حاڵه‌تی كه‌میشدا به لیره‌ی سوری.
وتی زۆر له پاره ئاڵوگۆڕكهران بڕیاریاندا هه‌ر به‌ته‌واوی بازرگانیه‌كانیان بوه‌ستێنن چونكه ده‌یانزانی ئه‌مه جگه له دزییه‌كی ئاشكرا هیچی تر نیه.
وتیشی: "په‌نابردنی گروپه‌كه بۆ به‌كارهێنان و گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌م دراوانه به دراوی تر پێده‌چێت به‌هۆی ئه‌و كورتهێنانه گه‌وره‌یه‌وه بێت له پاره و توانایی گروپه‌كه بۆ پێدانی موچه به ئه‌ندامانی."
مسته‌فا ئه‌م بڕیاره‌ی گروپه‌كه بۆ رێگادان به ئه‌ندامه‌كانی تا دراوه‌كانی داعش بگۆڕنه‌وه به‌و دراوانه‌ی له جیهاندا ناسراون، له‌قه‌ڵه‌مدا به "فێڵێك بۆ بێده‌نگكردنیان".
وتی ئه‌م دراوه‌ی داعش كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر داهێنرا له‌سه‌ره‌تادا سه‌پێنرا به‌سه‌ر بازرگانانی نه‌وت و سوته‌مه‌نیدا كه ناچاردهكران به به‌كارهێنانی له مامه‌ڵه‌كانیاندا و ده‌بوو دۆلاره‌كانیان بگۆڕنه‌وه به‌م دراوه تا بتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن.
وتیشی: "ئه‌مه دزییه‌كی ئاشكرایه، چونكه هه‌ر كه‌س ده‌زانێت كه ئه‌و كانزایانه‌ی به‌كارده‌هێنران بۆ داڕشتنی پاره‌كان له بانك و كارگه‌كانی سوریا و عێراق دزرابوون."
وتی هه‌رچه‌نده باری دارایی دانیشتوانی ره‌ققه و ده‌یر ئه‌لزور و ته‌بقه له ناههمواربووندایه، ئه‌ندامانی داعش توندوتیژانه به‌رده‌وامن له كۆكردنه‌وه‌ی باجدا.
هه‌روه‌ها وتی ئه‌ندامانی داعش ده‌ستده‌گرن به‌سه‌ر ماڵه‌كانی ئه‌وانه‌دا كه ناتوانن باج بده‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ر شتێكی تر كه بتوانرێت بفرۆشرێته‌وه وه‌ك سه‌لاجه، غه‌ساله‌ی جلشتن، فڕنی غاز و "هه‌ر شتێكی تر كه به‌زوویی ده‌توانرێت له بازاڕدا بفرۆشرێته‌وه".
داعش له‌ژێر ئابڵوقه‌ی داراییدا
مامۆستای ئابوری له زانكۆی عه‌ین شهمس، فه‌خره‌دین عه‌وه‌زه‌ڵا، وتی: "پاره یه‌كێك بوو له‌و كۆڵه‌كانه‌ی كۆمه‌كی داعشیان كرد بۆ به‌رفراوانبوون و ده‌ستگرتنی به‌سه‌ر زۆر ناوچه‌دا له سوریا و عێراق."
عه‌وه‌زه‌ڵا به دیارونای وت گروپه‌كه پاره و هانده‌ری دارایی تری وه‌ك ئۆتۆمبیل و ته‌قه‌مه‌نیی به‌كارده‌هێنا بۆ هاندانی هه‌زاران چه‌كداری بیانی بۆ شه‌ڕ.
وتی بۆیه ناتوانرێت گروپه‌كه له‌ناوببرێت "به بێ بڕینی شاده‌ماره داراییه‌كه‌ی".
وتیشی: "له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه، داعش سامانێكی كۆكرده‌وه به‌گوێره‌ی پلانێكەوە كه بریتی‌بوو له بڕینی بانكه‌كان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كارگه‌كان و بیره‌نه‌وته‌كان و پاڵاوگه‌كان."
وتی: "به‌ڵام پلانه‌كه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه به دژه-پلانێك كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه جێبه‌جێكرا هاوشانی ئابڵوقه‌یه‌كی دارایی نێوده‌وڵه‌تی كه گروپه‌كه‌ی بێبه‌شكرد له به‌خشینی پاره پێی كه له‌سه‌ری راهاتبوو."
عه‌وه‌زه‌ڵا وتیشی داهاتی رۆژانه‌ی داعش دابه‌زیوه بۆ نزمترین ئاستی و گروپه‌كه به بێ گومان دهستیبردووە بۆ ئه‌و پاشه‌كه‌وته‌ی له‌وه‌وپێش كۆیكردبووه‌وه تا بتوانێت بەردەوامبێت.