هێزی ئاسمانیی عێراق پشتیوانی كرد له هه‌نگاوێكی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به ناردنی ملیۆنه‌ها نامه، كه له ئاسمانه‌وه فڕێدرانه خواره‌وه، له خه‌ڵكی عێراقه‌وه بۆ دانیشتوانی خۆرئاوای موسڵی ژێرده‌ستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته كه رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پێیهه‌ستاون وه‌ك رێگایه‌ك بۆ پیشاندانی هاوكاری له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانی موسڵ و هاندانیان بۆ پشتگیری له هێزه رزگاركه‌ره‌كان، رۆژی 19 شوبات ده‌ستیپێكرد، هاوشانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌ی به‌رپاكرا بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ.
له‌وكاته‌وه خۆبه‌خشان و چالاكوانانی عێراقی ملیۆنه‌ها نامه‌یان فڕێداوه‌ته‌خواره‌وه.
چالاكوان و بلۆگنوس، سه‌قه‌ر زه‌كه‌ریا، كه رابه‌رایه‌تیی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی كردووه، به دیارونای وت كه ئامانجی ئه‌وه بوو "په‌یامێك بگه‌یه‌نێت به هه‌موو خه‌ڵكه‌كه كه ئێمه له‌گه‌ڵیانین ".
زه‌كه‌ریا وتی: "ویستمان وره‌یان به‌رزبكه‌ینه‌وه و جه‌خت له‌وه بكه‌ین كه رزگاربوونیان نزیكه و سه‌ركه‌وتن حه‌تمیه." وتیشی هه‌ڵمه‌ته‌كه وه‌ڵامێك بوو بۆ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی داعش بۆ گومڕاكردنی خه‌ڵك یان روخانی وره‌یان.
هه‌روه‌ها وتی: "ئێمه وه‌ك گروپێكی گه‌وره‌ی خۆبه‌خش و چالاكوان چووینه سه‌ر شه‌قام و ناو بازاڕه‌كان و ده‌ستمانكرده داواكردن له خه‌ڵك تا نامه بۆ خه‌ڵكه‌كه بنوسن."
داوایان له خه‌ڵك ده‌كرد له دڵیانه‌وه بۆ هاونیشتمانیه‌كانیان له خۆرئاوای موسڵ بنوسن و هه‌رچیه‌كیان ده‌ویست ده‌ریببڕن به‌بێ ده‌ستێوه‌ردان یان سه‌پاندنی هیچ رێنماییه‌ك.
وتی: "چووینه شوێنه گشتیه‌كان له به‌غدا و رێكخراوه‌كانی تریش كۆمه‌كیان كردین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی نامه له پارێزگاكانی وه‌ك به‌سره، نه‌جه‌ف، بابل و ئه‌نبار و هه‌روه‌ها خه‌ڵكی به‌شی خۆرهه‌ڵاتی موسڵیش."
سوپای عێراق له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا خۆرهه‌ڵاتی موسڵی گرته‌وه.
وشه‌كانی هیوا و به‌ره‌نگاری
زه‌كه‌ریا وتی عێراقیه‌كان خۆبه‌خشانه به‌ده‌م ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌وه هاتن، له‌ناویاندا كه‌سانێك كه خزم و هاوڕێیان له خۆرئاوای موسڵ هه‌بوو، وشەگەلی خۆشه‌ویستی و هیوا و به‌ره‌نگارییان ده‌نوسی بۆ ئه‌وانه‌ی له به‌شی ئه‌وبه‌ری شاره‌كه بوون.
وتیشی: "كاتێك ملیۆنێك نامه‌مان به‌ده‌ستگه‌یشت، كۆپیمانكردن تا گه‌یشته 15 ملیۆن. پاشان خستماننه زه‌رفی نامه‌وه به مۆری پۆسته‌وه كه لێینوسرابوو 'نامه‌ی هه‌موو عێراقیان بۆ خه‌ڵكی موسڵ'."
پاشان نامه‌كان له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانیی عێراقه‌وه له خۆرئاوای موسڵ فڕێدرانه‌خواره‌وه.
په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی و چه‌ندین گروپی خۆبه‌خشی وه‌ك مه‌وجه له پارێزگای نه‌جه‌ف پشتگیری‌یان له هه‌ڵمه‌ته‌كه كرد و به‌شدارییان تێداكرد.
رێكخه‌ری رۆژنامه‌وانیی په‌یمانگاكه، عیماد شه‌رع، به دیارونای وت نامه‌كان زۆر كاریگه‌ر و پڕهه‌ست بوون و "داوایان له خه‌ڵكه گیرخواردووه‌كه ده‌كرد خۆڕاگربن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و پشتگیریی هێزه ئه‌منیه‌كان بكه‌ن".
وتی هه‌ندێك له نامه‌كان داوایان له دانیشتوانی خۆرئاوای موسڵ ده‌كرد گوێ له‌و درۆیانه نه‌گرن كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه هه‌ڵده‌به‌سترێن و به‌ڵێنیان پێده‌دان كه هێزه‌كانی عێراق به‌مزوانه سه‌رده‌كه‌ون.
وتیشی: "هه‌ندێك له نامه‌كان راسته‌وخۆ بۆ خزم و هاوڕێیان نوسرابوون و ته‌نانه‌ت نامه‌ی خۆشه‌ویستیشیان تێدابوو له‌لایه‌ن پیاوانی لاوی موسڵه‌وه بۆ خۆشه‌ویسته‌كانیان."
شه‌رع وتی وه‌ك شایه‌تێك بۆ جه‌ماوه‌رێتیی هه‌ڵمه‌ته‌كه "ته‌نها له سێ كاتژمێر و له یه‌ك شوێندا -- شه‌قامی موته‌نه‌بی له به‌غدا -- توانیمان 1,000 نامه كۆبكه‌ینه‌وه".
هه‌روه‌ها وتی: "له شوێنه‌كانی تر خه‌ڵك له خۆبه‌خشه‌كان كۆده‌بوونه‌وه و كۆمه‌كیان ده‌كردن له كۆكردنه‌وه و گواستنه‌وه‌ی نامه‌كاندا."
نامه‌كان چه‌كدارانی داعش توڕه‌ده‌كه‌ن
شه‌رع وتی به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان له خۆرئاوای موسڵ، ئه‌و نامانه‌ی فڕێدراونه‌ته‌خواره‌وه داعشیان توڕه‌كردووه.
وتیشی كاتێك نامه‌كان بارینه‌خواره‌وه چه‌كدارانی داعش "شێتانه ده‌ستیانكرد به كۆكردنه‌وه‌یان له شه‌قام و مه‌یدان و ماڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی فڕێیانبده‌ن".
وتی به‌ڵام دانیشتوانه‌كه توانییان ده‌ستیان به زۆریان بگات و دڵیانخۆشبوو به ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی.
چالاكوان و خۆبه‌خش، غه‌سان شلاش، به دیارونای وت ئه‌م هه‌ڵمه‌تی نامه‌نوسینه گه‌واهیه بۆ "تۆڕی سفتچنراوی كۆمه‌ڵایه‌تی له عێراق".
شلاش وتی: "زۆر له نامه‌كان به‌ده‌ست نوسرابوون له‌لایه‌ن خه‌ڵكی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوره‌وه بۆ براكانیان له موسڵ" و ئه‌و په‌یامه‌یان ده‌گه‌یاند كه "عێراقیه‌كان یه‌ك جه‌سته‌ن و یه‌ك دوژمنیان هه‌یه كه داعشه".
وتی نامه‌كان رێنماییشیان له‌خۆگرتبوو بۆ خه‌ڵكی خۆرئاوای موسڵ بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌و جێگایانه‌ی ئه‌ندامانی داعش تێیاندا كۆده‌بنه‌وه.
شلاش كه خۆی خه‌ڵكی موسڵه، وتی به‌شدارییكرد له فڕێدانه‌خواره‌وه‌ی نامه‌كاندا.
وتیشی: "كاتێك داعش ده‌ستیگرت به‌سه‌ر ناوچه‌كانماندا و فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی [عێراق] به‌یاننامه‌ی رێنماییان فڕێده‌دایه‌خواره‌وه دڵمانخۆشده‌بوو و هیوامان ده‌بوو به‌وه‌ی به‌زوویی رزگارده‌كرێین."
ئێمە دەیبەینەوە!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت