تیمه حكومیه هاوبه‌شه‌كان كارده‌كه‌ن بۆكوژانه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ئه‌و بیره‌نه‌وتانه‌ی گڕیانتێبه‌ردراوه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ه‌وه له مانگی ئابی رابردوودا له گه‌یاره، باشوری موسڵ.
پێش هه‌ڵهاتنیان، چه‌كدارانی داعش چه‌ندین بیره‌نه‌وتیان گڕتێبه‌ردا، له‌سه‌ره‌تاوه وه‌ك رێوشوێنێكی به‌رگری بۆ رێگری له هێرشه ئاسمانیه‌كانی هاوپه‌یمانان. به‌ڵام كاتێك هێزه‌كانی عێراق ده‌ستیانكرده به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی خاك، گروپه‌كه ستراتیژیی خاكی سوتاوی گرته‌به‌ر و تا له توانایدا بوو بیره‌نه‌وتی وێران‌كرد.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی گه‌یاره، مه‌حمود عه‌بدولڕه‌حمان تابور، وتی له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا تیمه‌كانی ئاگركوژانه‌وه 11 بیریان له كێڵگه نه‌وتیه‌كانی گه‌یاره و نه‌جمه كوژانده‌وه، له‌كاتێكدا هێشتا چوار بیر ده‌سوتێن.
تابور به دیارونای وت كارمه‌ندانی به‌رگری میللی و تیمه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكور به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیانپێكرد به سه‌ختییه‌كی زۆره‌وه "هه‌روه‌ك له شه‌ڕی مان و نه‌ماندا بن له‌گه‌ڵ بڵێسه به‌رزه‌وه‌بووه‌كاندا".
زاڵبوون به‌سه‌ر ته‌حه‌داكاندا
یه‌كێك له یه‌كه‌مین بیره‌كان كه كوژێنرانه‌وه ئه‌وه‌یان بوو كه نزیك بوو له گوندی رومانه‌وه كه ئاگركوژێنه‌وه‌كان له‌وه ده‌ترسان بڵێسه‌كان بگه‌نه ماڵه‌كانی دانیشتوانه‌كه.
تابور وتی: "ئاگره‌كه كوژایه‌وه و بیره‌كه داپۆشرا دوای هه‌وڵێكی زۆر كه نزیكه‌ی سێ مانگی خایاند."
وتیشی هه‌وڵه‌كانی ئاگركوژاندنه‌وه زیاتر دواده‌كه‌وتن و ئاڵوزترده‌بوون هه‌رچی بیره‌كان دوورتربوونایه له روباری دیجله و سه‌رچاوه‌ی ئاوی تره‌وه، وه‌ك وێستگه‌كانی تواندنه‌وه، چونكه پێویستیان به ته‌نكه‌ره ئاوی زیاتر و ئامێری تایبه‌تی ده‌بوو بۆ گواستنه‌وه و په‌مپكردنی ئاوه‌كه.
هه‌روه‌ها وتی ئاو توخمێكی گرنگه له دامركاندنه‌وه‌ی ئاگردا.
تابور روونیشیكرده‌وه كه ئامێری په‌مپكردنی تایبه‌تی به‌كارهاتووه بۆ ئاراسته‌كردنی ره‌وتی ئاوه‌كه به‌ره‌و ده‌می بیره‌كه و ده‌وروبه‌ری بۆ ساردكردنه‌وه‌ی، كه ئه‌مه‌ش یارمه‌تیی تیمه‌كانی چاككردنه‌وه ده‌دات بۆ گرتنه‌وه‌ی به‌لوعه‌كان یان چاكردنه‌وه‌یان، كه نه‌وته‌كه‌ی لێوه دێته‌ده‌ره‌وه.
وتی زۆر له به‌لوعه‌كان پێویستیان به ئۆپه‌راسیۆنی ئاڵۆزی ساردكردنه‌وه و هه‌ڵكۆڵێن هه‌یه له ده‌وروبه‌ری ده‌می بیره‌كه پێشئه‌وه‌ی تیمه‌كانی چاككردنه‌وه بتوانن بیانگرنه‌وه.
وتیشی یه‌كێك له‌و ئاگرانه‌ی ماونه‌ته‌وه، پێده‌چێت هه‌وڵ و توانایی زۆری پێویستبێت بۆ كوژانه‌وه‌ی، چونكه ده‌می بیره‌كه له قوڵایی سێ مه‌تر له‌ژێر ئاستی زه‌ویه‌كه‌دایه.
وتی هه‌رچی سێ ئاگره‌كه‌ی تریشه، ده‌توانرێت به‌ئاسانی كۆنترۆڵ بكرێن چونكه فشاری ته‌وژمی نه‌وته‌كه له‌و بیرانه‌وه كه‌مه و ئاگری زۆر لێناكه‌وێته‌وه. وتیشی مه‌زه‌نه‌ی ئه‌وه ده‌كات هه‌موو ئاگره‌كان له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا بكوژێنه‌وه.
كاریگه‌رییه ئابوری و ژینگه‌ییه‌كان
به‌گوێره‌ی ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه له په‌رله‌مان، عه‌لی فه‌یسه‌ڵ فه‌یاد، هێشتا زووه بۆ دیاریكردنی كاریگه‌رییه ئابورییه‌كانی ئه‌و ئاگرانه بۆسه‌ر كه‌رتی وزه.
فه‌یاد وتی: "ئاگره‌كان هێشتا له گڕوكڵپه‌دان و كاتێك هه‌موویان به‌ته‌واوی كوژانه‌وه، ده‌ستده‌كه‌ینه لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له زیانه‌كان."
وتیشی: "لیژنه ته‌كنیكیه تایبه‌تمه‌نده‌كان زیانه‌كان ده‌خه‌مڵێنن، كه به‌دڵنیایی زیانی سه‌ختن."
ده‌وروبه‌ری 60 بیر له كێڵگه‌ی نه‌وتی گه‌یاره و كێڵگه‌ی نه‌جمه‌ی ته‌نیشتیدا هه‌ن، له‌نێویاندا ئه‌و بیرانه‌ی چه‌ندین مه‌تر قوڵن.
فه‌یاد به دیارونای وت: "خستنه‌وه‌گه‌ڕی بیره سوتاوه‌كان و دووباره بوژاندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی [نه‌وت] له‌و دوو كێڵگه‌یه‌دا پێویستی به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر له كاركردن هه‌یه."
پێشئه‌وه‌ی داعش بدات به‌سه‌ر موسڵدا له حوزه‌یرانی 2014 دا، حكومه‌تی عێراق بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ بوو كاریده‌كرد بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كانی گه‌یاره و نه‌جمه.
پلانه‌كه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بوو له 30,000 به‌رمیله‌وه له‌ڕۆژێكدا بۆ 230,000 به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا تا كۆتایی 2016.
له‌پاڵ ئه‌و كاریگه‌رییه‌دا كه چاوه‌ڕێده‌كرێت ئاگره‌كان هه‌یانبێت بۆسه‌ر ئابوری، بڵێسه‌كه‌شیان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆسه‌ر ته‌ندروستی ، خوزر ئه‌لیاس، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، وتی.
ئه‌لیاس به دیارونای وت په‌ڵه هه‌وره چڕه‌كانی دوكه‌ڵه ره‌شه‌كه چه‌ند مانگێكه ئاسمانی گه‌یاره و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری داپۆشیوه و بووه‌ته هۆی حاڵه‌ته‌كانی خنكاندنی قورس له‌نێو دانیشتواندا.
كه ئێستا زۆربه‌ی ئاگره‌كان كوژاونه‌ته‌وه و ته‌نها چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ماونه‌ته‌وه، چڕیی دوكه‌ڵه‌كان كه‌مبۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌لیاس هۆشداریی دا كه كاریگه‌رییه‌كی درێژخایه‌نیان ده‌بێت بۆسه‌ر ژینگه و ته‌ندروستیی دانیشتوان.
وتیشی ئاگره‌كان بوونه‌ته‌هۆی چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی، له‌وانه هه‌ناسه‌توندی و هه‌وكردنی سیه‌كان، به‌تایبه‌ی له‌ناو منداڵاندا له گه‌یاره.
وتی هه‌روه‌ها هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی ژیانیشیان ئاڵوده‌كردووه له ناوچه‌كه‌دا، وه‌ك زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان و ئاو.
ئه‌لیاس وتیشی: "ئه‌وه‌ی تێرۆریسته‌كان كردیان تاوانێكی گه‌وره بوو دژی هه‌ردوو مرۆڤایه‌تی و ژینگه‌ش." هه‌ره‌وه‌ها داوای له حكومه‌ت كرد هه‌وڵه‌كانی دووبه‌رابه‌ر بكات بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئاگره‌كان.