له‌كاتێكدا هێزه‌كانی سوریای دیمۆكرات چوونه‌ناو گوندێكه‌وه له ناوچه گوندنشینه‌كانی ره‌ققه‌ی ژێرده‌ستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، مه‌ده‌نیه‌كان هه‌لیان بۆههڵكهوت تا له‌ده‌ست ئه‌م گروپه تێرۆریستیه هه‌ڵبێن.
به‌ڵام چه‌كدارێكی هێزه‌كانی سوریای دیمۆكرات به دیارونای وت كاتێك چه‌كدارانی داعش بۆیانده‌ركه‌وت گوندنشینه‌كان هه‌ڵدێن، ده‌ستیانكرد به ته‌قه‌كردن لێیان و له‌هه‌مان ساتدا ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆنی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی-كوردی هاتنه‌ناوه‌وه بۆ رزگاركردنیان.
ئه‌م رووداوه له‌كاتێدا بوو كه ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات پێده‌نێته قۆناغی سێهه‌میه‌وه ، كه له 4 شوبات ده‌ستیپێكرد و پێشڕه‌ویی زیاتری به‌ده‌ستهێنا به‌ره‌و ناوچه گوندنشینه‌كانی ره‌ققه و ده‌رپه‌ڕاندنی چه‌كدارانی داعش له هه‌وڵێكدا بۆ دابڕانی شاری ره‌ققه.
له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا ئه‌ندامانی نوێ له ناوچه رزگاركراوه‌كانی ره‌ققه‌وه په‌یوه‌ندییان كردووه به هێزه‌كانی سوریای دیمۆكراته‌وه كه پێشڕه‌وییه‌كی خێرایان به‌ده‌ستهێناوه به‌ره‌و شاره‌كه له‌گه‌ڵ پشتگیریی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان.
مه‌ده‌نیه‌كانی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعش هۆشدارییان پێدراوه له ناوه‌نده‌كانی داعش نزیكنه‌بنه‌وه و به‌ره‌و ناوچه ئه‌مینه‌كان برۆن له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه رزگاركهرهكاندا.
فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌یه‌كی هێزه‌كانی سوریای دیمۆكرات، عادل فه‌تاح نه‌سره‌دین، وتی: "شه‌ڕه‌كانی ئێستا ده‌كرێن بۆ دابڕانی ره‌ققه و ئه‌و ناوچه گوندنشینانه‌ی ماونه‌ته‌وه."
نه‌سره‌دین به دیارونای وت ئه‌مه به رزگاركردنی ناوچه گوندنشینه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ره‌ققه ئه‌نجامدرا، كه به‌ته‌واوی شاره‌كه له به‌شه‌كانی تری سوریا داده‌بڕێت، له‌كاتێكدا چه‌كدارانی هێزه‌كانی سوریای دیمۆكرات له دوو قۆڵی سه‌ره‌كیه‌وه، مهكمهن و سلوك، پێشڕه‌ویده‌كه‌ن.
وتی له هه‌ر قۆڵێكه‌وه 20 كیلۆمه‌تر چوونهتهناوهوه و ئێستا له ده‌وروبه‌ری شاری ره‌ققه نزیكده‌بنه‌وه. وتیشی: "شه‌ڕه‌كه له هه‌ستیارترین قۆناغیدایه بۆ دابڕانی شاره‌كه له ئاماده‌كاریدا بۆ رزگاركردنی."
هه‌روه‌ها وتی تائێستا سێهه‌مین قوناغی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه سهركهوتوبووه له رزگاركردنی "گوند و كێڵگه‌كانی ئه‌بو ناتالی، هادی، بیر سه‌عید، بیر فه‌واز، عاید عه‌لی، حه‌داد، برهییج، غه‌زال، تورشان و هه‌جان."
نه‌سره‌دین وتیشی له‌هه‌مان ماوه‌دا، زیاتر له 50 ئه‌ندامی داعش كوژراون و چه‌كدارانی هێزه‌كانی سوریای دیمۆكرات ته‌رم و چه‌ك و ئۆتۆمبیلیان دۆزیوه‌ته‌وه كه هه‌ندێكیان موشه‌كی دژه-تانکیان له‌سه‌ربووه و گروپه‌كه به‌جێیهێشتبوون له‌كاتێكدا هه‌ڵهاتبوون.
گوندنشینان گیریانخواردووه
دانیشتوی ره‌ققه و چه‌كدارێكی هێزه‌كانی سوریای دیمۆكرات، ئه‌نه‌س موزهیر، وتی داعش هێشتا دانیشتوانی گوند و كێڵگه‌كانی له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیدا گلداوه‌ته‌وه "له ماڵه‌كانیاندا وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی له كاتی شه‌ڕه‌كاندا".
موزهیر به دیارونای وت دانیشتوان چاوه‌ڕوانی هێزه رزگاركه‌ره‌كان ده‌كه‌ن تا نزیكببنه‌وه و بتوانن گونده‌كانیان بهجێبهێڵن و به‌و پێیه‌ش هێزه‌كانی سوریای دیمۆكرات بتوانن پێشڕه‌ویی زیاتر بكه‌ن.
وتیشی كاتێك چه‌كدارانی هێزه‌كانی سوریای دیمۆكرات نزیكبوونه‌وه و گه‌مارۆی گوندی عهلوهشیان دا، "دانیشتوانه‌كه‌ی پێكه‌وه كه‌وتنه‌ڕێ و گونده‌كه‌یان به‌جێهێشت به‌ره‌و ناوچه ئه‌مینه‌كانی ژێرده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیمۆكرات".
به‌ڵام چه‌كدارانی داعش ئاگاداربوونه‌وه له ده‌رچوونیان و ده‌ستیانكرد به تهقهلێكردنیان به‌چڕی و ناچاریانكردن له ده‌روازه‌ی گونده‌كه‌دا خۆیان حه‌شاربده‌ن.
موزهیر وتی: "بەختیان هه‌بوو، چونكه ئه‌ندامانی هێزه‌كانی سوریای دیمۆكرات نزیك بوون و توانییان به‌رپرچی داعش بده‌نه‌وه و مه‌ده‌نیه‌كان به‌ره‌و ناوچه ئه‌مینه‌كان بگوێزنه‌وه."
وتیشی له پێكدادانیدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیمۆكرات، داعش هه‌وڵیدا مه‌ده‌نیه‌كان بكاته ئامانج به ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو، به‌ڵام هێزه‌كانی سوریای دیمۆكرات ته‌قاندیانه‌وه پێشئه‌وه‌ی بگاته لای ئه‌وان.
لابردنی مینه‌كان
ئه‌ندامێكی تیمی لابردنی مین كه هه‌واداری یه‌كینه‌كانی پاراسنی گه‌ل (یه‌په‌گه)یه، مسته‌فا جه‌یلان، وتی له‌كاتێكدا هێزه‌كانی سوریای دیمۆكرات له شاری ره‌ققه نزیكده‌بنه‌وه، مینه‌كان پاكده‌كرێنه‌وه له ناوچه رزگاركراوه‌كانی ده‌وروبه‌ریدا.
جه‌یلان به دیارونای وت ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی لابردنی مین هاوكات له‌گه‌ڵ رزگاركردنی هه‌ر گوند یان كێڵگه‌یه‌كدا ئه‌نجامده‌درێت، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمه ته‌كنیكیه‌كانی ئه‌و هێزانه‌ی بهشداریدهكهن له ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فوراتدا.
وتیشی ئه‌م هه‌وڵانه كۆمه‌كی مه‌ده‌نیه‌كان ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌كانیان "به‌زووترین كات" و ئه‌وه مسۆگه‌رده‌كه‌ن كه ئازارنهدرێن یان بكوژرێن به‌هۆی "ته‌قه‌مه‌نی و مین یان ئامێره‌كانی ته‌قاندنه‌وه‌وه".
هه‌روه‌ها وتی ئه‌م هه‌وڵه پێویسته چونكه چه‌كدارانی داعش "هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌یان بۆمبڕێژكردووه كه لێی كشاونه‌ته‌وه".
جه‌یلان وتی ئه‌و هێزانه‌ی ناوچه گوندنشینه‌كانی ده‌وروبه‌ری ره‌ققه رزگارده‌كه‌ن نزیكه‌ی 200 پارچه ته‌قه‌مه‌نییان دۆزیوه‌ته‌وه له‌ماوه‌ی رۆژانی سه‌ره‌تای سێهه‌مین قۆناغی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا و زیاتر له 500 مین و بۆمبی دهستكردیشیان پوچه‌ڵكردۆته‌وه.
وتیشی: "وره‌ی هێزه‌كانی سوریای دیمۆكرات زۆر به‌رزه به‌هۆی چه‌ندین فاكته‌ره‌وه، له‌نێویاندا په‌یوه‌ندیكردنی سه‌دان لاوی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ره‌ققه."
هه‌روه‌ها وتی ئه‌م ئه‌ندامه نوێیانه له‌و شارۆچكه و گوندانه‌وه دێن كه له‌كاتی یه‌كه‌م قۆناغی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا رزگاركراون یان له‌و ناوچانه هه‌ڵهاتوون كه هێشتا له‌ژێرده‌ستی داعشدان.
وتی هه‌روه‌ها پشتگیریی خێڵه‌كان و سهرهكخێڵانی ناوچه گوندنشینه‌كانی ره‌ققه‌ش وره‌ی بەرزكردوونهتەوە.
سوێند دەخۆم بەخودا دەبێت هێشتا سیخوڕی داعش لەوێ مابێت
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت