حه‌فتا هه‌رزه‌كاری سوری، عێراقی، فه‌له‌ستینی و لوبنانی به‌مدواییانه له به‌یروت سێ مانگیان پێكه‌وه برده‌سه‌ر تا فێرببن چۆن به‌سه‌ر جیاوازیه‌كانیاندا زاڵببن له‌ڕێی وێركشۆپێكی نوسین و وێنه‌گرتنه‌وه.
ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌ناوی 'وێنه و چیرۆك' ئاماده‌كرابوو بۆ لاوانی ته‌مه‌ن نێوان 14 و 18. هه‌رزه‌كاره‌كان باسیانكرد چی فێربوون له پێشانگایه‌كی یه‌ك هه‌فته‌ییدا بۆ نمایشكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان له شانۆی مه‌دینه له‌سه‌ر شه‌قامی حه‌مرا له به‌یروت كه له 9 شوبات كۆتاییهات.
له‌ڕێی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه، رێكخراوی قازانجنه‌ویستی لوبنانی زاكیره و یونیسێف هه‌وڵیاندا په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوان په‌نابه‌ران و خه‌ڵكی جیاوازی شاره‌كه‌دا دروستبكه‌ن و كۆمه‌كی به‌شداربووان بكه‌ن تا وێرانكاریه‌كانی تایه‌فه‌گه‌ری بناسنه‌وه.
له پێشانگای كۆتایی پڕۆژه‌كه‌دا هه‌رزه‌كاره‌كان ئه‌و وێنه فۆتۆگرافی و چیرۆكانه‌یان نمایشكرد كه واقیعی ژیانیانی ده‌خسته‌ڕوو، هه‌ندێكیان تیشكیان ده‌خسته‌سه‌ر ئه‌زمونه‌كانیان وه‌ك په‌نابه‌ر و ئه‌و تراژیدیانه‌ی تێیدا ژیاون یان بینیویانه.
په‌نابه‌رێكی خه‌ڵكی حه‌له‌ب، ئایا خه‌ڵه‌ف، 16 ساڵ، وێنه‌ی ئه‌و منداڵه سوریانه‌ی نمایشكرد كه كارده‌كه‌ن بۆ پشتگیریی خێزانه‌كانیان له‌جیاتی چوون بۆ قوتابخانه.
وێنه و چیرۆكه‌كانی خاتو ئایا ده‌رباره‌ی سه‌لامی 13 ساڵان بوون كه له بینایه‌كدا كرێكاری ده‌كات و كیسه‌ی قورسی چیمه‌نتۆ و به‌رد هه‌ڵده‌گرێت، هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌دی 12 ساڵان كه له بازاڕێكی میللی‌دا كارده‌كات و یامنی 10 ساڵان كه له قاوه‌خانه‌یه‌كی نێرگه‌له‌دا كارده‌كات.
ئه‌یا به مه‌شارقی وت ئه‌و شتانه‌ی فێری بوو به‌كاریهێنان بۆ "روناكی خستنه‌سه‌ر كرێكارانی منداڵی سوری و خستنه‌ڕووی وێنه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی ره‌نجكێشانی په‌نابه‌ران".
وتیشی: "ویستم هه‌موو كه‌س بزانێت كه ئه‌وانه گه‌وره‌ترین قوربانیه‌كانی جه‌نگن. هه‌روه‌ك یامن كه له قاوه‌خانه‌یه‌كی نێرگه‌له‌دا كارده‌كات، له‌نێوان تاشه‌به‌ردی ئاواره‌یی و زه‌ویی ره‌قی هه‌ژاری و كاركردن به منداڵدا گیریانخواردووه."
زاڵبوون به‌سه‌ر حوكمه پێشوه‌خته‌كاندا
ئه‌یا وتی به‌شداریی له‌م پڕۆژه‌یه‌دا كرد چونكه سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "تێكه‌ڵببم و خۆم بگونجێنم له‌م ژینگه لوبنانیه‌مدا و كه‌سانی تریش بناسم".
وتیشی: "من و خێزانه‌كه‌م له كه‌مپی بورج ئه‌لبه‌راجنه ده‌ژیین له‌وكاته‌وه‌ی له حه‌له‌ب ئاواره‌بووین. تێكه‌ڵ به لوبنانیه‌كان نه‌ده‌بووم، چونكه وامئه‌زانی ره‌گه‌زپه‌رستن."
هه‌روه‌ها وتی پڕۆژه‌كه كۆمه‌كی كردووه كه بۆی ده‌ربكه‌وێت "ئه‌وان ره‌گه‌زپه‌رست نین، به‌ڵكو ته‌نها واقعیه‌تی بارودۆخه‌كه‌ی ئێمه نازانن." وتیشی: "یه‌كترمان ناسی و بۆمانده‌ركه‌وت كه له‌یه‌ك ده‌چین، ته‌نانه‌ت له نیگه‌رانیه‌كانیشماندا."
په‌نابه‌ری عێراقی، فه‌یز باخۆس قه‌ریۆ، 18 ساڵ، كه عه‌ده‌سه‌ی كامێراكه‌ی وێنه‌ی منداڵانی سوریی گرتووه، به مه‌شارقی وت پڕۆژه‌كه ئه‌و بواره‌ی پێبه‌خشی كه به‌ڕووی كه‌سانی تردا بكرێته‌وه.
قه‌ریۆ وتی هات بۆ لوبنان دوای ئه‌وه‌ی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ناچاری كرد له گونده‌كه‌ی هه‌ڵبێت له قه‌ره‌قۆش له باكوری عێراق، له‌گه‌ڵ زۆر كه‌سی تردا.
وتیشی: "بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ چووبوومه‌وه ناوخۆم و ده‌ترسام له تێكه‌ڵبوون به كه‌سانی تر."
هه‌روه‌ها وتی: "پڕۆژه‌كه به كه‌سانی تری ناساندم كه له نه‌وه‌ی خۆم بوون و وه‌ك كه‌سێكی جیاواز لێیده‌رچووم. ئێستا كه‌سانی تر و بیروڕای جیاواز په‌سه‌ندده‌كه‌م. رۆحی خۆم ئازادكرد كه زیندان بوو، هه‌روه‌ك له پێشانگاكه‌دا خستبوومه‌ڕوو."
وێنه‌كانی به‌شداربووی لوبنانی، هادی مغه‌ربل، 18 ساڵ، كه‌مپی جه‌ل به‌حری په‌نابه‌ره فه‌له‌ستینیه‌كان پیشانده‌دات له شاری سۆری لوبنانی.
مغه‌ربل به مه‌شارقی وت: "ئێمه له [په‌نابه‌ره فه‌له‌ستینیه‌كان]مان ده‌ڕوانی وه‌ك سه‌رچاوه‌ی تێرۆریزم و توندڕه‌وی و ئه‌وانیش وه‌ك ره‌گه‌زپه‌رست له ئێمه‌یان ده‌ڕوانی." وتیشی كه له‌ڕێی وێنه فۆتۆگرافیه‌كانیه‌وه هه‌وڵیداوه ئه‌و وێنایه پوچه‌ڵبكاته‌وه.
وتی: "كه‌لێنێك له‌نێوانماندا هه‌بوو. به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێكه‌وه كۆبووینه‌ته‌وه و یه‌كمانگرتووه و بۆمانده‌ركه‌وتووه كه له‌یه‌ك ده‌چین."
وه‌به‌رهێنان له لاوانی عه‌ره‌بدا
نوێنه‌ری یونیسێف له لوبنان، تانیا شابویزا، وتی: "هه‌موو ده‌زانین سه‌رمایه‌گوزاری له لاوانی جیهانی عه‌ره‌بیدا ئه‌وله‌ویه‌تێكی هه‌نوكه‌یی هه‌یه بۆ دانانی بنچینه‌یه‌كی پته‌و بۆ سه‌قامگیری."
شابویزا له كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌دا رۆژی 3 شوبات وتی: "پێویسته سه‌رنجبده‌ین چی له چاوی كامێراكانیاندا هه‌یه، چی نیگه‌رانیان ده‌كات و چی له نوسینه‌كانیاندا ده‌رده‌بڕن. چونكه هه‌ر له‌وێدایه وه‌ڵامه‌كان ده‌دۆزینه‌وه."
سه‌رۆكی زاكیره، وێنه‌گر ره‌مزی حه‌یده‌ر، وتی 'وێنه و چیرۆك' ئامانجی ئه‌وه‌یه تواناییه‌كانی هه‌رزه‌كاران بخاته‌گه‌ڕ و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌كانیاندا بكات له‌ڕێی دیالۆگ و گفتوگۆكردنه‌وه بۆ رێگرتن له‌وه‌ی له تێرۆریزم و توندڕه‌وه‌ی نزیكببنه‌وه.
حه‌یده‌ر به مه‌شارقی وت: "ئه‌وه سه‌لمێندراوه كه ئه‌م ته‌مه‌نه ده‌شێت ببێته ئامانجی گومڕایی، به‌تایبه‌تی كه كه هه‌ندێك له‌نێویاندا ناچن بۆ قوتابخانه و رێنماییه‌كی شیاو وه‌رناگرن. ئێمه بواری هیوا و خۆشی و پشت به‌خۆبه‌ستنمان پێبه‌خشین بۆئه‌وه‌ی خۆیان بدۆزنه‌وه."
وتیشی وێركشۆپه‌كانی پڕۆژه‌كه به‌شداربووانی فێری به‌كارهێنانی كامێرا و ته‌كنیكی وێنه‌گرتن و نوسینی هه‌واڵ و مۆنتاژكردنی كرد و هه‌روه‌ها چۆن تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كاربهێنن.
هه‌روه‌ها وتی: "خه‌ڵكیان ناسی له پشتخانی كۆمه‌ڵایه‌تی جۆراوجۆره‌وه و په‌یوه‌ندییان بونیادنا له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له هاوبه‌شانه‌وه كه په‌یوه‌ندیی به نه‌وه‌كه‌یانه‌وه هه‌یه."
حه‌یده‌ر وتی 'وێنه و چیرۆك' ساڵی پار ده‌ستیپێكرد بۆ په‌ره‌پێدان به ده‌ستڕه‌نگینیی لاوانی په‌راوێزخراو و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵانی په‌نابه‌ران و خه‌ڵكی وڵاته‌كه.
وتیشی له‌وكاته‌وه زیاتر له 70 كچ و كوڕی لاو پشتگیریی تواناسازییان لێكراوه تا ببنه رۆژنامه‌وانی ناوخۆیی له‌ڕێی فێربوونی ئه‌وه‌ی چۆن هه‌واڵ ئاماده‌بكه‌ن و وێنه‌بگرن.
وتی وێركشۆپه‌كان مه‌ودای به‌په‌رۆشی و هۆشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییانی خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها تواناییان بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانێكی ئه‌رێنی له‌نێو كۆمه‌ڵه‌كانیاندا.
حه‌یده‌ر وتی: "پڕۆژه‌كه‌مان سه‌ركه‌وتوو بوو، هه‌روه‌ها جیاوازیه چینایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان تێپه‌ڕاند."
وتیشی: "بوارمان پێدان قسه‌بكه‌ن له‌سه‌ر فره‌ڕه‌نگی و خۆگونجاندن و ته‌حه‌داكان تا بتوانن له‌ڕێگای دیالۆگه‌وه باسیان بكه‌ن و به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌ر ره‌خساندنی هه‌مان بوار بۆ كه‌سانی تر كه له هه‌مان بارودۆخدا ده‌ژین."
زۆر گرنگه
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت