هه‌واڵه‌كانی عێراق
کۆمەڵگا

لە قەسابخانەی شەڕدا، چیرۆکی خۆشەویستی لە موسڵەوە سەردەردەهێنێت

خالید تائی

ڤیدیۆی ئاهەنگێکی هاوسەرگیریی 9 شوبات لەنێوان سەربازێکی عێراقی فەهد، خەڵکی پارێزگای ناسریە، لەگەڵ کچێکی خەڵکی موسڵ بەناوی ئەسما. ئەو چەند حاڵەتەی سەربازە عێراقییەکان کچانی موسڵ مارە دەکەن ئاستی یەکێتی نیشتیمانی لەنێوان خەڵکی عێراقدا نیشاندەدەن بە پێشینەی جیاوازیانەوە. [وەزارەتی بەرگری عێراق]

"پیرۆزە و خوا موبارەکی بکات،" ئەو پەیامە بوو بە سەربازی عێراقیی سەلام رازی گەیشت لەلایەن کەسوکار و هاوڕێکانیەوە دوای ئەوەی هاوسەرگیریی خۆی راگەیاند لەگەڵ کچێکی سوننی لە شاری موسڵی پارێزگای نەینەوا.

سەلامی 33 ساڵ کە لە خێزانێکی دۆرەی بەغدادە، وتی هەرگیز بیری لەوە نەکردبۆوە هاوبەشی ژیانی لە شارێکدا بدۆزێتەوە کە شەڕی دەکرد بۆ رزگارکردنی خەڵکەکەی لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).

"شەڕی رزگارکردنی موسڵ ئازادیی هێناوە بۆ هەزاران هاوڵاتی کە لەژێر غەزەبی تیرۆرستاندا شەکەت بووبوون،" بە دیارونای وت: "بەڵام لەسەر ئاستی تاکەکەسیی، بەتەواوی رەوتی ژیانمی گۆڕی."

"بیرۆکەی هەڵبژاردنی هاوسەری ژیان لە ئەولەویەتە لەپێشینەکانم نەبوو،" وتی: "وەك سەربازێك زۆربەی کات تەرکیزم لەسەر شەڕی تیرۆرستان و دەرکردنیان بووە لە وڵاتەکەم."

سەربازی عێراقیی فەهد، خەڵکی پارێزگای ناسریە، لەگەڵ [کچێکی] خەڵکی موسڵ بەناوی ئەسما لە هاوسەرگیریی ئەمدواییەیاندا لە 9 شوبات. [پەیجی فەیسبوکی بەغداد1]

سەربازی عێراقیی فەهد، خەڵکی پارێزگای ناسریە، لەگەڵ [کچێکی] خەڵکی موسڵ بەناوی ئەسما لە هاوسەرگیریی ئەمدواییەیاندا لە 9 شوبات. [پەیجی فەیسبوکی بەغداد1]

ژنێکی عێراقی سڵاو لە سەربازانی عێراقی ئاژانسی دژە-تیرۆر دەکات لە ماڵی خۆیانەوە لە موسڵ، دوای ئەوەی ناوچەکە لەدەستی 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام' رزگارکرا. [خاوەنی وێنە: ئاژانسی دژە-تیرۆر]

ژنێکی عێراقی سڵاو لە سەربازانی عێراقی ئاژانسی دژە-تیرۆر دەکات لە ماڵی خۆیانەوە لە موسڵ، دوای ئەوەی ناوچەکە لەدەستی 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام' رزگارکرا. [خاوەنی وێنە: ئاژانسی دژە-تیرۆر]

بە گاڵتەوە وتیشی: "دایك و باوکم هەمیشە پرسیاریان لێدەکردم بۆچی دوودڵم لە هاوسەرگیریی و منیش وەڵامە بەناوبانگەکەی خۆمم پێدەوتن، 'هاوسەرگیرییم لەگەڵ چەکەکەمدا کردووە'."

بەڵام قۆناغێکی نوێ لەژیانی رازی سەرەتای مانگی پێشوو دەستیپێکرد وای ئەوەی هێزەکانی عێراق چوونە ناو سۆمەرەوە، کەناری باشووری موسڵ و لەدەستی داعشیان سەندەوە.

"دوای ئەوەی گەڕەکەکەمان رزگارکرد، خەڵکەکە دڵخۆشبوون بە گەیشتنمان،" رازی وتی: "خواردنمان لەگەڵیاندا بەشکرد. یارمەتیمان دان و یارمەتییان داین. پەیوەندییەکە بەهێزبوو، وەك برامان لێهات بۆیان و ئەوانیش وەك خێزانیان لێهات بۆمان."

لەنێویاندا باوکی دەستگیرانەکەی رازی بوو، عەبدولڕەزاق، کە ماڵەکەی بۆ رازی ئاوەڵاکردوو لەوێ و لەکاتی پشوویاندا دەربارەی زۆر شت گفتوگۆیان دەکرد.

رازی وتی، "رۆژێك بڕیارمدا بەربەستی ترس بشكێنم و پێشنیازمکرد کچەکەی مارەبکەم و دوای راوێژکردن بە کچەکەی و زانینی ئەوەی ئەویش رازییە، باوکی بەشێوەیەکی مەبدەئیی رازی بوو،" وتیشی بە تەلەفۆن هەموو وردەکارییەکەی بە دایك و باوکی وتووە و دڵخۆشبوون بە هەر هەنگاوێك کە ئەو دەینا.

"چاوەڕێ دەکەم تا موسڵ بەتەواوی ئازاد دەبێت بۆ ئەوەی هەموو ئەندامانی خێزان و هاوڕێکانم بهێنم بۆ [بۆنەی] واژۆکردنی گرێبەستی هاوسەرگیریی و سازدانی ئاهەنگێکی گەورە،" وتی: "بەدڵنیاییەوە دڵخۆشییەکەم دووقات دەبێت، جارێک بۆ رزگاریی و سەرکەوتنی کۆتایی بەسەر تیرۆرستاندا و جارێکیش بۆ ئەنجامدانی هاوسەرگیریی."

چیرۆکی یەکێتیی عیراقییەکان

شەڕی گرتنەوەی موسڵ هەموو رۆژێك چەندین چیرۆکی مرۆیی بەرهەمدەهێنێت کە یەکێتیی عێراقییەکان و پەیوەندی هاوبەشیان نیشاندەدات.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا عەمید فیراس بەشار سەبری وتی: "چەند هاوسەرگیرییەك لەنێوان سەربازانی عێراقیی و کچانی سەر بە خێزانی موسڵی روویداوە."

وتی: "سەربازێکی خەڵکی پارێزگای نەینەوا دڵی چووە سەر کچێکی خەڵکی گەڕەکی عەرەبی لە خۆرهەڵاتی موسڵ کە دوای پێدانی کۆمەكی تەندروستی بە دایکی ناسی، کە تووشی وەستانی گورچیلە بووبوو."

سەبری بە دیارونای وت پەیوەندییەکی رۆمانسی دروستبوو کە بە هاوسەرگیریی کۆتاییهات.

وتیشی: "ئەم حاڵەتەو چەندینی دیکە، یەکێتیی عێراقییەکان بە پێشینەی جیاوازەوە نیشاندەدات، لەگەڵ خۆشەویستییان بۆ ژیان و هیوای بەردەوامیان بۆ داهاتوو کە هیچ شوێنێکی بۆ تیرۆرستان تێدا نەمابێت."

سەبری وتی کاتێك ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی موسڵ دەستیپێکرد، سوپا دروشمی "بەدەستێك شەڕ دژی تیرۆر، بەدەستێك یارمەتی خەڵك"ی بەرزکردەوە.

وتی ئەم "سازانە لەنێوان شەڕ و پێشکەشکردنی یارمەتی خۆشەویستی و متمانەی خەڵکی بە هێزە رزگارکەرەکان بەهێزکردووە".

"شایەتی چەندین چیرۆك بووم کە ئەم سازانە نیشاندەدەن، لەنێویاندا سەربازانی عێراقی نیوەی خواردنەکەیان دەدەن بە خێزانە هەژار و زیانلێکەوتووەکان،" وتی: "یان چۆن یارمەتیی ئەو هاوڵاتییانەیان دەدا و رزگاریان دەکردن کە گوللەی نیشانگری داعش دەیپێکیان کاتێك دەهاتنە سەر شەقامەکان و ئاهەنگی ئازادییان دەگێڕا سەرەڕای هەموو مەترسییەکان."

سەبری وتی: "بەم رۆحیەت و عەقڵیەتەوە، تەواوی گەڕەکەکانی دیکەی موسڵ رزگاردەکەین و دوژمنەکانمان شکست پێدەهێنین."

هیوا بە ئایندە

جێگری دووەمی پارێزگاری نەینەوا حەسەن عەلاف بە دیارونای وت پەیوەندی گەشەکردووی هاوسەرگیریی لەنێوان خەڵکی موسڵ و ئەو سەربازانەی شەڕدەکەن بۆ رزگارکردنی شارەکە "شتێکی دڵخۆشکەرە کە رەنگدانەوەی وێنەی جوانی کۆمەڵگایە".

وتی: "ئەمە پەیامێکی روونە بۆ تیرۆرستان کە کۆمەڵگای موسڵ کاریگەریی ناکرێتە سەر بە هەوڵەکانیان بۆ ژەهراویکردنی مێشكی خەڵکەکەی بە بیرۆکەی نەخۆش و رەفتاری لادەرانە."

وتی دوای رزگاربوون لە ستەمی داعش، موسڵ نیشانی دەدات بەردەوام دەبێت لەوەی کۆمەڵگەی پێکەوە ژیان، هەوڵدەر بۆ ئاشتی و ئازادیی دەبێت کە رەگی لە مێژوو و شوناسی کلتوورییەوە گرتووە و بنەماکانی تێکناشکێندرێن.

عەلاف وتی: "زۆرکەس ناوی منداڵە تازەبووەکانیان بەناوی ئەو سەرکردە سەربازییانەوە ناوە کە بەشداری شەڕی رزگارکردنی وڵاتەکە دەکەن، تا شانازیی خۆیان بەو فەرماندانەوە دەرببڕن."

وتی ناوێکی باو عەبدولوەهابە، لە ستایشی فەریق عەبدولوەهاب سەعدییدا، کە پێشەنگی شەڕی ئازادکردنی فەلوجە بوو.

"ئەفسەر و فەرماندەی هێزە رزگارەکارەکان بچنە هەر کوێیەك لە موسڵ، گەنجان بەپەلە سڵێفییان لەگەڵ دەگرن،" وتیشی: "ئەم نمونەیە و ئەوانی دیکە بەرجەستەی بەرکەوتنێکی ئەرێنیی قووڵ دەکەن لەنێوان هاوڵاتیانی موسڵ و هێزە رزگارکەرەکاندا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

بەڵێ، عێراقیەکان هه‌موو چوونیه‌كن. لەلایەن دوژمنانەوە دابەشنەکراون. شیعە برای سونەن و سونەش برای شیعەن. عێراقیەکان ئاوان.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌