كاتێك چه‌كدارانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ساڵی 2014 دایان به‌سه‌ر موسڵدا، زۆربه‌یان پێویستیان به‌وه نه‌بوو چیتر روخساریان بشارنه‌وه، چونكه له "خه‌لافه‌ت"ه گریمانه‌ییه‌كه‌یاندا نیشته‌جێبووبوون.
به‌ڵام ئێستا كه هێزه‌كانی عێراق رزگاركردنی ته‌واوه‌تیی به‌شی خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه‌یان به‌ئه‌نجامگه‌یاندووه و خۆیان ئاماده‌ده‌كه‌ن بۆ په‌ڕینه‌وه له روباری دیجله، چه‌كدارانی داعش له خۆرئاوای موسڵ دیسان دەمامکیان به‌ستۆته‌وه، به‌رپرسان به دیارونایان وت.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، خه‌ڵه‌ف حه‌دیدی، وتی ئه‌مه ده‌كه‌ن وه‌ك هه‌وڵێك بۆ شاردنه‌وه‌ی شوناسیان چونكه مه‌زه‌نه‌ی تێكشكانیان ده‌كه‌ن.
حه‌دیدی به دیارونای وت: "ئه‌و ده‌سكه‌وته سه‌ربازیانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه به‌ئه‌نجامگه‌یه‌ندراون، ئه‌ندامانی داعشیان ناچاركردووه له به‌شی خۆرئاوا [ی موسڵ] تا دیسان روخساریان بشارنه‌وه."
وتی چه‌كدارانی داعش "پلانی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه دواتر یه‌كبگرنه‌وه و حه‌شارگه و شانه‌ی نوستوو پێكبهێنن كه ده‌شێت ببنه سه‌رچاوه‌ی گوشاری ده‌روونی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه رزگاركراوه‌كان و سه‌لامه‌تیی دانیشوان".
وتی به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه سه‌رناگرێت، چونكه "دانیشتوانه‌كه ده‌توانن تێرۆریسته‌كان ده‌ستنیشانبكه‌ن و روخساریان بناسنه‌وه و كۆمه‌كی هێزه ئه‌منیه‌كان بكه‌ن بۆ ده‌ستگیركردن و ده‌ستنیشانكردن و رێلێگرتنیان له تێكه‌ڵاوبوون به خه‌ڵه‌كه".
زاڵبوون به‌سه‌ر ته‌حه‌داكاندا
حه‌دیدی وتی به‌رپرسانی حكومه‌تی ناوخۆی نه‌ینه‌وا و فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كان به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه‌دان بۆ تاووتوێكردنی پلانه سه‌ربازیه‌كان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر خۆرئاوای موسڵ و رێگاكانی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ر ته‌حه‌دایه‌ك كه ده‌شێت بێته‌پێشه‌وه.
زۆرینه‌ی دانیشتوانی موسڵ له به‌شی خۆرئاوای شاره‌كه ده‌ژین كه به گه‌ڕه‌کی كۆن كۆڵان و شه‌قامه ته‌نگه‌كانی ناسراوە.
به‌وته‌ی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، حه‌سه‌ن شه‌بیب سه‌بعاوی، له‌كاتێكدا ئه‌ندازه‌ی خۆرهه‌ڵاتی موسڵ گه‌وره‌تره له خۆرئاوای موسڵ، چڕی دانیشتوانی ئه‌مه‌ی دواییان زیاتره.
سه‌بعاوی به دیارونای وت: "[خۆرئاوای موسڵ] پێكهاتووه له 40 گه‌ڕه‌ك، له‌وانه ده‌واسه و ته‌وافه و زه‌نجیلی، كه زۆربه‌یان پچوكن و ماڵه‌كانیان كۆنه و له‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه بیناكراون."
وتی ئه‌و به‌شه‌ی شاره‌كه فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ و بنكه‌ی سه‌ربازیی غه‌زلانیشی له‌خۆگرتووه.
وتیشی: "ناوچه‌كه دانیشتوانێکێ زۆری هەیە کە نزیكه‌ی 700,000 کەس لەوێ دەژین."
هه‌روه‌ها وتی له‌پاڵ چڕیی دانیشتواندا، سه‌ختیی ناوچه‌كه‌ش، كه رێگری له جوڵه‌ی ئۆتۆمبیله سه‌ربازیه‌كان ده‌كات، ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره بۆ هێزه‌كانی عێراق پێكدێنێت.
هاوكاریی ئه‌منی
سه‌بعاوی وتی داپۆشینی ده‌موچاوی چه‌كدارانی داعش "رێ له‌وه ناگرێت دانیشتوان بیانناسنه‌وه".
وتی: "دانیشتوانه‌كه رۆڵێكی سه‌ره‌كییان بینی له رزگاركردنی خۆرهه‌ڵاتی موسڵدا به یارمه‌تیدانیان لە ده‌ستگیركردنی ئه‌وانه‌ی دزه‌یانده‌كرده ناو خێزانه ئاواره‌بووه‌كانه‌وه و چاوه‌ڕوانیی هاوكاریی ئه‌وانی تریش ده‌كه‌ین له به‌شه‌كه‌ی خۆیان له‌كاتێكدا هێزه ئه‌منیه‌كان پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن به‌ره‌و خۆرئاوای موسڵ."
فه‌رمانده‌ی هێزه پیاده‌كانی عێراق، فه‌ریق روكن ریاز جه‌لال، وتی: "هه‌وڵه‌كانیان بۆ خۆشاردنه‌وه و خۆتێكه‌ڵكردن سه‌رناگرێت."
ناوبراو به دیارونای وت: "ئێمه سورین لەسەر دەرپەڕاندنی تێرۆریستان له موسڵ و رزگاركردنی ته‌واوه‌تی رابگه‌یه‌نین."
وتی شه‌ڕی خۆرئاوای موسڵ هه‌موو ته‌حه‌داكان ره‌چاوده‌كات، له‌وانه چڕی دانیشتوان و به‌ره ته‌نگه‌كانی شه‌ڕ.