سه‌ندنه‌وه‌ی نزرگه‌ی نه‌بی یونس له موسڵ له مانگی رابردوودا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه له ده‌ست "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) قه‌واره‌ی ئه‌و زیانه‌ی ده‌رخست كه به‌م دیمه‌نه گه‌یشتووه.
نزرگەکە -- كه له‌سه‌ر مەزاری په‌یامبه‌رێكی به‌ناوبانگ بیناكرابوو، كه له قورئاندا به یونس ناسراوه و له ئیجیلدا به جۆنا -- شوێنێکی بەناوبانگ بوو بۆ سه‌ردانكه‌ران.
بۆ چه‌ندین سه‌ده نزرگه‌ی نه‌بی یونس له‌سه‌ر گردێك له‌ناوه‌ڕاستی موسڵدا قوتبوبووه‌وه كه به گردی تۆبه ناسرابوو، پێشئه‌وه‌ی گروپه‌كه مانگی ته‌مموزی 2014 ته‌ختیبكه‌ن و توڕه‌یی و سه‌ركۆنه‌کردنی نێوده‌وڵه‌تیی به‌دوادابێت.
له هه‌وڵێكدا بۆ دامركاندنه‌وه‌ی توڕه‌یی دانیشتوانه‌كه، داعش هه‌ڕه‌شه‌یكرد لەناوبردنی هەركه‌سێكی برد كه هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه بدات له مزگه‌وته‌كه و له‌و زیانانه بڕوانێت كه پێی گه‌یشتووه.
رۆژی 16 كانونی دووه‌م، هێزه‌كانی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراقی ده‌ستیگرته‌وه به‌سه‌ر ناوچه‌ی نه‌بی یونسدا و ئاڵای عێراقی له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه هه‌ڵكرد.
شێخ محه‌مه‌د شه‌مماع كه سه‌رپه‌رشتیی مزگه‌وته‌كه ده‌كات، بۆ دیارونای باسكرد چی هاتووه به‌سه‌ر ئه‌م "شوێنه‌واره گه‌وره‌یه‌دا كه تێرۆریسته‌كان ته‌نها داروپه‌ردووه‌كه‌یان هێشتۆته‌وه".
شه‌مماع كه ئیمام و وتارخوێن بوو له مزگه‌وتی نه‌بی یونس بۆ ماوه‌ی 22 ساڵ، وتی داعش "هه‌مووی وێران‌كرد".
وتی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوای داگیركردنی شاره‌كه، "یه‌كه‌م شت داعش كردی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌م مزگه‌وته بوو كه پێشێلكردنێكی ئاشكرای به‌ها ئایینی و مرۆییه‌كان و ئاسه‌واره كولتوریه‌كان بوو".
وتیشی رزگاركردنی ئه‌م ئاسه‌واره "زللـەیەك بوو له رووی داعش و دروشمه ساخته‌كانی درا، له‌نێویاندا ئه‌وه‌ی گوایا ده‌وڵه‌ته ده‌ستكرده‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه و فراوانترده‌بێت".
سوربوون له‌سه‌ر بیناكردنه‌وه‌ی
شه‌مماع وتی بیناكردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه پێویستی به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی نیشتمانی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
وتیشی: "ده‌بێت كاروباری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌كه‌ی به‌سه‌رپه‌رشتی بیناسازان و ئه‌ندازیارانی شاره‌زای نۆژه‌ندكردنه‌وه‌ی ئه‌و بینا دێرینانه به‌ڕێوه‌بچێت كه تایبه‌تمه‌ندێتیه‌كی ئاركیۆلۆژی و كولتورییان هه‌یه."
هه‌روه‌ها وتی: "هانا ده‌به‌ین بۆ یونێسكۆ و هه‌موو رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه گرنگه‌كان تا كۆمه‌كمان بكه‌ن له بیناكردنه‌وه‌یدا" و ماوه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نزرگه‌كه‌ی خه‌مڵاند به پێنج ساڵ.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، عه‌بدولڕه‌حمان وه‌كاع، وتی نزرگه‌ی نه‌بی یونس جێگایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له دڵی دانیشتوانی موسڵدا به‌تایبه‌تی و موسڵمانان به‌گشتی.
وتیشی: "مزگه‌وته‌كه ته‌نها جێگایه‌ك نه‌بوو بۆ خواپه‌رستی، به‌ڵكو ئاسه‌وارێكی دێرینی ئاركیۆلۆژیش بوو كه له هه‌رچوار گۆشه‌ی دنیاوه سه‌ردانكه‌رانی راده‌كێشا به‌درێژایی چه‌ندین نه‌وه به‌هۆی پیرۆزییه مێژویی و سیمبۆڵیه‌كه‌یه‌وه."
وه‌كاع به دیارونای وت كه خۆی یه‌كێك بووه له‌و نه‌وه كه‌مانه‌ی به‌شدارییانكرد له دواهه‌مین نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌دا ساڵی 1990 بۆ 1992.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه یه‌كێك له كاروباره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه بریتی‌بوو له تێئاخنینی مادده‌ی زیاده له هه‌موو بونیاده كلسیه‌كانی مزگه‌وته‌كه كه به به‌ردی حه‌لان دروستكرابوون بۆ زیادكردنی سه‌قامگیرییان، بێئه‌وه‌ی كاربكاته‌سه‌ر ئه‌و نوسراو و نیگاره دێرینانه‌ی له‌سه‌ر دیواره‌كان هه‌ڵكه‌ندرابوون.
وتی: "ئێستا هه‌مووی بووه‌ته داروپه‌ردوو. مناره و گۆمه‌ز و دیواره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی، هه‌مووی داڕمێنراون، ته‌نها بناغه‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه."
وتیشی: "زیانه‌كان یه‌كجار زۆرن، به‌ڵام گرنگترین شت ئه‌وه‌یه مزگه‌وته‌كه چیتر له‌ژێرده‌ستی تێرۆریستاندا نیه و ئێمه‌ش بینایده‌كه‌ینه‌وه و ده‌یگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌بوو، جا هه‌رچه‌نده كاتیشی پێویستبێت."
وه‌كاع وتی یه‌كه‌م هه‌نگاو ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه كه ره‌چاوی كاریگه‌ریه مێژوییه‌كه‌ی ئه‌م ئاسه‌واره و به‌ها بیناسازیه‌كانی بكات.
هه‌روه‌ها وتی: "ده‌بێت ئه‌ركی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بسپێردرێت به كه‌سانێكی به‌ئه‌زمون و خاوه‌نی ده‌ستڕه‌نگینیه‌كی گه‌وره به هاوبه‌شیه‌كی چالاكانه‌ی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه گرنگه‌كان. "
ئه‌مینكردنی ناوچه‌كه
له‌ئێستادا مزگه‌وته‌كه و گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری به‌چڕی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌زگای دژه‌تیرۆره‌وه پاسه‌وانی ده‌كرێن.
وته‌بێژی ده‌زگای دژه‌تیرۆر، عه‌مید سه‌باح نو‌عمان، وتی گرتنه‌وه‌ی مزگه‌وتی نه‌بی یونس و گه‌ڕه‌كه‌كه له ته‌نها یه‌ك رۆژدا به‌ئه‌نجامگه‌یشت.
نو‌عمان به دیارونای وت داعش لاوازبووبوو به‌هۆی شه‌ڕه‌وه له به‌شه‌كانی تری موسڵ و نه‌یتوانی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ خۆیڕابگرێت.
وتیشی: "ئه‌ندامانی گروپه‌كه له پێگه‌كانیان هه‌ڵهاتن هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كه‌وتینه ده‌رگیریه‌وه له‌گه‌ڵیان و ئێستاش مزگه‌وت و گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری به‌باشی ئه‌مینكراوون."
هه‌روه‌ها وتی له‌كاتی ده‌ستپێكردنی هێرشی موسڵه‌وه له 17 تشرینی یه‌كه‌مدا، هێزه‌كانی عێراق توانیویانه ته‌واوی به‌ری خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه رزگاربكه‌ن له‌سه‌ر كه‌ناری چه‌پی روباری دیجله و زیانی گه‌وره له داعش بده‌ن كه زیاتر له 3,000 كوژراو له ریزه‌كانیدا هه‌یه.
ئه‌لحه‌مدولیلا، ئینشاڵا، بنیاتنانەوەکە بەباشی و خێرایی ئەنجامدەدرێت، ئاشتی و دۆعای خوا بڕژێت بەسەر ئەو پێغەمبەرە گەورەیەدا، یوسف و نەفرەت لەو سەگە داعشانە.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه2 كۆمێنت
مەزارگە/مزگەوتێك بەرامبەر مۆنۆمێنتەکانی شارستانیەتی ئاشوری؟! مۆنۆمێنتەکانی باوباپیرانی ئاشوورییمان کە لەلایەن داعشەوە و لە چەند ناوچەیەكی موسڵ تێكشکێندران، بەتایبەت لە نەمردو، عێراقییەکان و هەموو جیهانی خەمبارکرد. ئێستا ئەندامە سەرەکییەکانی داعش لە عێراق سورن لەسەر روخاندن، تێكشکاندن و نەهێشتنیان لەسەر روی زەمین بە دروستکردنەوەی مزگەوتێك لە شوێنەکەیان. ناتوانن لە شوێنێکی گونجاو دروستیبکەن؟ ناتوانن شوێنێکی باشتر نزیك بە شوێنە کۆنەکە بدۆزنەوە؟ ئەمە نابێت لەسەر حسابی لەناوبردنی ئەو مۆنۆمێنتانە بێت کە ناوبانگ و رێزیان داوە بە عێراق! کوا مشت‌ومڕ دەربارەی عێراق وەك وڵاتی شارستانێتییە کۆنەکان، یان ئەوە تەنیا قسەی بێمانایە؟!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه2 كۆمێنت