ئۆتۆمبیله‌كانی پۆلیسی ناوخۆ، به ره‌نگه سه‌وزه ناسراوهكهیانهوه، جارێكی تر به‌ناو شه‌قامه‌كانی ناوچه رزگاركراوه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وادا ده‌سوڕێنه‌وه.
ئۆتۆمبیله‌كان ئاماژه‌یه‌كی دیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی حوكمی یاسان له‌و ناوچانه‌دا پاش زیاتر له دوو ساڵ له دیارنه‌مانی ده‌وڵه‌ت له‌دوای هێرشه‌كه‌ی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ه‌وه.
ئوتۆمبیلهكانی پۆلیسی فریاكه‌وتن له دووڕیانی رێگا سه‌ره‌كیه‌كان و نزیك جێگاكانی خواپه‌رستی و ده‌زگا گشتیه‌كان جێگیركراون له زۆر له شارۆچكه رزگاركراوه‌كانی وه‌ك حه‌مدانیه و حه‌مام عه‌لیل و گه‌یاره‌دا.
جێگری قائیمقامی قه‌زای موسڵ، حسێن عه‌لی حاجم، به دیارونای وت پۆلیسی ناوخۆ له نه‌ینه‌وا توانیویانه به‌خێرایی چاكسازی بكه‌ن و دووباره خۆیان رێكبخه‌نه‌وه له پارێزگاكه‌دا.
حاجم وتی: "پۆلیسی نه‌ینه‌وا سه‌ركه‌وتووبووه له پاراستنی خاك له بارودۆخێكی ناهه‌مواردا به تواناییه دیاریكراوهكانیهوه له چه‌كدا و به پشتگیرییهكهوه كه له‌ئاستی ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ته‌حه‌دایانه‌دا نیه كه روبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه."
وتیشی پۆلیسی ناوخۆ له‌پاڵ هێزه ئه‌منیه‌كاندا شه‌ڕی كردووه هه‌ر له ناوچه‌كانی باشوری موسڵه‌وه تا خۆرهه‌ڵاتی. هه‌روه‌ها وتی ئێستا ده‌چنه‌ناو شاره‌كه‌وه له‌شێوه‌ی فهوجهكاندا بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری.
وتی: "ئۆتۆمبیله‌كانی پۆلیسی ناوخۆ ده‌بینین به‌ناو شه‌قامه‌كانی ئه‌و شارانه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه كه هێزه‌كانی عێراق له موسڵ رزگاریانكردوون."
حاجم داوای له حكومه‌تی عێراق كرد پشتگیرییه‌كی زیاتری پۆلیسی نه‌ینه‌وا بكات به پڕچه‌ككردن و راهێنانی ئه‌ندامه‌كانی.
ئه‌وه‌ش بریتیه له دووباره پێكهێنانه‌وه و راهێنانپێكردنی ئه‌و پۆلیسانه‌ی هیچیان له‌سه‌ر نیه و دابڕاون به‌هۆی بارودۆخه‌كه‌وه به‌ڵام ده‌خوازن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خزمه‌ت ، حاجم وتی.
پۆلیسی عێراق ئاهه‌نگی 95 ساڵه‌ی ده‌گێڕێت
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا، عه‌مید واسق حه‌مدانی، وتی هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌مدواییانه ئاهه‌نگی 95-هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پۆلیسی عێراقیان گێڕا.
حه‌مدانی به دیارونای وت ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له ماوه‌ی دوو ساڵدا ئه‌م ساڵیاده له پارێزگاكه‌دا بكرێته‌وه و وتیشی ئاهه‌نگه‌كه به ئاماده‌یی ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌ندامانی پۆلیس و به‌رپرسانی باڵای ناوخۆ گێڕدرا.
وتی ئاهه‌نگه‌كه له شاری حه‌دیسه رۆژی 9 كانونی دووه‌م گێڕدرا هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه به‌ده‌ستهاتن له جێگاكانی تری پارێزگاكه‌دا.
وتیشی یادكردنه‌وه ساڵانه‌ی دامه‌زراندنی پۆلیسی عێراق مانایه‌كی ره‌مزی گه‌وره‌ی هه‌یه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له‌سایه‌ی داعشدا هه‌ر ته‌نها ئه‌ندامێتیش له هێزی پۆلیسی نه‌ینه‌وادا سزای مه‌رگی له‌سه‌ربوو.
وتی: "خۆشبه‌ختانه ساڵیاده‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنه‌كان و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كه ئه‌منیه‌كانه‌وه به‌ده‌ستهاتوون له نه‌ینه‌وا دژی داعش ." هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی دا به‌و ئازایه‌تیه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌كانی پارێزگاكه‌وه پیشاندرا.
وتیشی پۆلیسی نه‌ینه‌وا ریزه‌كانی خۆی رێكخستۆته‌وه و "هیچ شتێك رێنماییكهریان نیه جگه له دڵسۆزی بۆ نیشتمان".
وتی زۆر گرنگه كه پۆلیسی نه‌ینه‌وا سه‌ركه‌وتوو بوو له كردنه‌وه‌ی بهڕێوبهرێتیهكانی پۆلیس و بنكه‌كانی بۆ گێڕانه‌وه‌ی یاسا و رێسا و ژیانی ئاسایی له پارێزگاكه‌دا تا جارێكی تر هاوڵاتیان هه‌ست به ئه‌مان بكه‌ن.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له موسڵ، محێدین مه‌زوری، به دیارونای وت: "هه‌ندێك كه‌س ئه‌ركه‌كانی پۆلیس به كه‌متر له‌وانه‌ی سوپا ته‌ماشاده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه."
مه‌زوری وتی پۆلیس رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له گێڕانه‌وه و راگرتنی ئاسایش‌دا له عێراق، به‌تایبه‌تی له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا.
وتیشی: "خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی له پۆلیسی ناوخۆ ده‌كه‌ن تا كۆمه‌كیان بكات به كه‌رامه‌ت و شه‌ره‌فه‌وه بژین." هه‌روه‌ها وتی: "جه‌وهه‌ری كاریان ئه‌وه‌یه خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، له‌گه‌ڵ رێزگرتنیش له مافه‌كانی مرۆڤ."
مه‌زوری وتی له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیاندا، ده‌بێت پۆلیس به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هاوڵاتیان بخه‌نه سه‌روو هه‌ر شتێكی تره‌وه.
خوا هەموو هێزە ئەمنیەکان بپارێزێت!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت