كرده‌وه‌كانی حیزبوڵای لوبنانی له سوریا هه‌ڕه‌شه له‌و ئاگربه‌سته ده‌كات كه له 30 كانونی یه‌كه‌مدا راگه‌یه‌ندراو و خۆی له خۆیدا لاوازه، شیكاروانان به دیارونایان وت.
وتیان، شه‌ڕ له سوریا زه‌وییه‌كی به‌پیت بووه بۆ لایه‌نه جۆراوجۆره ناوچه‌ییه‌كان تا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان په‌ره‌پێبده‌ن له‌ڕێی داردەستەکانیانەوە. له‌كاتێكدا ئاماژه‌شیان به‌وه دا كه حیزبوڵا ئه‌جێندایه‌كی ئێرانی پیاده‌ده‌كات كه هه‌وڵده‌دات بۆ كۆنترۆڵكردنی پرۆسه‌ی بڕیاردان له سوریا و به‌رفراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی له ژماره‌یه‌ك وڵات له ناوچه‌كه‌دا.
سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی جیهانی بۆ وریابوونه‌وه‌ی ئیسلامی، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، كه راوێژكارێكی باڵای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یه بۆ ره‌هبه‌ری باڵا، رۆژی 3 كانونی دووه‌م وتی حیزبوڵا سوریا به‌جێناهێڵێت كاتێك ئاگربه‌سته‌كه جێبه‌جێده‌كرێت.
رۆژی 31 كانونی یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی حیزبوڵا، سه‌ید ئیبراهیم ئه‌مین سه‌ید، وتی باڵی سیاسیی حیزبه‌كه به‌چالاكی ده‌مێنێته‌وه له سوریادا تا كۆتایی ناكۆكیه‌كان.
ئه‌گه‌ر ئاگربه‌سته‌كه به‌رده‌وامبێت، ئه‌وا بڕیاره دانوسانه سیاسیه‌كان له‌نێوان رژێمی سوریا و ئۆپۆزسیۆندا له ئه‌ستانه‌ی پایته‌ختی كازاخستان رۆژی 23 كانونی دووه‌م ده‌ستپێبكه‌ن.
به‌ڵام ئاگربه‌سه‌كه هه‌ژێندراوه له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی سوریاوه كه به‌رده‌وامن له هێرشه ئاسمانیه‌كانیان له چه‌ندین ناوچه‌ی وڵات‌دا.
مامۆستای زانسته سیاسیه‌كان له زانكۆی ئه‌مریكی له به‌یروت، هیلال خه‌شان، وتی رژێمی ئێرانی نایه‌وێت سه‌قامگیربوونی ئاشتی له سوریا ببینێت، چونكه ئه‌وه ده‌شێت بابه‌تی گۆڕینی رژێم بهێنێته پێشه‌وه "كه له‌لایه‌ن ئێرانیه‌كانه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه".
خه‌شان به دیارونای وت كه له هه‌مانكاتدا "حیزبوڵا هه‌وڵده‌دات، له‌ڕێی ئاماده‌ییه‌وه له سوریا، كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه‌ی سوریا بكات كه سنوریان به لوبنانه‌وه‌یه و ئه‌وه ده‌رده‌خات كه هێزه‌كانی حیزبه‌كه له سوریادا ده‌مێننه‌وه".
وتی: "به‌رده‌وامیی نائارامی و ته‌نگه‌ژه‌كان له سوریا خزمه‌تی [حیزبوڵا] و ئێران ده‌كات و واده‌كات حكومه‌تی سوریا به‌رده‌وام پشتیان پێ ببه‌ستێت."
حیزبوڵا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئێران ده‌پارێزێت
مامۆستایه‌كی زانكۆی ئه‌مریكی له به‌یروت، رامی عولهییق، كه ئه‌ندامێكی پێشووی حیزبوڵایه و دوو په‌رتوكی ره‌خنه‌گرانه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌زمونی خۆی له‌م پارته‌دا نوسیوه، وتی: "ئه‌م پارته هیچ دوودڵ نه‌بوو له ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له سوریا، به‌هۆی بڕواكان و خهمڵاندنهكانیهوه كه سنوره‌كانی لوبنان تێده‌په‌ڕێنن."
عولهییق به دیارونای وت حیزبوڵا گوێنادات به‌و كاریگه‌رییانه‌ی ده‌شێت بڕیاره‌كه‌ی بۆ ده‌ستێوه‌ردان له شه‌ڕی سوریا هه‌یبێت بۆ سه‌ر لوبنان. ئاماژه‌شی دا به‌وه‌ی پارته‌كه "تێوه‌گلاوه له تاوانی شه‌ڕی ههڕهمهكیهوه و ده‌ره‌نجامه درێژخایه‌نه‌كانی به‌مزوانه ده‌كه‌ونه به‌رچاو".
به‌رپرسێكی ره‌وتی موسته‌قبه‌ل و په‌رله‌مه‌نتاری پێشوو، مسته‌فا عه‌لوش، به دیارونای وت حیزبوڵا به "لقێكی تایبه‌تیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی" دەژمێردرێت.
وتی رژێمی ئێرانی "به‌سه‌ختی كارده‌كات بۆ ته‌ئمینكردنی رێگایه‌كی سه‌لامه‌ت به سوریادا به‌ره‌و لوبنان ، چونكه ئه‌مه‌ی دواییان [لوبنان] وه‌ك پێگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو وایه بۆ ئێران له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا".
وتیشی: "هه‌ر بۆیه ده‌شبینین شه‌ڕه‌كان لهگهرمهیاندان له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌خت" و ئاماژه‌شی به‌وه دا كه ئێران هه‌وڵیداوه بۆ هێنانه‌كایه‌ی واقعیه‌تێكی سه‌ربازی و دیمۆگرافی له‌و ناوچه‌یه‌دا كه دیمه‌شق به لوبنانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی له‌پاڵ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه‌دا، سوربوونی حیزبوڵا له‌سه‌ر شه‌ڕكردن له سوریا زه‌وییه‌كی به‌پیت دابینده‌كات بۆ هاتنه‌كایه‌ی گروپه توندڕه‌وه‌كان له تایه‌فه‌كانی تردا.
وتی ئه‌م هه‌لومه‌رجانه بوونه‌ته‌هۆی هاتنه‌كایه‌ی گروپی وه‌ك "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) و به‌ره‌ی نوسره، كه ئێستا ناسراوه به به‌ره‌ی فه‌تح ئه‌لشام، وه ده‌شێت بشبێته‌هۆی هاتنه‌كایه‌ی گروپی توندوتیژی تر.
رهواییبهخشین به هاتنه‌كایه‌ی گروپه توندڕه‌وه‌كان
مامۆستای په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له زانكۆی ئه‌مریكی له به‌یروت، عیماد سه‌لامه، به دیارونای وت ئاماده‌یی ئه‌م پارته له سوریا به‌شێكه له ناكۆكیه‌كانی سوریا و هه‌ر بۆیه به‌شێكه له چاره‌سه‌ریش.
وتی: "پارته‌كه رۆڵێكی سه‌ربازیی هه‌یه كه سودی سیاسیی بۆ ئێران هه‌یه له هه‌ر جۆرێك چاره‌سه‌ردا بۆ قه‌یرانی سوریا و رۆڵی پته‌وده‌كات له دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتدا."
هه‌ر بۆیه هه‌ر چاره‌سه‌رێك كه به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران مسۆگه‌ربكات له سوریا و مه‌ترسی له‌سه‌ر رژێمی سوری لابه‌رێت، ده‌ره‌نجامی پاشه‌كشێی سه‌ربازیی حیزبوڵا ده‌بێت و هه‌روه‌ها میلیشیا شیعه‌كانی تریش ، سه‌لامی وتی.
وتیشی: "هه‌ر ئاماده‌ییه‌كی هێزی سه‌ربازیی بیانی له‌سه‌ر خاكی سوریا خزمه‌ت به لۆژیكی ئاماده‌یی هێزه بیانیه‌كانی تر ده‌كات."
به هه‌مان شێوه، هه‌ر میلیشیایه‌كی تایهفهگهرا به‌هانه‌ی بوونی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌دات به‌ده‌سته‌وه ، سه‌لامه وتی، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به داعش و به‌ره‌ی نوسره.
وتیشی: "له‌م رووه‌شه‌وه، ئاماده‌یی حیزبوڵا و هێزه شیعه‌كانی تر رهواییدهبهخشێت به ئاماده‌یی هێزه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كانی تر كه دژی رژێم شه‌ڕده‌كه‌ن و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه."