له گه‌ڕه‌ك و شارۆچكه رزگاركراوه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ، ژیانی ئاسایی هێدی هێدی ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌كاتێكدا دانیشتوان دوكانه‌كانیان كردۆته‌وه و خزمه‌تگوزاریه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌وه گه‌ڕ، به‌رپرسانی ناوخۆ به دیارونایان وت.
قادر حه‌سه‌ن، دانیشتوویهكی گه‌ڕه‌كی زهور له به‌شی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه، وتی دوكانه‌كه‌ی كردۆته‌وه دوای ئه‌وه‌ی ناچارکرابوو دایبخات به‌هۆی شه‌ڕه‌وه.
ناوبراو به دیارونای وت: "ئێستا ئاسایش به‌رقه‌راره و سوپا ده‌سه‌ڵاتی تەواوی گرتۆتەدەست پاشئه‌وه‌ی دەرپەڕاندنی تێرۆریسته‌كان. زۆر دوكان ده‌رگاكانیان كردۆته‌وه و بازاڕكردن بە خێرایی ده‌ستپێده‌كاته‌وه."
وتی دانیشتوان ده‌ستیانكردۆته‌وه به كاسبیهكانیان بێ ترس و گه‌شبینیه‌كی گشتی هه‌یه به‌وه‌ی ژیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌مان شێوه‌ی جارانی پێشئه‌وه‌ی داعش ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
وتیشی: "كۆمه‌كی خێرخوازیمان وه‌رگرتووه و هێزه ئه‌منیه‌كان یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌ده‌ست نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه و كاره‌با و كه‌میی خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنین. هیوادارم هه‌وڵه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه كۆتایی به‌م ئازارانه بهێنن."
گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌سه‌رخۆی خزمهتگوزایهكان
راوێژكارێكی پارێزگاری نه‌ینه‌وا، دوره‌ید حیكمه‌ت، وتی حكومه‌تی ناوخۆیی هه‌موو شتێك ده‌كات كه له‌ده‌سه‌ڵاتیدا بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تیی دانیشتوان و دابینكردنی پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانیان، سه‌رباری بارودۆخی ئه‌منیی ئێستا.
حیكمه‌ت به دیارونای وت: "پرۆژه‌یه‌كمان هه‌یه كه شاری موسڵ ده‌كات به هه‌شت به‌شه‌وه بۆ چالاكیه خزمه‌تگوزاریه‌كان، چواریان له رۆخی چه‌پ [خۆرهه‌ڵات]ی دیجله و چواریشیان له رۆخی راست [خۆرئاوا]."
وتی هه‌ر به‌شێك لیژنه‌یه‌كی كارگوزاریی ده‌بێت كه تیمی خزمه‌تگوزاری جیاجیا لەخۆدەگریت بۆ چاكکردنه‌وه‌ی ده‌زگا زیانپێگه‌یشتووه‌كان و خستنه‌وه‌گه‌ڕی خزمه‌تگوزاریه بنچینهییهكان بۆ دانیشتوان.
وتیشی: "كارمه‌نده ئه‌ندازیاری و ته‌كنیكیه‌كانمان ده‌ستیانكردووه به كاركردن له به‌شی گه‌ڕه‌كی زهور، چونكه یه‌كێكه له ئه‌مینترین گه‌ڕه‌كه رزگاركراوهكانە و لەدەرەوەی مه‌ودای بۆمبارانه‌كانی داعشە."
هه‌روه‌ها وتی: "ئاوی خواردنه‌وه به ته‌نكه‌ر ده‌گه‌یه‌نین به دانیشتوان وه‌ك چاره‌سه‌رێكی كاتی تاكو وێستگه ناوه‌ندیه زیانپێگه‌یشتووه‌كان و بۆریه‌كانی ئاو چاكده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌و وێستگانه‌ی ئاو دەگرینەوە كه له‌ژێرده‌ستی داعشدان."
حیكمه‌ت وتی هه‌روه‌ها حكومه‌تی ناوخۆ كارده‌كات بۆ دابینكردنی كاره‌با به دابینكردنی سوته‌مه‌نی بۆ موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان و چاكردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی دابه‌شكردن و موه‌لیده زیانپێگه‌یشتووه‌كان، هه‌روه‌ها خستنه‌وه‌گه‌ڕی كاره‌با به‌ته‌واوه‌تی دوای مسۆگه‌ركردنی وزه له به‌نداوی موسڵه‌وه.
وتیشی: "ده‌بێت هه‌وڵه‌كانمان بگه‌ن به ئاستی خوازراو، به‌ڵام شه‌ڕی رزگاركردنی شاره‌كه هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه. رۆخی راست له‌ژێرده‌ستی تێرۆریستاندایه و هه‌ندێك له گه‌ڕه‌كه رزگاركراوهكانیش به‌ته‌واوی له مین و ته‌قه‌مه‌نیه ده‌ستكرده‌كان پاکنەکراونەتەوە."
وتی: "هه‌روه‌ها به‌ده‌ست نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی داراییه‌وه ده‌ناڵێنین كه پێویسته بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه." وتیشی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌م تهحهدایانهش، به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌ر كاركردن به‌و سه‌رچاوانه‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه."
زۆر ته‌حه‌دا ماوه
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، حه‌سه‌ن شبهیب، وتی ژیان هێشتا زه‌حمه‌ته له گه‌ڕه‌كه رزگاركراوه‌كانی موسڵ و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ریدا.
شبهیب به دیارونای وت: "حكومه‌تی ناوخۆ، شانبه‌شانی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و رێكخراوه‌كانی تر، هه‌وڵده‌دات به‌سه‌ر هه‌موو زهحمهتیهكاندا زاڵ‌بێت و هه‌ندێك له خزمه‌تگوزاریه ژیاریه‌كان دابمه‌زرێنێت بۆ دانیشتوان."
وتیشی: "داعش، دوای هه‌موو تێكشكاندنهكانی، هه‌وڵیدا هێرشبكاته سه‌ر داموده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كان و ئاو و كاره‌بای له ناوچه رزگاركراوه‌كان بڕی بۆ ئاڵۆزكردنی قه‌یرانی مرۆیی و نانەوەی شپرزەیی له شه‌ڕه‌كه‌دا."
هه‌روه‌ها وتی: "ئه‌م ته‌حه‌دایانه له هه‌موو لایه‌نه فه‌رمی و ناحكومیه‌كان ده‌خوازن هه‌موو سه‌رچاوه‌كانیان بخه‌نه‌كار بۆ كۆمه‌ككردنی دانیشتوان و باشتركردنی بارودۆخی ژیارییان و هێنانه‌كایه‌ی بارودۆخی شیاو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی ئاواره‌بوو."
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران، جاسم عه‌تییه، به دیارونای وت لەوەتی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ ده‌ستیپێكردووه له مانگی تشرینی یه‌كه‌مەوە، نزیكه‌ی 16,000 كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان له شاره‌كه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریدا.
به‌ڵام ئاواره‌بوونی دانیشتوان له ناوچه‌كانی شه‌ڕه‌وه به‌رده‌وامه و له‌ئێستادا نزیكه‌ی 140,000 كه‌س له‌و كه‌مپانه‌دا ده‌ژین كه به‌ده‌وروبه‌ری موسڵدا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
عه‌تییه وتی: "ده‌ست له هیچ هه‌وڵێك ناگرینه‌وه بۆ یارمه‌تیدانی دانیشتوانه گه‌ڕاوه‌كه و خۆراك و كه‌لوپه‌لی كۆمه‌كیان بۆ دابینده‌كه‌ین." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هێزه ئه‌منیه‌كان یارمه‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌ده‌ن كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان.
وتیشی: "هه‌رچی خێزانه ئاوارهبووهكانیشه، خزمهتگوزایهكانمان بۆیان به‌رده‌وامه." وه‌زاره‌ت 50,000 چادری هه‌ڵداوه وه‌ك به‌شێك له پلانی ده‌ستوبردی بۆ داڵده‌دان و ده‌ستیكردووه به دانانی 20,000 چادری تریش له باشوری موسڵ بۆ له‌خۆگرتنی هه‌ر شه‌پۆلێكی نوێی ئاواره‌بووان.
هه‌روه‌ها وتی: "خواردن و خواردنه‌وه و به‌تانی، دۆشه‌ك، پێداویستیه‌كانی چێشتلێنان، سۆپا و سوته‌مه‌نی پێویستیان بۆ دابینده‌كه‌ین. هه‌وڵده‌ده‌ین پێشوه‌خت چاره‌سه‌ری هه‌موو پێداویستیه فریاگوزاریه‌كان بكه‌ین."