به ته‌نها فیشه‌كێك، سه‌ربازێكی عێراقی به‌ناوی عه‌باس فازڵ پێشڕه‌ویی خۆكوژێكی وه‌ستاند كه به‌ره‌و ئه‌و بنكه‌یه ده‌هات كه ئه‌وی لێ جێگیربووه له ده‌ره‌وه‌ی شاری موسڵ.
ئه‌م روداوه، له‌پاڵ زنجیره‌یه‌ك له سه‌ركه‌وتنی تردا له شه‌ڕدا دژی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، ره‌نگدانه‌وه‌ی باشتربوونی راهێنان و ئاماده‌یی و ئیراده‌ی هێزه‌كانی عێراقه ، به‌رپرسان به دیارونایان وت.
وتیان له‌و كاته‌وه‌ی داعش ده‌ستیگرت به‌سه‌ر موسڵ و كۆمه‌ڵێك به‌شی تری باكوری عێراقدا له مانگی حوزه‌یرانی 2014 دا، هێزه‌كانی عێراق خه‌ریكی خۆئاماده‌كردنن بۆ شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه و راهێنان و ئامێری پێشكه‌وتوو له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان وه‌رده‌گرن.
فازڵ كه راهێنانی له راهێنه‌رانی هاوپه‌یمانانه‌وه وه‌رگرتووه له بنكه‌ی به‌سمایه له باشوری به‌غدا، وتی: "من به‌باشی راهێنراوم له‌سه‌ر به‌كارهێنانی موشه‌كهاوێژی دژه-زرێپۆش و به‌وردی نیشانه‌گرتن له ئامانجه‌كان."
ناوبراو به دیارونای وت: "فێربووم چۆن جۆراوجۆر چه‌كی ئۆتۆماتیكی سه‌رشان به‌كاربهێنم و چۆن ته‌قه له نیشانه راوه‌ستاو و جوڵاوه‌كان بكه‌م."
وتی ئه‌و راهێنانه له‌سه‌ر شه‌ڕكردن كه ئه‌و و سه‌ربازانی تر وه‌ریانگرتووه، كۆمه‌كی كردوون كه "مشت دوای مشت" له داعش بوه‌شێنن و ریزه‌كانی لاوازبكه‌ن.
وتیشی چه‌كدارانی داعش "ناتوانن روبه‌ڕووی ئێمه ببنه‌وه چونكه تواناكانمان ده‌زانن، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ن به ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو هێرشمان بكه‌نه‌سه‌ر". وتی: "به‌ڵام ئێمه له سه‌نگه‌رداین بۆیان."
راهێنان و پڕچه‌ككردنی سه‌ربازان
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، لیوا نه‌جمه‌دین كه‌ریم جبوری، وتی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانان رۆڵێكی سه‌ره‌كییان بینیوه له راهێنان و پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی عێراقدا.
جبوری به دیارونای وت: "ئه‌زمونه‌كانیان به ئێمه به‌خشی. سهربازهكانمانیان راهێنا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه سه‌ربازیه تایبه‌تیه‌كان و به‌شدارییانكرد له پێگه‌یاندنی ژماره‌یه‌كی زۆر له راهێنه‌ران له بنكه سه‌ربازیه‌كانی به‌سمایه و تاجی."
وتی له‌كاتی راهێنانیاندا، سه‌ربازه عێراقیه‌كان فێربوون چۆن چه‌كی قورس و مامناوه‌ندی به‌كاربهێنن. هه‌روه‌ها ته‌كنیكی شه‌ڕ فێربوون له بارودۆخی ئاڵۆزدا و چۆن بخزێنهناو هێڵه‌كانی به‌رگریی دوژمنه‌وه و چاودێریی جموجۆڵه‌كانیان بكه‌ن و ته‌قه‌یان لێبكه‌ن و هه‌روه‌ها چۆن سه‌رچاوه‌ی ته‌قه دیاریبكه‌ن.
وتیشی هه‌ندێكی تر له‌و راهێنانانه بریتیبوون له "وانه ده‌رباره‌ی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی و دانانی پرد بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبیله سه‌ربازیه‌كان" و رێنماییكردنیان بۆ پاراستنی مه‌ده‌نیه‌كان له ناوچه‌كانی شه‌ڕدا و ئازادكردنی ده‌ستگیركراوان و دانیشتوانی گه‌مارۆدراو.
جبوری وتی رێنماییكردنیان بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌ده‌نیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی له‌سه‌ر بنه‌ماكانی مافی مۆرڤه‌وه، به‌شێكی جه‌وهه‌ریی راهێنانه‌كان بوو.
هه‌روه‌ها وتی: "هه‌رچی چهكداركردنیشه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ك، ئامێر، ئۆتۆمبیلی زرێپۆش، ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی، پشكنه‌ری ته‌قه‌مه‌نی و سیستمی مۆدێرنی چاودێرییان پێبه‌خشیین."
شاره‌زای بواری گروپه توندڕه‌وه‌كان، هیشام هاشمی، وتی هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانان "قوتابخانه‌یه‌كی سه‌رسامكه‌ری شه‌ڕ"یان به‌رهه‌مهێنا كه "له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌زگای دژه‌تیرۆره‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێت و ئه‌مڕۆ جێگای شانازیی هه‌موو عێراقیه‌كانن".
هاشمی به دیارونای وت: "ئه‌م هێزانه كه پێكهاتوون له 15 فه‌وج، شانبه‌شانی هێزه‌كانی به‌رپرچدانه‌وه‌ی خێرا و پۆلیسی تایبه‌تی، راهێنانیان له‌ئاستی باڵادا وه‌رگرتووه و پڕچه‌ككراون به چه‌كی ئاوێته و ده‌توانین سه‌ركه‌وتنی خێرا و پاك به‌ده‌ستبهێنین."
وتی هه‌روه‌ها متمانه‌ی دانیشتوانی ناوچه رزگاركراوهكانیشیان به‌ده‌ستهێناوه به‌هۆی قوربانیدان و قاره‌مانێتی و هه‌ڵسوكه‌وته مرۆییهكانیانهوه.
پشتگیری له هێرشی موسڵ
جبوری وتی هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان پاڵپشتی ئاسمانی دابینده‌كه‌ن له‌كاتی هێرشی موسڵدا به كردنه ئامانجی گردبوونه‌وه‌كانی چه‌كدارانی داعش و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانیان.
وتیشی: "ئه‌م پشتگیریه له‌سه‌ر زه‌وی له‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌ورانه‌دا ره‌نگیداوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه به‌ده‌ستهاتوون." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هێزه‌كانی ده‌زگای دژه‌تیرۆر له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ توانیویانه گروپه‌كه له چه‌ندین گه‌ڕه‌كی قه‌ره‌باڵخ ده‌رپه‌ڕێنن.
جێگری فه‌رمانده‌ی ده‌زگای دژه‌تیرۆر و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فه‌لوجه، لیوا عه‌بدولوه‌هاب ساعدی، كه فه‌رمانده‌یی شه‌ڕی رزگاركردنی فه‌لوجه‌ی كرد، وتی شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ "زه‌حمه‌ته، به‌ڵام هێزه‌كانمان ده‌توانن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن".
ساعدی به دیارونای وت: "جه‌نگاوه‌ره‌كانمان به‌باشی راهێنراون له‌لایه‌ن شاره‌زایانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه و ئه‌زمونی به‌رچاویان به‌ده‌ستهێناوه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌وه كه كردویانه بۆ رزگاركردنی فه‌لوجه، ره‌مادی، تكریت، بێجی و شه‌رگات."
وتیشی: "هێزه‌كانمان راهێنراون بۆ شه‌ڕكردن له خراپترین بارودۆخدا و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی دوژمن به جه‌ربه‌زانه."
هه‌روه‌ها وتی: "له‌ئێستادا له گه‌ڕه‌كێكه‌وه پێشڕه‌وی ده‌كه‌ین بۆ گه‌ڕه‌كێكی تر و هه‌ر گه‌ڕه‌كێك ده‌گرینه‌وه، دانیشتوان دێنه ده‌ره‌وه بۆ پێشوازیكردنمان به باوه‌شی كراوه و ستایشكردنی مامه‌ڵه‌ی مرۆییانه‌ی هێزه‌كانمان و پیشه‌ییه ئاستبهرزهكهیان."
ئه‌فسه‌ری راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدراڵ، نه‌قیب مه‌حمود سه‌عدی، وتی دانیشتوانی ناوچه رزگاركراوه‌كانی باشوری موسڵ "پێمانده‌ڵێن ئێستا هه‌ست به ئه‌مان ده‌كه‌ن و ده‌توانن ژیان له ئازادی‌دا به‌سه‌ربه‌رن".
سه‌عدی به دیارونای وت: "له‌كاتی شه‌ڕه‌كانی زگاركردندا، ئێمه په‌یوه‌ستبووین به‌وه‌وه كه رێڕه‌وی ئه‌مین بۆ خه‌ڵك دابینبكه‌ین."
جه‌ختكردن له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی عێراق
سه‌عدی وتی: "هه‌ر ناوچه‌یه‌ك كه رزگاری ده‌كه‌ین، كۆمه‌كی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كه‌ین به خواردن و خواردنه‌وه و ئێستاش هێزه‌كانمان خواردنه‌كه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ دانیشتوانه‌كه به‌شده‌كه‌ن و كۆمه‌كیان ده‌كه‌ن. كه‌س له كه‌س ناپرسێت ده‌رباره‌ی تایه‌فه، ئایین یان ره‌چه‌ڵه‌ك."
وتی به‌هه‌مانشێوه هێزه‌كانی عێراقیش سه‌ر به گروپی ئایینی و ئێتنی جۆراوجۆرن.
وتیشی: "شیعه و سونی و كورد و یه‌زیدییان تێدایه. وه‌ك برا وان و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دانیشتوانه رزگاركراوه‌كان ده‌كه‌ن به‌بێ ره‌چاوكردنی هه‌وادارییان."
هه‌روه‌ها وتی: "هه‌موومان عێراقیین و له‌لایه‌ن یه‌ك نه‌ته‌وه‌وه كۆكراوینهتهوه كه به‌رگریی لێده‌كه‌ین. دوژمنه‌كه‌مان داعشه و ئه‌مڕۆ له یه‌ك ریزدا وه‌ستاوین بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی له وڵاته‌كه‌مان."
وه‌ك به‌شێك له جه‌ختكردنیان له‌سه‌ر ته‌بایی نیشتمانی سه‌عدی وتی، پۆلیسی فیدراڵی "كڵێساكانی بیناكردهوه و پاكیكردنهوه، له‌وانه كڵێسای باربارای پیرۆز له قه‌زای حه‌مدانیه" به سه‌ركردایه‌تی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی، لیوا رائید شاكر جه‌وده‌ت.
وتیشی: "تیمه ئهندازیاریهكانمان به‌شدارییانكردووه له چاكردنه‌وه‌ی رێگاكاندا له باشوری موسڵ بۆ دابینكردنی رێگای هاتوچۆ و جموجۆڵی هاوڵاتیان، هه‌رچه‌نده ئه‌مه بواری ئێمه نیه،" وه‌ك به‌شێك له هه‌وڵه‌كان بۆ كۆمه‌ككردن به هه‌ر رێیه‌ك كه بتوانن.
وتی هه‌روه‌ها دانیشتوانی ناوچه رزگاركراوه‌كان كۆمه‌كی هێزه ئه‌منیه‌كانیان كردووه به به‌خشینی زانیاریی هه‌واڵگری پێیان ده‌رباره‌ی تێرۆریستان و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی هاوكاریی داعشیان كردووه و پشتگیری‌یان كردووه، له‌نێویشیاندا له هه‌ندێك حاڵه‌تدا كه‌سوكاری خۆیان.
سه‌عدی وتی: "هه‌روه‌ها به‌شدارییان كردووه له رێنماییماندا بۆ دۆزینه‌وه‌ی سێ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌و قوربانیانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه كوژرابوون له ناوچه‌ی حه‌مام عه‌لیل ماوه‌یه‌كی كورت پێشئه‌وه‌ی هێزه‌كانمان بده‌ن به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا." وتیشی ئه‌م گۆڕانه ئێستا هه‌ڵدراونه‌ته‌وه و تۆماركراون.
هیچ یه‌كێك له وڵاتانی ئیسلامی ئاشتی و ئارامی ئه‌زمون ناكه‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌یان به‌كرێگرتووه وه‌ك دارده‌ستی خۆیان بۆ هێنانه‌كایه‌ی نائارامی، به ئامانجی خۆیان بگه‌ن. چونكه ئیدیعای ئه‌و خه‌ڵكه له دروشمی حكومه‌تدایه [ناڕۆشنه.] به‌هه‌رحاڵ من دڵنیام كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كان وه‌هابیزم وه‌ك ئامێرێك به‌كارده‌هێنێت بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه له وڵاتانی ئیسلامی‌دا تا [وڵاته یه‌كگرتووه‌كان] بتوانێت به هه‌ر رێگایه‌ك بێت ئاماده‌یی هه‌بێت له‌وێ. ئه‌فغانستان نمونه‌یه‌كی ئه‌مه‌یه. له‌سه‌ره‌تادا ته‌نها ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له ئه‌ندامانی تالیبان له‌وێ بوون. ژماره‌یان كهمنهبووهوه، سه‌ره‌ڕای ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان. سه‌ره‌ڕای قه‌واره‌ی بچوكیشیان، وڵاته‌كه‌یان له‌ڕاده‌به‌ده‌ر نائه‌مین و نائارام كرد. هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌توانن تێكیانبشكێنن؛ هه‌ر چۆنێكبێت، ئه‌گه‌ر تالیبان رۆژێك تێكبشكێنرێن، هیچ هۆكارێك بۆ ئه‌وان [هێزه‌كانی ئه‌مریكا] نامێنێته‌وه تا له وڵاته ئیسلامیه‌كاندا بمێننه‌وه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت