دانیشتوانی موسڵ كه بوونه‌ته ئامانجی نیشانگران و بۆردومانه ههڕهمهكیهكانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، به دیارونا ده‌ڵێن كه ناچاركراون له هه‌ندێك حاڵه‌تدا مردووه‌كانیان له باخه‌كانی خۆیاندا بنێژن.
وتیان دیمه‌نی كێلی گۆڕه‌كان له‌ناو باخی ماڵان‌دا بووه‌ته شتێكی ئاسایی له موسڵ و ده‌وروبه‌ریدا، به‌هۆی زه‌حمه‌تیی گواستنه‌وه‌ی مهیتهكانهوه بۆ گۆڕستانه دیاریكراوه‌كان لەم رەوشەی ئێستادا.
دانیشتوانه‌كان وتیان له‌كاتێكدا وردهوورده له شاره‌كه دهردهپهڕێندرێت، داعش ناوچه رزگاركراوه‌كانی كه‌ناری چه‌پی موسڵی كردۆته ئامانج به هاوه‌ن و نیشانگر، وه‌ك تۆڵه‌سه‌نده‌نه‌وه و ده‌یان مه‌ده‌نییان كوشتووه و زیانیان به خان‌و و موڵكوماڵهكانیان گه‌یاندووه.
دانیشتوویهكی گه‌ڕه‌كی فه‌لاح، سالم حه‌مدانی، به دیارونای وت گروپه‌كه به‌مدواییانه له گه‌ڕه‌كی فه‌لاحه‌وه چه‌ندین هێرشی به هاوه‌ن كرده‌سه‌ر ناوچه رزگاركراوه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی موسڵ "به‌بێ ره‌چاوكردنی ژیانی مه‌ده‌نیه‌كان".
حه‌مدانی وتی پێشئه‌وه‌ی داعش له گه‌ڕه‌كی فه‌لاح هه‌ڵبێت، كه به‌مدواییانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه گیرایه‌وه، گروپه‌كه به‌كاریده‌هێنا وه‌ك بنكه‌یه‌ك بۆ هێرشه‌كانی به هاوه‌ن بۆسه‌ر گه‌ڕه‌كی جامعهی رزگاركراوی ته‌نیشتی.
وتیشی: "گه‌ڕه‌كه‌كانیان وێرانكردووه و خه‌ڵكیان كوشتووه. كۆمه‌ڵكوژییان دژی خه‌ڵكی بێ‌تاوان ئه‌نجامداوه."
لە گه‌ڕه‌كی نور له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، خێزانی حه‌مادی ئه‌یادی كوڕیان ده‌ناشت، کە لە بۆردومانی هاوەندا کوژرابوو، له باخچه‌ی ماڵه‌كه‌یاندا کاتێك گوللـه هاوه‌نێك دای بە ماڵێكی نزیكیان و تێیدا ژماره‌یه‌ك له دراوسێكانیان به‌سه‌ختی برینداربوون و هه‌ندێكیان پێویستیان به بڕینه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانیان هه‌بوو.
عادلی برای ئه‌یاد به دیارونای وت: "گۆڕستانی خێزانه‌كه له جێگایه‌كه له‌ژێرده‌ستی داعشدا و له‌ئێستادا گه‌یشتن پێی مه‌حاڵه."
وتیشی: "له‌ئێستادا جوڵه و گواستنه‌وه‌ی مه‌یته‌كان تاڕاده‌یه‌ك مه‌حاڵه، بۆیه ناچاربووین [براكه‌م] له باخی ماڵه‌كه‌دا بنێژین."
داعش خۆی له‌پشت مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه حه‌شارده‌دات
جێگری فه‌رمانده‌ی یه‌كینه‌ی ژماره یه‌كی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كانی ده‌زگای دژه‌تیرۆر، عه‌مید حه‌یده‌ر عوبه‌یدی، وتی داعش "مه‌ده‌نیه‌كانی ناوچه رزگاركراوه‌كانی كردۆته ئامانجی بۆردومان و ته‌قه‌ی نیشانگرهكانی، بێ گوێدان به بوونی منداڵ و ژن و پیر [تێیاندا]".
عوبه‌یدی به دیارونای وت گروپه‌كه هێرشی موشه‌كی له‌سه‌ر سه‌ربانی ماڵانه‌وه ئه‌نجامداوه و مه‌ده‌نیه‌كانی وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارهێناوه له‌دژی هێزه‌كانی عێراق.
وتیشی: "داعش زۆر باش ده‌زانێت فرۆكه و تۆپخانه عێراقیه‌كان وه‌ڵامی [تهقهكردنهكانیان] ناده‌نه‌وه له‌ترسی گیانی مه‌ده‌نیه‌كان."
وتیشی هێرشه‌كانی داعش به هاوه‌ن هه‌ندێك له دانیشتوانیان ناچاركردووه به هه‌ڵهاتن بۆ كه‌مپه‌كانی ئاواره‌بووان یان گه‌ڕه‌كه‌كانی دره‌وه‌ی هێڵی ته‌قه‌كردن.
به‌رپرسی كه‌مپی خازر، رزگار عوبێد، وتی له یه‌ك رۆژدا 500 مه‌ده‌نی گه‌یشتنه كه‌مپه‌كه له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، كه له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئینتیسار و نور و عه‌ده‌ن له موسڵ له‌ده‌ست بۆردومانه ههڕهمهكیهكانی داعش هه‌ڵهاتبوون.
عوبێد به دیارونای وت: "ئاواره‌كان باسی بۆردومانی خه‌ستی داعشیان كرد. ئه‌وان له ترسی مه‌رگ هه‌ڵهاتبوون."
وتی ئیداره‌ی كه‌مپی خازر له چادردا داڵده‌ی دان و به‌تانی و دۆشه‌ك و خۆراك و سۆپای بۆ دابینكردن.
په‌رله‌مه‌نتاری عێراقی بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئینتیسار عه‌لی، داوای له هێزه ئه‌منیه‌كان كرد باشتر پارێزگاری له مه‌ده‌نیه‌كان بكه‌ن له ناوچه رزگاركراوه‌كاندا و ئۆپه‌راسیۆنی ده‌رهێنانه‌وه‌ی ناوچه‌كانی تری موسڵ له چنگی داعش خێراتربكهن.
خاتو ئینتیسار به دیارونای وت: "داعش تاوانی قێزه‌ونی ئه‌نجامداوه دژی مه‌ده‌نیه‌كان و ماڵوموڵكیان و هێرشه‌كانیان به هاوه‌ن بوونه‌ته‌هۆی كوشتن و برینداركردنی چه‌ندین دانیشتوانی شاره‌كه و وێرانكردنی ته‌واوه‌تیی خانوه‌كانیش."
وتی كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی ئه‌مین بۆ ئه‌و مه‌ده‌نیانه‌ی له ناوچه پڕمهترسیهكاندا ده‌ژین، ده‌شێت زیانه‌كان كه‌مبكاته‌وه و ژیانی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه مسۆگه‌ربكات.