له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی مه‌سیحدا، مه‌سیحیه‌كانی ره‌ققه به خه‌مێكی گه‌وره و ترسێكی زۆره‌وه جه‌ژن ده‌كه‌ن، چونكه ناچاركراون نه‌ریته ئایینیه‌كانیان به‌نهێنی ئه‌نجامبده‌ن له‌ترسی په‌رچه‌كرداری "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) به‌رامبه‌ریان.
له مانگی شوباتی 2014 ه‌وه داعش یاسای توندی سه‌پاندووه به‌سه‌ر مه‌سیحیه‌كانی ره‌ققه‌دا و ئازادیه ئایینیهكانیانی سنورداركرووه.
"جزیه"ی به‌سه‌ردا سه‌پاندوون كه باجێكه له‌سه‌ر خه‌ڵكی ناموسڵمان و ناچاری كردوون نه‌ریته ئایینیه‌كانیان، له‌وانه ئه‌م جه‌ژنه، له‌پشت ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه ئه‌نجامبده‌ن.
مامۆستایه‌كی خانه‌نشینی مه‌سیحیی خه‌ڵكی ره‌ققه، جه‌میل مه‌رده‌م، كه هێشتا نیشته‌جێی شاره‌كه‌یه، وتی: "ئه‌مه چ جه‌ژنێكه كه به‌بێ نوێژكردن تێده‌په‌ڕێت؟ هه‌رچۆنێك بێت، نوێژكردن له دڵدایه و ناتوانن ئه‌مه‌مان لێ قه‌ده‌غه‌بكه‌ن."
مه‌رده‌م ، كه داوایكرد له‌به‌ر سه‌لامه‌تیی ناوێكی خوازراوی بۆ به‌كاربهێنرێت، به دیارونای وت: "هاتنی جه‌ژنی له‌دایكبوونی مه‌سیح حه‌سره‌ت ده‌خاته دڵی مه‌سیحیه‌كانی ره‌ققه‌وه كه هه‌وڵده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه نوێیه بژین."
وتی: "ئه‌و ئازاره‌ی ده‌یچێژین هی ئه‌وه‌یه كه ناتوانین له كڵێساكاندا نوێژبكهین چونكه داعش گۆڕیونی بۆ باره‌گا و كۆبوونه‌وه‌ی ناوماڵانیشی بۆ نوێژكردن قه‌ده‌غه‌كردووه."
سه‌رده‌مێك ره‌ققه نزیكه‌ی 300,000 كه‌سی تێدا ده‌ژیا، كه‌متر له یه‌ك له‌سه‌دای مه‌سیحی بوون. زۆر له مه‌سیحیه‌كان له شاره‌كه هه‌ڵهاتن دوای ئه‌وه‌ی داعش ده‌ستیكرده هێرشیكردنهسهر كڵێساكان و سوتاندنیان.
مه‌رده‌م وتی ئه‌وانه‌ی ماونه‌ته‌وه له "ترسێكی راسته‌قینه"دا ده‌ژین و "یه‌كجار زۆر وریان چونكه به‌رده‌وام له‌نزیكه‌وه چاودێریدهكرێن، له‌ناو و ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیاندا".
رێگرتن له كۆچكردن
مامۆستایه‌كی خه‌ڵكی ره‌ققه، ناسر عه‌لی، كه داوایكرد له‌به‌ر سه‌لامه‌تیی ناوێكی خوازراوی بۆ به‌كاربهێنرێت، به دیارونای وت: "له‌ڕابردوودا جه‌ژنه‌كانی له‌دایكبوونی مه‌سیح و سه‌ری ساڵ سه‌رچاوه‌ی خۆشی بوون له شاره‌كه‌دا، چونكه هه‌مووان شه‌قامه‌كانیان ده‌ڕازانده‌وه و كۆمه‌كی رازاندنه‌وه‌ی كڵێساكانیان ده‌كرد."
ناوبراو وتی: "به‌ڵام ئێستا كڵێساكان هەر نهشماون له‌سایه‌ی حوكمی داعشدا."
وتیشی حه‌وت مانگ له‌مه‌وبه‌ر داعش ده‌ستیكرد به سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌كردنێكی نوێ بۆ رێگرتن له‌و مه‌سیحیانه‌ی له ره‌ققه‌دا ماونه‌ته‌وه له هیچ حاڵه‌تێكدا شاره‌كه بهجێبهێڵن.
هه‌روه‌ها وتی: "له‌و كاته‌وه رێ به هیچ مه‌سیحیه‌ك نه‌دراوه شاره‌كه به‌جێبهێڵێت، جا هه‌ر گهرهنتیهكیش بدات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی." وتیشی ته‌نها هه‌ندێك دانیشتوانی موسڵمان رێگایان پێده‌درێت شاره‌كه بهجێبهێڵن، به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌وانیش ده‌بێت له‌كاتی دیاریكراودا بگه‌ڕێنه‌وه .
وتی ئه‌م ته‌كتیكه به‌مبه‌ستی ئه‌وه‌یه فشاربخه‌نه سه‌ر دانیشتوانه‌كه به‌گشتی و مه‌سیحیه‌كان به‌تایبه‌تی تا له‌شاره‌كه‌دا بمێننه‌وه و وه‌ك "قه‌ڵغانی مرۆیی" به‌كاریانبهێنن له‌دژی ئه‌گه‌ری هێرشی ئاسمانی له ئایینده‌دا بۆسه‌ر گروپه‌كه.
هه‌روه‌ها وتی داعش ده‌شیه‌وێت كه‌مایه‌تیه مه‌سیحیه‌كه به‌كاربهێنێت وه‌ك كارتێكی یاری له‌كاتێكدا گه‌ر ره‌ققه گه‌مارۆبدرێت یان دوای رزگاركردنی، تا بتوانێت ئه‌ندامانی له شاره‌كه ده‌ربازبكات.
یه‌كگرتن به‌ڕووی نه‌هامه‌تیدا
دانیشتویهكی ره‌ققه، سامی مه‌ندور، كه داوایكرد له‌به‌ر سه‌لامه‌تیی ناوێكی خوازراوی بۆ به‌كاربهێنرێت، وتی زۆر له مه‌سیحیه‌كانی ره‌ققه، كه به‌زۆری ئۆرسۆدۆكسی یۆنانی و رۆمان كاسۆلیك و ئه‌رمه‌نین، ئه‌مڕۆ له‌ژێر ئاستی هه‌ژاریه‌وه ده‌ژین.
مه‌ندور به دیارونای وت: "ئه‌وانه‌ی ماونه‌ته‌وه ههژاركراون و له شاره‌كه‌دا مانه‌وه چونكه نه‌یانتوانی پاره‌ی كۆچكردنیان دابینبكه‌ن."
وتی هه‌ندێك له مه‌سیحیه‌كان ده‌ربازبوون له سه‌رهه‌ڵدانی پێكدادانه چه‌كداریه‌كانی مانگی پێشوودا ، له‌كاتێكدا هه‌ندێكی تر كۆچیانكرد كاتێك داعش شاره‌كه‌ی داگیركرد ساڵی 2014 و "ئه‌وانه‌ی ماونه‌ته‌وه ئێستا هیچ شتێكیان نیه جگه له‌و ماڵانه‌ی تێیدا ده‌ژین".
وتیشی: "داعش ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر هه‌موو موڵكوماڵهكانی تریاندا وه‌ك دوكان، زه‌ویوزاری كشتوكاڵی، ئۆتۆمبیل و تراكتۆر و ئێستاش هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی بژێوییان نیه جگه له‌و كارانه‌ی هه‌ندێك به رۆژانه ده‌یكه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌ستبكه‌وێت."
مه‌ندور وتی هه‌ندێك له خێزانه مه‌سیحی و موسڵمانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان كه له شاره‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه كۆمه‌كی هه‌ژاره‌كان ده‌كه‌ن بۆ به‌رگه‌گرتنی ئه‌م بارودۆخه سه‌خته.
وتیشی: "هاوڕێیه‌تی و په‌یوه‌ندیه مێژوییه پته‌وه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له موسڵمانه‌كانی شاره‌كه‌دا رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له پشتیوانیكردنی ئه‌و خێزانه هه‌ژارانه‌دا."