له‌پاڵ بێبه‌شبوونیان له خوێندن و خۆراك و ئاسایش له سه‌رده‌می حوكمی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)دا له موسڵ، دانیشتوان مافی ده‌ستگه‌یشتن به زانیاریشیان له‌ده‌ستدابوو، میدیاكاران به دیارونایان وت.
له‌وكاته‌وه‌ی ده‌ستیگرت به‌سه‌ر موسڵدا له حوزه‌یرانی 2014، داعش رێگای له دانیشتوان گرت ده‌ستیان بگات به هه‌ر میدیایه‌ك و خاوه‌ندارێتیی سەته‌لایتی قه‌ده‌غه‌كرد و ئینته‌رنێتیشی سنورداركرد.
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، له‌و كاته‌وه‌ی هێرشێك بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی موسڵ له‌ده‌ست داعش ده‌ستیپێكردووه، چه‌كدارانی گروپه‌كه ده‌ستیانكردووه به زه‌وتكردنی ته‌له‌فۆنی مۆبایڵ و ئه‌رزییش ، هه‌روه‌ها سزادانی هه‌ر كه‌سێك، زۆرجار به مه‌رگ، كه پابه‌ندی ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنانه نابێت.
له‌وه‌ڵامی ئه‌م رێگریه‌دا له بوونی میدیا، وێستگه رادیۆییه عێراقیه‌كان هه‌نگاوێكیان ده‌ستپێكردووه بۆئه‌وه‌ی هه‌م ئه‌و عێراقیانه‌ی له‌ناو موسڵدا گیریانخواردووه هه‌م ئه‌وانه‌ی ئاواره‌ی كه‌مپه‌كان بوون له ده‌وروبه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئاگاداربكه‌نه‌وه له دواهه‌مین گۆڕانكاریه مه‌یدانیه‌كان.
سه‌كۆیه‌ك بۆ دانیشتوانه گیرخواردووه‌كه و ئاواره‌كانیش
به‌هاوكاریی رێكخراوانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رادیۆی نه‌وا له سلێمانی، له هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستیكردووه به په‌خشی به‌رنامه‌ی تایبه‌تی بۆ ئاواره‌كانی موسڵ بۆ روماڵكردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان هه‌یه به باری مرۆیی و پێداویستیه رۆژانه‌كانیانه‌وه.
كارمه‌ندێكی رادیۆ نه‌وا، محه‌مه‌د فاتیح، به دیارونای وت به‌رنامه‌كان زانیاری ده‌به‌خشنه ئاواره‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن ده‌ستیانبگات به‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی له هه‌موو شتێك زیاتر پێویستیان پێیه‌تی له‌كاتی ئاواره‌بوونیاندا.
فاتیح وتی: "ده‌شتوانن ئاگادارببنه‌وه له دواهه‌مین پێشڕه‌وییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كان له ناوچه‌كانیاندا."
وتیشی ئه‌م به‌رنامه رادیۆییانه رۆژانه به‌رپرسێكی خزمه‌تگوزاریه جۆراجۆره‌كان میوانداریده‌كه‌ن تا راسته‌وخۆ وه‌ڵامی پرسیاری ئاواره‌كان بداته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه "زۆر كێشه و پێداویستیه‌كان له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌راندا چاره‌سه‌ركراون له‌ڕێگه‌ی ئه‌م سه‌كۆ رۆژنامه‌وانیه‌وه".
رۆژنامه‌وانێكی رادیۆی نه‌وا، وه‌لید عه‌لی، وتی به‌شێك له پڕۆژه‌كه دابه‌شكردنی 2,000 رادیۆ بوو به‌سه‌ر ئاواره‌كانی موسڵدا، هه‌ر خێزانه‌و رادیۆیه‌ك.
ناوبراو به دیارونای وت ژماره‌ی تایبه‌تییش دراوه به ئاواره‌كان بۆ په‌یوه‌ندیكردن به به‌رنامه‌كانی رادیۆی نه‌واوه.
وتی ئه‌م توێژه‌ی كۆمه‌ڵگا "پێویستیه‌كی زۆریان هه‌یه به كه‌سێك گوێ له پێداویستیه‌كانیان بگرێت و ده‌نگیان بگه‌یه‌نێت به به‌رپرسان".
وتیشی: "مه‌به‌ست هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو سه‌كۆیه‌ك دابینبكرێت بۆ ده‌ربڕین و گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی قه‌یرانی خزمه‌تگوزاریه پێویسته‌كان، به‌ڵكو مه‌به‌ست پێكهێنانی كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی كولتوری و فێرگوزاری و پزیشكیش بوو له‌سه‌ر بنه‌مای پێداویستیه‌كانی ئاواره‌كانه‌وه."
قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كاتی به‌فیڕۆچوو
وته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر، به‌تول ئه‌حمه‌د، به دیارونای وت ئه‌و جۆره به‌رنامانه كارئاسانی ده‌كه‌ن بۆ گه‌یاندنی زانیاری به ئاواره‌كان له هه‌وڵێكدا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه له زانیاری كه بۆ زیاتر له دوو ساڵه هه‌یه له‌وكاته‌وه‌ی داعش ده‌ستیگرت به‌سه‌ر موسڵدا.
خاتو به‌تول وتی: "داعش رێی له دانیشتوان گرتبوو ده‌ستیان بگات به هه‌ر میدیایه‌ك تا ئه‌و سنوره‌ی هه‌بوونی ته‌له‌فۆنێكی مۆبایل ژیانیانی ده‌خسته مه‌ترسیه‌وه." وتیشی دانیشتوان "هیج رێگایه‌كیان نه‌بوو بۆ زانینی ئه‌وه‌ی چی له ده‌وروبه‌ریان روویده‌دا".
وێستگه‌ی تری وه‌ك رادیۆی غه‌د كه له هه‌ولێره‌وه په‌خشده‌كات، هه‌وڵیانداوه ده‌نگیان بگات به‌و دانیشتوانه‌ی موسڵ كه هێشتا له ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعشدا ده‌ژین.
رادیۆی غه‌د زۆر كات چاوپێكه‌وتن په‌خشده‌كات كه به‌نهێنی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا ئه‌نجامده‌درێن كه له‌ناو موسڵه‌وه ته‌له‌فۆن ده‌كه‌ن بۆ باسكردنی مه‌ینه‌تیه‌كانیان. یه‌كێك له‌وانه وتی، "من دوو ساڵ و سێ مانگه لێره گیرمخواردووه و هیچ شتێك نازانم ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چی له دنیای ده‌وروبه‌رمدا رووده‌دات."
كه‌سێكی تر له‌سه‌ر ته‌له‌فۆن وتی ئه‌و ناوچانەی موسڵ كه هێشتا له‌ژێرده‌ستی داعشدان به‌ده‌ست بێ ئاو و كاره‌باییه‌وه ده‌ناڵێنن ، هه‌روه‌ها ژنێكی گوێگر ده‌رباره‌ی ئه‌وه دوا كه چۆن چه‌كدارانی داعش ده‌ستیانكرد به دیارنه‌مان له شه‌قامه‌كانی موسڵ پێش ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی رزگاركردن.