پاراستنی ژیانی مه‌ده‌نیه‌كان له شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵدا گرنگیه‌كی باڵای هه‌یه بۆ هێزه‌كانی عێراق كه ئه‌وپه‌ڕی وریایی و دانبه‌خۆداگرتن پیشانده‌ده‌ن بۆ خۆلادان له خستنه‌مه‌ترسیی خه‌ڵكی بێچهك، به‌رپرسان به دیارونایان وت.
ئه‌و دانیشتوانه‌ی بۆ دیارونا دوان، ستایشی هێزه‌كانی عێراقیان كرد بۆ پیشه‌ییبوونیان و تواناییان بۆ شه‌ڕكردن له به‌ره‌ی جیاجیاوه بۆ دەستبەسەراگرتنەوەی ناوچه‌كان له‌ژێرده‌ستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).
بیلال عه‌بدوڵا، دانیشتویهكی گه‌ڕه‌كی ئینتیسار له موسڵ كه له تشرینی دووه‌مدا رزگاركرا، وتی هێزه‌كانی عێراق "یه‌كجار مرۆڤدۆستن و پابه‌ندی بنه‌ما سه‌ربازی و ئهخلاقیهكانن".
عه‌بدوڵا به دیارونای وت: "هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌ربازه عێراقیه‌كان بێوێنه‌یه." ئاماژه‌شی به‌وه دا كه سه‌ربازه عێراقیه‌كان وه‌ڵامی ته‌قه‌كردنی داعش ناده‌نه‌وه له‌ناو ماڵه‌كانه‌وه له نیگهرانییاندا بۆ سه‌لامه‌تیی دانیشتوانه‌كه.
وتیشی: "ئه‌وان سه‌ركه‌وتوو بوون له راكێشانی ئه‌ندامانی داعشدا بۆ ناو شه‌قام و كۆڵانه‌كان تا بیانكوژن، به‌بێ هیچ زیانێك له‌ناو مه‌ده‌نیه‌كاندا."
هه‌روه‌ها وتی: "كاتێك گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان رزگاركرا، له ماڵه‌كانمان چووینه‌ده‌ره‌وه و پێشوازیمان له سه‌ربازه قاره‌مانه‌كانمان كرد به ماچ و هه‌لهه‌له‌لێدان. جوانترین شت بوو له‌سه‌رتاسه‌ری ژیانمدا ئه‌زمونم كردبێت."
عه‌بدوڵا وتی: "ئه‌مڕۆ سوپا خواردن و ئاومان ده‌داتێ له‌پاڵ دابینكردنی كۆمه‌كی پزیشكی بۆ ئه‌و دانیشتوانه‌ی نه‌خۆشن یان برینداربوون به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه. دڵخۆشیمان به رزگاربوون لە وەسف نایەت."
ئاستێكی باڵا له متمانه به هێزه عێراقیه‌كان
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، حسامه‌دین عهبار، وتی له‌كاتی چاوپێكه‌وتنه رۆژانهكانیدا له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ناوچه رزگاركراوه‌كانی موسڵ، سه‌رنجی "ئاڵوگۆڕێكی ئه‌رێنی و ئاستێكی باڵا له متمانه له‌نێوان هاوڵاتیان و هێزه ئهمنیهكانیاندا" داوه.
عهبار به دیارونای وت: "پێش ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی رزگاركردنه‌كه، داعش به هه‌موو ئامێره‌كانی راگه‌یاندنه‌كه‌ی هه‌وڵیدا ترس له‌نێو خه‌ڵكدا دروستبكات."
وتی: "به‌ڵام راستی ئه‌وه بوو كه دانیشتوان چاوه‌ڕوان بوون رزگاربكرێن له‌ده‌ست دڕنده‌یی تێرۆریسته‌كان." وتیشی متمانه‌یان به هێزه‌كانی عێراق پته‌وتربوو كاتێك ئاستی باڵای دانبه‌خۆداگرتن و پابه‌ندبوونی سه‌ربازه‌كانیان بینی به پاراستنی سه‌لامه‌تیی ئه‌وانه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی: "سه‌ربازه‌كان بۆ ته‌نها ساتێكیش دوودڵ نه‌بوون له‌وه‌ی خۆیان بكه‌نه قوربانی تا هیچ هاوڵاتی یان خێزانێك زیانی پێنه‌گات و به‌شه خواردن و خواردنه‌وه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ دانیشتوانه‌كه به‌شده‌كه‌ن و پێشبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌مه‌وه چوونی برینداره‌كان. خۆم ئه‌مه‌م بینی."
عهبار وتی هێزه رزگاركه‌ره‌كان به‌وریاییه‌وه ده‌چنه‌پێشه‌وه چونكه ده‌یانه‌وێت شه‌ڕه‌كه‌یان پاك بێت، بێ قوربانی له‌نێو مه‌ده‌نیه‌كاندا.
وتی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، هێزه‌كانمان توانییان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنن به پاككردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆخی چه‌پی موسڵ كه به ناوچه نائارامه‌كان لهقهڵهمدهدران، ته‌نانه‌ت پێش داگیركردنیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه."
ئه‌ركه سه‌ربازی و مرۆییه‌كان
جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا، حه‌سه‌ن عه‌لاف، به دیارونای وت یه‌كه سه‌ربازیه‌كان له موسڵ هه‌ر به ئه‌ركه سه‌ربازیه‌كان هه‌ڵناسن، به‌ڵكو كۆمه‌كی مرۆییش پێشكه‌شده‌كه‌ن.
عه‌لاف وتی: "ئه‌مڕۆ سه‌ربازه‌كان به‌رپرسیارن له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی چه‌ته‌كانی داعش و له‌هه‌مانكاتیشدا له پاراستن و هاوكاریكردنی دانیشتوان له‌پاڵ كۆمه‌كی خێرخوازی و گواستنه‌وه‌ی برینداراندا."
وتی هێزه رزگاركه‌ره‌كان به‌شێكی زۆری وزه‌یان ته‌رخانده‌كه‌ن بۆ كاروباره مرۆییه‌كان و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه مه‌ده‌نیه‌كه.
وتیشی: "له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ ئێمه، حكومه‌تی ناوخۆیی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، كارده‌كه‌ن بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ دانیشتوانه‌كه پاش ئه‌وه‌ی داعش ئه‌و پڕۆژه‌ی ئاوه‌ی داخستووه كه ئاوی ده‌گه‌یانده گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆخی چه‌پ ."
هه‌روه‌ها وتی: "هێزه‌كانمان سه‌لماندوویانه كارامه‌ن و توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه هه‌موو زه‌حمه‌ت و ته‌حه‌داكان بگرتنهئهستۆ. په‌یامیان بۆ خه‌ڵكه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان هاتوون بۆ له‌ناوبردنی داعش و رزگاركردنیان له‌ده‌ست شه‌ڕانگێزیه‌كه‌ی."
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، عه‌مید فیراس به‌شار سه‌بری، به دیارونای وت هێزه‌كانی عێراق به ئاستێكی باڵاوه له پیشه‌یی چوونه‌ته‌ناو شه‌ڕی موسڵه‌وه، له‌كاتێكدا ره‌چاوی مافی مرۆڤیش ده‌كه‌ن.
وتی ئه‌مه‌ش بهشایهتیی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی مافی مرۆڤ و راگه‌یاندنه‌كان.
ئه‌ركێكی نیشتمانی و ئه‌خلاقی
ناوبارو وتی: "هێزه‌كانمان به‌باشی راهێنراون له‌سه‌ر هونه‌ری جه‌نگ و شه‌ڕی ناوشار، له‌پاڵ ئه‌وه‌دا كه چۆن یارمه‌تی قوربانیه‌كان بده‌ن و كۆمه‌كیان بۆ دابینبكه‌ن و رزگاریان بكه‌ن. ئه‌وه ئه‌ركێكی نیشتمانی و ئه‌خلاقیه كه له‌لایه‌ن هه‌موو ده‌سه‌ڵاته سه‌ربازیه‌كانه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كرێت."
وتیشی سه‌ربازه‌كان ده‌بوو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زۆر حاڵه‌ت بكه‌ن كه پێویستیان به كۆمه‌كی مرۆیی بوو، له‌وانه حاڵه‌تێك تێیدا ئه‌فسه‌رێك كۆمه‌كی ژنێكی كرد له‌كاتی منداڵبووندا كه كه‌وته سه‌ر ژان له‌كاتێكدا سوپا هه‌وڵیده‌دا له‌ده‌ست داعش رزگاریبكات.
وتیشی: "خوا سه‌لامه‌تیی له چاره‌ی دایك و كۆرپه‌كه نوسیبوو."
هه‌روه‌ها وتی: "له حاڵه‌تێكی تردا گوێبیستی گفتوگۆیه‌ك بووین له‌سه‌ر لاسلكی له‌لایه‌ن دوو خۆكوژه‌وه كه خێزانێكیان ده‌ستگیركردبوو، بەنیازبوون خۆیان له‌نێویاندا بته‌قێننه‌وه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن سوپاوه گهمارۆبدرانایه."
وتی: "یه‌كسه‌ر چوار سه‌رباز به‌ره‌و جێگاكه چوون و دوو خۆكوژهكهیان كرده ئامانج به ده‌ستڕێژی خه‌ست و خێزانه گهمارۆدراوهكهیان رزگاركرد."
وتیشی: "زۆر چیرۆك هه‌ن پیشه‌یی و ئازایی هێزه‌كانمان پیشانده‌ده‌ن، له‌پاڵ پابهندبوونیاندا به سنوره مرۆییه‌كانه‌وه."