له‌كاتێكدا زستانێكی نوێ له‌كاتی شه‌ڕدا به‌رێوه‌یه، دانیشتوانی شارۆچكه‌ی شاخاویی قودسهیا له ناوچه گوندنشینه‌كانی دیمه‌شق به دیارونایان وت هه‌ر شتێكیان ده‌ستبكه‌وێت ده‌یسوتێنن بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه.
وتیان سه‌ره‌ڕای رێكه‌وتنێكی به‌مدواییانه كه به‌هۆیه‌وه یه‌كینه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن له قودسهیا كشانه‌وه و گه‌مارۆیه‌كی رژێم لابرا، شارۆچكه‌كه هێشتا به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر له كۆمه‌ك دابڕاوه به‌هۆی به‌رده‌وامیی ناكۆكیهكانهوه.
رۆژی 13 تشرینی یه‌كه‌م گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن -- له‌وانه به‌ره‌ی توندڕه‌وی نوسره كه به فه‌تحولشام ناسراوه -- له شارۆچكه‌كه كشایه‌وه، كه ته‌نها پێنج كیلۆمه‌ترێك له دیمه‌شقه‌وه دووره.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا رژێمی سوریا ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی لابرد كه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ به‌سه‌ر قودسهیادا سه‌پێنرابوو، جارجار لاده‌برا و دهسهپێنرایهوه، كه دواهه‌مینیان له ساڵی 2015 ه‌وه بوو.
به‌ڵام دانیشتوان به دیارونایان وت هێشتا چاوه‌ڕێی كۆمه‌ك ده‌كه‌ن له رێكخراوه مرۆییه‌كانه‌وه كه به وردی له‌لایه‌ن رژێمه‌وه چاودێری ده‌كرێن و ده‌پشكنرێن.
كێشه‌كانی پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك
دانیشتویهكی قودسهیا، ئه‌مه‌ل ساڵح، كه له به‌ر سه‌لامه‌تیی ناوی خوازراوی بۆ به‌كارهێنراوه، وتی ئه‌و رێكخراوه خێرخوازیانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا كاران ده‌بێت له‌ڕێی ڕێكخراو و داموده‌زگا كۆمه‌كبه‌خشه‌كانی رژێمه‌وه كاربكه‌ن، له‌وانه مانگی سوری سوریا.
خاتو ئه‌مه‌ل كه كارمه‌ندێكی پێشووی خێرخوازی بوو، به دیارونای وت: "كارمه‌ندانی خێرخوازی به‌رده‌وام له‌ژێر فشار و چاودێریدان، كه وای كردووه زۆربه‌یان رازینه‌بن بێن بۆ ئه‌م ناوچه‌یه، جگه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان."
وتی ئه‌م رێكخراوانه توانیویانه پاكه‌تی كۆمه‌ك بگه‌یه‌نن به هه‌زاران خێزان كه بریتیبوون له كه‌ره‌سه‌ی خۆگه‌رمكردنه‌وه و خۆراك، به‌ڵام له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا بارودۆخه‌كه بۆ زۆربه‌یان نائاساییه.
"دۆخی دانیشتوان بەرەو هەڵدێر دەچێت چونكه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی بژێوییان نیه،" خاتو ئه‌مه‌ل وتی و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه زۆر له جوتیاره‌كان ناتوانن بچنه كێڵگهكانیانهوه.
وتیشی زۆر له كارمه‌ندانی حكومیش كاره‌كانیان له‌ده‌ست دا كاتێك شه‌ڕ و گه‌مارۆ رێی چوون بۆ دیمه‌شقی لێگرتن بۆ چوونه‌سه‌ر كار.
سوتانی خاشاك بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه
مامۆستایه‌كی زمانی عه‌ره‌بی، محه‌مه‌د سادق، كه داوایكرد ناوی خوازراوی بۆ به‌كاربهێنرێت لەبەر سه‌لامه‌تی، وتی نزیكبوونه‌وه‌ی زستان خه‌ڵكه‌كه‌ی ناچاركردووه به به‌كارهێنانی "هه‌ر شتێك كه ده‌شێت بسوتێت بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه".
سادق به دیارونای وت: "ناوچه‌كه ناسراوه به كه‌شوهه‌وا سه‌خته‌كه‌ی به‌هۆی هه‌ڵكه‌وتی جوگرافی و بهرزیهكهیهوه، كه ده‌گاته نزیكه‌ی 1,000 مه‌تر له‌سه‌رو ئاستی ده‌ریاوه له هه‌ندێك له ناوچه گردهڵۆكهكانیدا، جگه له به‌فربارین."
وتی پێش زیاتر تێكچوونی بارودۆخه‌كه هه‌موو نه‌وتیان به‌كارده‌هێنا بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه و به‌رگه‌گرتنی سه‌رمای زستان.
وتیشی: "به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستنه‌كه‌وتنی سوته‌مه‌نیه‌وه، به‌تایبه‌تی نه‌وت، هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی بۆ ئاستی یه‌كجار به‌رز، تاڕاده‌یه‌ك هه‌مووان په‌نایان بردووه بۆ سوتاندنی دار و هه‌موو جۆرێكی پاشماوه و خۆڵوخاشاك، چونكه هه‌ر شتێك توانای سوتانی هه‌بێت گه‌رمایی ده‌به‌خشێت."
بارودۆخ باشتر نه‌بووه
دانیشتویهكی قودسهیا و كارمه‌ندی پێشووی پۆست، سه‌لیم یونس، 45 ساڵ، به دیارونای وت ئه‌وه دوو ساڵه بێكاره.
یونس كاره‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه چونكه نه‌یتوانیه‌وه بچێته سه‌ركار له دیمه‌شق به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منیه‌وه.
وتی: "ده‌بوو بژێویی رۆژانه بۆ دوو كوڕه‌كه‌م و ژنه‌كه‌م دابینبكه‌م، بۆیه به رۆژانه كارمده‌كرد و ئاماده‌بووم هه‌ر كارێك بكه‌م كه هه‌ندێك پاره‌م لێ ده‌ستبكه‌وتایه. به‌ڵام بارودۆخه‌كه خراپتریش بوو، ئیتر به‌رامبه‌ر خۆراك و جل بۆ منداڵه‌كانم كارمده‌كرد."
یونس وتی ته‌نانه‌ت كاتێك گه‌مارۆكه‌ش لابرا و خزمه‌تگوزاریه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و خۆراك و ده‌رمان گه‌یه‌نراونه‌ته شارۆچكه‌كه، هێشتا هیچ شتێك دڵنیا نیه و شته‌كان خاو ده‌ڕۆن به‌ڕێوه.
وتیشی: "خه‌ڵكی قودسهیا زۆر ئازارده‌چێژن و نرخی مانه‌وه‌یان ده‌ده‌ن له شاره‌كه‌دا. له رابردوودا شاره‌كه كه‌وته ژێر گه‌مارۆیه‌كی تا ڕاده‌یه‌ك سه‌رتاسه‌ری و بۆردومانی رۆژانه‌وه كه بووه‌هۆی كوشتنی ژماره‌یه‌ك له دانیشتوان."
هه‌روه‌ها وتی دوای كشانه‌وه‌ی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن، هه‌موو مهزهنهیان ده‌كرد بارودۆخه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ باری ئاسایی یان لانیكه‌م كه‌مێك باشترببێت، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو.
وتی هه‌موو شتێك "ده‌بێت به حكومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منیه‌كاندا تێپه‌ڕێت و ئه‌مه‌ش گه‌یشتنی كۆمه‌ك یه‌كجار دواده‌خات".