ئێران هەوڵدەدات نفوزی خۆی فراوان بکات لە سوریا لەڕێی ئابورییەوە، هەوڵەکانی خۆی فراواندەکات بۆ زیادکردنی نفوزی سەربازیی لەڕێی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی و میلیشیاکانی سەر بەوەوە، ئابوریناسان بە دیارونایان وت.
وتیان ئەم کۆنترۆڵە ئابورییە گەشەکردوە هەڕەشەیەکی جددیە بۆ سوریا و سورییەکان، چونکە رژێمی ئێرانی لە ئێستادا دەستیوەرداوەتە گشت کەرتە ئابوریی، وەبەرهێنان و دارایی ئەو وڵاتەی لە گێژاوی شەڕدایە.
هۆشدارییان دا لەوەی کاتێك شەڕەکە دەگاتە ئاکامی خۆی، ئەستەم دەبێت پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە هەڵبوەشێنرێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کارەسات بۆ ئابوری سوریا لە دوورمەودادا.
پارێزەری سوری بەشیر بەسام کە لە قاهیرە نیشتەجێیە وتی: " پرۆژەی ئێرانی بە مەبەستی دروستکردنی "سوریایەکی بەسود" بەڕاستی بەسودە، بەڵام بۆ خودی ئێران نەك سوریەکان".
بە دیارونای وت: "هەرکەسێك چاودێریی فراوانخوازیی دارایی، ئابوریی و وەبەرهێنانی ئێران لە سوریا بکات بەڕونی پلانێك دەبینێت بۆ دەستبەسەراگرتنی سەرچاوە ئابوریەکانی سوریا."
وتی ئەمە تەنیا سنوردار نیە بۆ ئەو کۆمپانیا بیناسازییانەی کە بەمدواییانە دەرکەوتوون وەك بەشدار لە پرۆسەی بنیاتنانەوەی ناوچەی دەوروبەری شارەکانی دیمەشق و حومس، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ زۆرێك لە بوارەکانی دیکەی وەبەرهێنان.
پرۆفیسۆری ئابوری لە زانکۆی عەین شەمس لە قاهیرە شاهیر عەبدوڵا وتی بۆ نمونە، کۆمپانیاکانی سەر بە پاسداران لە ئێستادا زۆربەی سەرچاوەکانی کارەبایان لە سوریادا کۆنترۆڵکردووە.
وتی ئەم کۆمپانیایانە لە پرۆسەی دامەزراندنی محەویلەو وێستگەی کارەباییدان کە بە هایدرۆلیك و گازی سروشتی کاردەکەن لە سەرانسەری سوریادا، لەگەڵ ستونی کارەبایی و بورجی خاوەن ڤۆڵتاجی بەرز، تەنانەت سەعاتی کارەبایی و ستونی کارەبایی تەختەش.
عەبدوڵا وتی ئەو وێستگە کارەباییانەی لەلایەن ئەو کۆمپانیا ئێرانییانەوە پاڵپشت دەکرێن لەنێویاندا وێستگە کارەباییەکانی جاندار 2، جاندار 3 و تشرین هەن.
کاتێك کە جەنگەکە تەواوبوو، قۆرغکاریی ئێران لە کەرتی وەك کارەبادا کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات.
کۆمپانیاکانی پاسداران
عەبدوڵا وتی: "زۆرینەی ژمارەیەکی زۆر لەو کۆمپانیا ئێرانیانەی لە ناو ئێران و دەرەوەدا کاردەکەن، بەتایبەت لە سوریا، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە کۆنترۆڵدەکرێن، کە وەك کۆمپانیای چەتر کاردەکات."
رونیکردەوە ئەم کۆمپانیایانە، کە لەژێر چەندین ناودا کاردەکەن، ئەوەی کە روودەدات دەیشارنەوە تا دڵنیابن لە گەشەکردنی نفوزی ئێران.
وتی لەنێو بەناوبانگترین کۆمپانیاکانی سەر بە سوپای پاسداراندا کۆمپانیای پەیوەندیگرتنی ئێران و بانکی کارگۆشایی، بانکی فیوچەر بی ئێس سی، بانکی ئاریان، بانکی میللی ئێران، بانکی میهر و بانکی ئەنسار هەیە لە کەرتی بانکدا.
وتیشی لە کەرتی بیناسازییدا تۆڕە-کۆمپانیای خاتەم ئەنبیا بۆ بیناسازیی زۆرینەی ئەو کۆمپانیایانە کۆنترۆڵدەکات کە لە سوریا کاردەکەن.
وتی لە کەرتەکانی گواستنەوە و فڕیندا، کۆمپانیا بەناوبانگە ئێرانیەکان یاس ئێر و ئابان ئێریان تێدایە. لە کەرتی ئۆتۆمبیل و ماشێندا، پاسداران خاوەندارێتی پشکەکانی خۆی لە کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبیلی خۆدرۆ زیادکرد دوای فرۆشتنی پشکەکانی خۆی لە گروپی بەهمەن، تا خۆی لە سزا نێودەوڵەتییەکان لابدات.
عەبدوڵا وتی بۆ نەوتیش، رێککەوتنی گازی سروشتی و وزە لەگەڵ سوریادا واژۆکرا، "ئەوانەش لەڕێی ئەو کۆمپانیایانەوەن کە لەژێردەستی پاسداراندان، لەنیویاندا کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی ئێران، کۆمپانیای نەوت و گازی پارس، کۆمپانیای پەترۆکیمیایی شیراز و کارگە پەترۆکیمیاییەکانی کرماشان."
دەستباڵایی
خوێندکاری دکتۆرا لە زانکۆی قاهیرە شیار تورکۆ، کە توێژینەوە لە دارایی سوپای پاسداران دەکات، وتی: "لە رووکاردا و بۆ خەڵکی ئاسایی وەك چالاکیی وەبەرهێنانی بازرگانیی ئاسایی دەردەکەون و ئێرانیش وەبەرهێنان دەکات لە سوریادا وەك هەر وڵاتێکی دیکە لە جیهاندا."
بە دیارونای وت لیژنەی هاوبەشی سوری-ئێرانی، ئەنجومەنی هاوبەشی خاوەنکاران و چەندین بواری دیکە ئەم چالاکیانە دەشارنەوە، ئاماژەی بەوەکرد کە هەموو شتێك لەڕێی گروپە خاوەنکار و وەبەرهێنەرەکانەوە ئەنجامدراوە.
وتی بەڵام راستیەکە لەوە زیاترە.
وتی ئێران هەوڵیداوە --بەتایبەت لە دەستپێکی شەڕی سوریاوە -- پاڵپشتی رژێمی سوریا بکات بە قەرز و پاڵپشتی دارایی تا قەرەبوی زیانە ئابورییەکانی وڵاتەکە بکاتەوە، بە ئاماژەدان بەوەی هەموو قەرزێك باجی خۆی هەیە.
وتی: "بۆ نموونە، لە بەرامبەر 3,6 ملیار دۆلار قەرز کە گەیشتۆتە دیمەشق، تاران رەزامەندی سوریای بەدەستهێناوە بۆ هاتنەناوەوەی دەیان کۆمپانیای [ئێرانی] بۆ نێو چەندین کەرتی بازاڕەکانی سوریا، لەنێویاندا کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو."
فراوانبوونی 'سوریایەکی بەسود'
پارێزەر بەسام وتی پرۆژەی ئێرانی لە سوریا دروستکردنی پشتێنەیەکی دانیشتوان بە دەوری ناوچە زۆرینە-عەلەوییەکان لەخۆدەگرێت، کە لەلایەن رژێمی فەرمانڕەوا لە دیمەشقەوە بەڕێوەدەبرێت.
وتیشی هەندێك بەشی نیشتەجێبوون لەو ناوچانە بنیاتنراون و هاوڵاتی ئێرانی، لوبنانی، ئەفغانی سوری تێدا نیشتەجێکراون.
بەسام وتی: "رامی مەخڵوف، خزمی سەرۆکی سوریا، ماوەیەك لەمەوبەر هەوڵیدا لەڕێی کۆمپانیا موڵکسازییەکەیەوە زۆربەی پرۆژەکانی دەوروبەری دیمەشق، ئەلقەلەمون، غۆتە بەدەستبهێنێت، کە راپۆرتی پشتڕاستکراوە ئاماژە بەوە دەکەن ژمارەیەك خاوەنکار، لەنێویاندا عەبدولقادر سەبرا و ئەیمەن جابر، پشکیان لە هەندێك لە کۆمپانیاکانی مەخڵوفدا هەیە."
ئەو کۆمپانیایانەی لەو ناوچانە ئیشدەکەن کە مەخڵوف پشکی زۆرینەی هەیە کۆمپانیاکانی سوروه، فەجر، بەترا، حەدائیق، بونیان شام، را و راماك لەخۆدەگرن.
بەسام وتی: "ئەم کۆمپانیایانە لە چەندین رێگەوە هەموو موڵکەکانی ئەو ناوچانەیان لە خاوەنە ئەسڵەکانیان وەرگرتووە."
"ناوچەکان بەتەواوی لە دانیشتوانی تائیفەی سوننە پاککرانەوە،" وتی: "هەموو ئەو کەسانەی لە پشتێنەی [ئەو گەڕەکانە] دا دەژین لە تائیفەی عەلەوی و شیعەن، بەتایبەت شیعەی لایەنگری والی فەقیهـ، بۆ دڵنیابوون لە دڵسۆزییان بۆ پرۆژەی ئێرانی لە سوریا."
بەسام وتی: "مەخڵوف هاوبەشیی لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی ئێرانی دامەزراند، بەتایبەت کۆمپانیای سەر بە پاسداران، خاتەم ئەنبیا، کە کار بۆ هەندێك کۆمپانیای ئێرانی بچوکتر تەرخاندەکات کە سەر بە کۆمپانیا گەورەکەن."
وتی ئەمە ئەو ناوچانەی کردە "شانەی هەنگ بۆ ئێرانییەکان"، لەنێویاندا کرێکاری ئێرانی و ئەفغانی کە هێنراون کار لەم ناوچانە بکەن.
وتی تەنانەت پاسەوانی ئەو ناوچانە هی ئەو میلیشیایانەن کە سەر بە پاسدارانن، بەتایبەت میلیشیای حیزبوڵا کە "ئاشکرا دیارە پشکی لەو ناوچە نیشتەجێبوونانە هەیە بۆ نیشتەجێکردنی ژمارەیەك لە چەکدارانی کە لە لوبنانەوە هێنراون".
بەسام وتی ئەم چالاکییە بەردەوامانە "بەدڵنیاییەوە شێوەی کلتوری و دیمۆگرافی سوریا دەگۆڕن، بە سڕینەوەی پێکهاتەیەکی سەرەکیی دانیشتوانی سوریا".
وتی: "ئەم ناوچانە، وەك ناوچەکانی دیکەی سوریا، دانیشتوانی تێکەڵی عەلەوی و سوننی هەبوو و لەم دەیانەی دواییدا بەهۆی ئەو تێکەڵییەوە شایەتی رێنیسانسێك بوو."
وتی "بەڵام ئێستا، دەکرێت دۆخەکە کورتبکرێتەوە لەوەدا بوترێت کە دیمەشقی داهاتوو دەپارێزرێت بە دیواری ناوچەی نیشتەجێبوون کە یەك پێکهاتە تیایاندا نیشتەجێ دەبێت،" لەکاتێکدا پێکهاتەکانی دیکە لە دەرەوەی دەبن.
بهمزوانه ههر تهنها ههرێمهكهی هێزهكانی سوریای دیموكرات خاڵی دهبێت له ههژمونی توركی و ئێرانی و روسی. لهوێ بونیادنانهوه لهلایهن دانیشتوانهكه و كۆمپانیا ناوخۆییهكانهوه ئهنجامدهدهرێت. بێگومان ئهمریكا ههندێك ئامێری سهنگینیان پێدهبهخشێت، بهڵام ههموو پلانهكان و كارهكان لهلایهن دانیشتوانهكهوه ئهنجامدهدرێن. هیچ كۆمپانیایهكی گهوره یان بیرۆكرات گهورهتر و قهڵهوتر نابێت بههۆی ههوڵهكانی دانیشتوانهوه بۆ بونیادنانهوهی ماڵهكانیان و شارهكانیان و ئابورییان. خهڵك له ئهسهدستانهوه ههڵدێن بۆ باكوری خۆرئاوای سوریا، كه لهوێ پێشوازییان لێدهكرێت ئهگهر بتوانن جێگهی خۆیان بكهنهوه.
وهڵام بدهرهوه4 كۆمێنت
دەبێت سوریا زۆر دڵخۆشبێت سەبارەت بەو راستیەی سوپای پاسدارانی ئێران یارمەتییان دەدات! سوریا تەنانەت نەیدەتوانی خۆی بەرامبەر دوژمن رابگرێت. چۆن دەتوانێت بەشێوەیەکی شیاو ئابوریەکەی بنیاتبنێتەوە؟ پێویستە خۆتان زۆر به بەختەوەر بزانن کە سوپای پاسداران وێرانهکانی سوریا بونیاددهنێتهوه.
وهڵام بدهرهوهههرێمهكهی هێزهكانی سوریای دیموكرات زۆر بهختهوهرن بهوهی ئێرانییهكان لهوێ نین. وایان پێباشتره خۆیان كارهكان ئهنجامبدهن.
وهڵام بدهرهوه4 كۆمێنت
جارێكیان زیندانیهكی جهنگی عێراقی كه له ئێران گهڕابووهوه پێی وتم، "دوای 18 ساڵ له دیلی، ئنجا تێگهیشتم كه رژێمی ئێرانی بهشێوهیهكی مۆدێرن و هاوچەرخانە بیردهكاتهوه، نهك وهك خهڵكی نهفام و دۆڕاو. سیاسیهكانی ئهوێ ستراتیژیهتێكیان ههیه بۆ گهڕان بهدوای بازاڕ و ههناردهكردن و بهرههمهێناندا، وهك وڵاتانی خۆرئاوایی. مهسهله ئایینیهكان زۆر بهلایانهوه گرنگ نیه تا ئهو كاتهی به عهرهبێك دهگهن، بهتایبهتی عێراقی و سوری و لوبنانی!!"
وهڵام بدهرهوه4 كۆمێنت