له‌كاتێكدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه ده‌وره‌دراون، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) كه له موسڵدا خۆیان حه‌شارداوه، هیچ شوێنێكیان نیه بۆی بچن، ئه‌گه‌ر بڕیاربده‌ن هه‌ڵبێن له‌م شاره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌رپرسانی عێراقی به دیارونایان وت.
كاتێك له ناوه‌ڕاستی تشرینی یه‌كه‌مدا شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ ده‌ستیپێكرد، هێزه‌كانی عێراق له به‌ره‌كانی خۆرهه‌ڵات و باشور و باكوره‌وه پێشڕه‌وییان كرد به‌ره‌و شاره‌كه. دوای گرتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌ر و یه‌كگرتنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌ره كورده‌كانیاندا له سنجار له خۆرئاواوه، گه‌مارۆدانه‌كه به ئه‌نجام گه‌یشت.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، داود جوندی، به دیارونای وت چه‌كدارانی داعش له موسڵ هیچ شوێنێكیان نیه بۆی هه‌ڵبێن له عێراقدا چونكه هه‌موو ئه‌و رێگایانه گیراون كه ده‌چنه‌وه‌سه‌ر شاره‌كه.
وتی: "ره‌نگه هه‌ندێكیان هه‌وڵبده‌ن سود له هه‌ر بۆشاییه‌ك وه‌ربگرن تاكو هه‌ڵبێن به‌ره‌و بیابانهكه له‌لای سوریاوه." وتیشی هێزه ئه‌منیه‌كان چاودێریی ئه‌و رێگایانه‌ش ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها وتی ره‌نگه هه‌ر چه‌كدارێكی داعش له موسڵ بیری له هه‌ڵهاتن له شاره‌كه كردبێته‌وه به‌هۆی وره‌ی روخاویان و بێتواناییان لە روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق كه له‌سه‌رخۆ به‌ره‌و ناوه‌ندی شاره‌كه ده‌كشێن.
وتی: "ئه‌وان ده‌گه‌ڕێن بۆ رێگایه‌ك بۆ ده‌ربازبوون له‌و بارودۆخه سه‌خته كه خۆیان تێخستووه." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئه‌مه به‌مانای تاكتیكی كشانه‌وه نایه‌ت، به‌ڵكو هه‌ڵهاتنه به هه‌ر رێگایه‌ك بێت.
وتیشی: "به‌پێی زانیاریه هه‌واڵگرییه‌كان، هه‌ندێكیان ریشیان تاشیوه و له سه‌نگه‌ره‌كانیان له موسڵ هه‌ڵهاتوون، ته‌نانه‌ت پێشئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق بیانگه‌نێ."
جوندی وتی له‌پاڵ ئه‌م فشاره دهرهكیهدا، شپرزهییش كه‌وتۆته ناو ریزه‌كانی داعشه‌وه، له‌كاتێكدا گروپه‌كه كه‌وتۆته به‌ر ته‌قه و سه‌ركرده‌كانی گروپه‌كه به كۆمه‌ڵ ئه‌و چه‌كدارانه‌ی خۆیان ده‌كوژن كه هه‌وڵی هه‌ڵهاتن ده‌ده‌ن.
پارێزگا هاوسێکان ئهمیندهكرێن
نه‌ینه‌وا سنوری به چوار پارێزگای تره‌وه‌یه، كه دوانیان -- دهۆك له باكوره‌وه و هه‌ولێر له خۆرهه‌ڵاته‌وه -- له هه‌رێمی كوردستاندان و له باشوری خۆرهه‌ڵاته‌وه سه‌ڵاحه‌دین و له باشوریشه‌وه ئه‌نبار.
سنوره‌كانی له‌گه‌ڵ دهۆك و هه‌ولێر و سه‌ڵاحه‌دین ئه‌مینن به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی یه‌كه سه‌ربازیه‌كانه‌وه له‌كاتی هێرشی رزگاركردنی موسڵدا، له‌كاتێكدا به‌رپرسانی ئه‌منی له ئه‌نبار ده‌ڵێن هیچ نیگه‌رانییان له دزهكردنهوهی داعش نیه بۆ پارێزگاكه‌یان.
وتیان هه‌موو رێگاكانی باكور و خۆرئاوای ئه‌نبار ئهمینكراون.
له‌وه‌پێش داعش پشتیبهستبوو به رێگای بێجی-حه‌دیسه بۆ جموجۆڵ له‌نێوان موسڵ و ئه‌نباردا كه ئێستا له‌ژێرده‌ستی هێزه‌كانی عێراقدایه، فه‌رمانده‌ی حه‌شدی خێڵه‌كی به‌شی به‌غدا، شێخ قه‌ته‌ری سهمهرمهد، به دیارونای وت.
سهمهرمهد وتی: "هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستیشیان گرتووه به‌سه‌ر رێگا بیابانیهكاندا له به‌شه‌كانی خۆرئاوا و له‌وانه‌وه ده‌ستیان پێكردووه كه حه‌دیسه ده‌به‌ستنه‌وه به كوبه‌یسه و هیت و به‌غدادیه‌وه و ده‌وری زۆربه‌یانیان هه‌ڵچنیوه به خۆڵ و ته‌لی دڕكاوی."
وتیشی ئه‌م رێوشوێنانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر رێگری له چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن بتوانن دزه‌بكه‌نه ناوچه‌كه له دهوهرهوهی پارێزگاكه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی چه‌كدارانی ده‌ستگیركراوی داعش له ئه‌نبار له‌كاتێكدا ده‌ستگیركراون كه هه‌وڵیانداوه له ده‌روازه فه‌رمیه‌كان و خاڵه‌كانی پشكنینه‌وه بێنه‌ناوه‌وه به به‌كارهێنانی پێناسنامه‌ی ساخته. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه كه‌سیان دزه‌یان نه‌كردۆته ناوه‌وه له بیابانهكهی باكوره‌وه یان له رێگا دووردهستهكانهوه.
سهمهرمهد وتی: "تێرۆریستانی داعش ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌نبار له موسڵه‌وه یان له هه‌ر جێگایه‌كی تره‌وه چونكه بنكه‌ی پشتگیری‌یان له‌ده‌ستداوه له شه‌قامی ئه‌نبار و كۆمه‌ڵگا خێڵهكیهكهدا."
وتیشی: "خه‌ڵكی ئه‌نبار هه‌رگیز سیاسه‌تی داپڵۆسێنه‌ری داعشیان له‌بیرناچێته‌وه له‌كاتی حوكمكردنیدا له پارێزگاكه."
په‌رله‌مه‌نتاری عێراقی، محه‌مه‌د سه‌یهود، به دیارونای وت گه‌مارۆدانی موسڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه هه‌ر ته‌نها رێگری له دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش ناكات بۆناو شاره‌كانی تری عێراق، به‌ڵكو رێگاكانی گه‌یشتنی پشتیوانیشیان لێده‌گرێت له ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه‌وه.
وتی ئه‌مه "به‌باشی لێشاوی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی تێرۆریستان بۆ عێراق كه‌مده‌كاته‌وه". هه‌روه‌ها وتیشی گرتنی ئه‌م رێگایانه "به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رزگاركردنه‌كه خێراترده‌كات و كۆتایی به بوونی سه‌ربازیی داعش دێنێت له عێراق، كاتێك له موسڵ كۆتاییان بێت".