دوكه‌ڵی ئه‌و بیره‌نه‌وتانه‌ی له‌لایه‌ن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ه‌وه گڕیان تێبه‌ردرا هێشتا ئاسمانی گه‌یاره و ده‌وروبه‌ری پڕكردووه بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگ دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق گروپه‌كه‌یان له ناوچه‌كه ده‌رپه‌ڕاند، دانیشتوانه‌كه به دیارونایان وت.
به‌رپرسانی عێڕاقی ده‌ڵێن دوكه‌ڵی ئه‌و ئاگره‌ی داعش خستیه‌وه له‌كاتێدا له ناوچه‌كه كشایه‌وه به‌ره‌و باشوری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌كایه‌ی په‌رده‌یه‌ك بوو له دوكه‌ڵ بۆ پاراستنی گروپه‌كه له هێرشه ئاسمانیه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانان.
وتیان به‌ڵام ئه‌مه‌یان بۆ نه‌چووه‌سه‌ر و ته‌نها نەهامەتی ئه‌و دانیشتوانه‌ی زیاتركرد كه ده‌بوو به‌ناچاری له‌سایه‌ی حوكمی گروپه‌كه‌دا ژیان به‌سه‌ربه‌رن.
دانیشتوانی گه‌یاره وتیان له‌پاڵ ئه‌و دوكه‌ڵه ره‌شه‌دا، توێژاڵێكیش له سوتوی دوكه‌ڵه‌كه له‌سه‌ر دره‌خت و جلوبه‌رگ و بیناكان و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر پێستی گاگه‌ل و مه‌ڕوماڵاته‌كان نیشتووه و ئه‌و دوكهڵهش كه به‌جێماوه توشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و كۆكه‌ی كردوون.
وتیان به‌تایبه‌تی كاری له پیر و نه‌خۆشه‌كان كردووه.
ئه‌بو نیزال، دانیشتویهكی گه‌یاره كه داوایكرد ناوی خوازراوی بۆ به‌كاربهێنرێت له‌به‌ر سه‌لامه‌تی، وتی: "هه‌ر كه تێرۆریسته‌كان هه‌ستیانكرد شه‌ڕه‌كه‌یان دۆڕاندووه، بیره‌كانیان گڕتێبه‌ردا و هه‌ڵهاتن."
ئه‌بو نیزال به دیارونای وت: "ئێمه‌یان به‌جێهێشت تا به‌ده‌ست ئه‌م قه‌یرانه خنكێنه‌ره‌وه بناڵێنین."
وتی له‌پاڵ پیسكردنی هه‌واكه‌دا به دوكه‌ڵه‌كه، نه‌وته سوتاوه‌كه‌ش رژایهناو شه‌قامه‌كانه‌وه، رێگاكانی گرت و بۆنێكی ناخۆشیشی بڵاوكرده‌وه.
منداڵان گازنده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به شه‌و خه‌ویان لێناكه‌وێت و ده‌ڵێن دوكه‌ڵه‌كه هه‌ناسه‌دانی زه‌حمه‌تكردووه، له‌كاتێدا دایكان ده‌ڵێن جلوبه‌رگی خێزانه‌كانیان رۆژانه رهشدهبن و سوتووهكه دیسان له‌سه‌ریان ده‌نیشێته‌وه كاتێك دوای شتن هه‌ڵده‌خرێن.
كێشه‌ی ته‌ندروستیی جددی
به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ئه‌حمه‌د ره‌دینی، به دیارونای وت پیسكردنی ژینگه له‌لایه‌ن بیره‌نه‌وته گڕتێبهردراوهكانهوه زیانێكی گه‌وره‌ی له ته‌ندروستیی خه‌ڵك داوه.
ره‌دینی وتی ئه‌مه ده‌توانێت حاڵه‌تی نزیكمه‌ودا بهێنێته‌كایه‌وه وه‌ك سه‌ختتربوونی حه‌ساسیه‌ت وههناسهسواری به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی پیسبوونی هه‌واوه و هه‌روه‌ها زیانی دوورمه‌وداش، وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی سیه‌كان و هه‌وكردنیان.
وتیشی له‌پاڵ دوكه‌ڵی بیره گرتێبهردراوهكاندا له هه‌وادا دوكه‌ڵی سوتانی كارگه‌ی گۆگردی میشراقیش هه‌یه .
هه‌وه‌ها وتی به‌دوای ئه‌م روداوه‌دا، نزیكه‌ی 500 كه‌س به‌هۆی حاڵه‌تی ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه گوێزرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی شاره نزیكه‌كان و له‌وێ چاره‌سه‌ری ئۆكسجینیان ورگرت.
ره‌دینی وتی: "وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌موو كارمه‌ندانی خستۆته‌كار بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه مرۆییه."
وتی هه‌موو پێداویستی و ئامێرێك به‌خشراوه به سێ نه‌خۆشخانه و نۆ ناوه‌ندی ته‌ندروستی له پارێزگای نه‌ینه‌وا تا بتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌كانی هه‌ڵمژینی دوكه‌ڵدا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها وتی وه‌زاره‌ته‌كه هه‌ماهه‌نگی ده‌كات له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان و بهڕێوبهرێتیهكانی ته‌ندروستیی سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركوك بۆ چاره‌سه‌كردنی ئه‌م حاڵه‌تانه.
كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كان
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت، عاسم جیهاد، وتی هه‌ر یه‌كسه‌ر دوای رزگاركردنی گه‌یاره تیمه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه چوونه‌ناوه‌وه بۆ كوژانه‌وه‌ی بیره‌كان.
جیهاد وتی تیمه ته‌كنیكی و ئه‌ندازیاریه تایبه‌ته‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكور به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمه ئه‌منیه‌كان كاریانكرد و بهسهركهوتوییانه ئاگره‌كه‌یان له چه‌ند بیرێكدا كوژانده‌وه.
وتی هه‌روه‌ها تیمه‌كان كاریانكرد بۆ رێگرتن لهرژانی نه‌وته‌كه بۆناو شه‌قام و جۆگەلە و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه.
وتی بەڵام ئه‌م ئه‌ركه ئاسان نه‌بوو.
جیهاد وتی: "[داعش] سه‌ری بیره‌كان و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریانی بۆمبڕێژكرد، كه ئه‌مه‌ش هه‌وڵه‌كانی زۆر ئاڵۆزتركرد و به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌ی دواخست."
هه‌روه‌ها وتی تیمه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و بیرانه‌ی ماونه‌ته‌وه و كادیره‌كانی به ناردنی تیمی تر پشتئهستوركردووه، به‌ڵام هه‌ندێك له بیره‌كان له‌و ناوچانه‌دان كه شه‌ڕیان تێدایه و ناتوانرێت كاركردن تیایاندا ده‌ستپێبكات.
وتی زیانه‌كان هه‌ر په‌یوه‌ست نین به ژینگه و ته‌ندروستیی گشتییه‌وه، به‌ڵكو زیانی گه‌وره‌شی به ئابوریی عێراق گەیاندووە له‌و ساڵانه‌دا كه داعش ده‌ستی به‌سه‌ر بیرهنهوتهكاندا گرتبوو، ئه‌مه جگه له سوتاندنی ئه‌م سامانه نیشتمانیه گرنگه.
ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كان به‌ره‌وپێش ده‌چن
جیهاد وتیشی: "له‌ئێستادا وه‌زاره‌ته‌كه راپۆرتێكی ئه‌وتۆی ده‌رباره‌ی قه‌واره‌ی ئه‌و زیانانه لانیه. به‌ڵام پاش كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كان كارده‌كات بۆ ژماردنی ئه‌ندازه‌ی ئه‌و وێرانكارییانه‌ی له‌لایه‌ن گروپه‌كه‌وه ئه‌نجامدراون و ئه‌ندازه‌ی ئه‌و زیانه ماددیانه‌ی به وڵات گه‌یشتوون."
وتی به‌ڵام "به‌قاچاخبردنی نه‌وتمان بۆ هه‌میشه راگرت و كارده‌كه‌ین بۆ راوه‌ستاندنی سوتانیشی، به‌وپێیه‌ش رێگه‌ده‌گرین له به‌هه‌ده‌ردانی سامانی نیشتمانیی عێراق".
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، لیوا نه‌جمه‌دین جبوری، به دیارونای وت گڕتێبه‌ردانی بیره‌نه‌وته‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه "هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێت لەسه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كان بۆ رزگاركردنی موسڵ".
وتی: "كاری نه‌كردووه و هه‌رگیزیش نایكاته سه‌ر ئه‌دای هێزه ئاسمانیه‌كان له شه‌ڕه‌كه‌دا."
وتیشی سوپای عێراق پێشڕه‌وییه‌كی به‌رچاو ده‌كات له شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵدا و سوتانی بیره‌نه‌وته‌كان رێگه‌ی لێنه‌گرتووه. ئاماژه‌شی به‌وه دا كه ئاگره‌كان ته‌نها كاریگه‌رییان بۆسه‌ر ناوچه‌كانی نێوان گه‌یاره و شۆره هه‌بووه.