هه‌واڵه‌كانی عێراق
Topic/Iraq/sectionlead

سوپای عێراق حەمدانیە لە بۆمب پاکدەکاتەوە

عەلا حسێن لە بەغدا

سەربازێکی عێراقی ئینجیل دەخوێنێتەوە لە کەنیسەیەکی قەزای حەمدانیەی تازە رزگارکراو، باشوری خۆرهەڵاتی موسڵ، کە زۆرینەیان مەسیحین. [خاوەنی وێنە: هێزە تایبەتەکانی عێراق]

سەربازێکی عێراقی ئینجیل دەخوێنێتەوە لە کەنیسەیەکی قەزای حەمدانیەی تازە رزگارکراو، باشوری خۆرهەڵاتی موسڵ، کە زۆرینەیان مەسیحین. [خاوەنی وێنە: هێزە تایبەتەکانی عێراق]

هێزەکانی عێراق شەقامەکانی قەزای حەمدانیە، باشوری خۆرهەڵاتی موسڵ، لە بۆمبی نەتەقاوە پاکدەکەنەوە، لە ئامادەکارییاندا بۆ گەڕانەوەی دانیشتوانی، بەرپرسان بە دیارونایان وت.

ئەو قەزایەی پارێزگای نەینەوا، کە شوێنی خەڵکێکی سریانی مەسیحییە، لە 23 تشرینی یەکەمدا ئازادکرا، دوای دوو ساڵ لە حوکمی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، کە تیایدا زۆرینەی کەنیسەکانی ناوچەکە تێکدران یان سوتێندران.

بەڕێوەبەری پۆلیسی نەینەوا وەسیق حەمدانی بە دیارونای وت: "کارکردن بەردەوامە بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ حەمدانیە، بە کردنەوەی بنکەی پۆلیسی قەزاکە."

ئەو داوای لە دانیشتوان کرد بگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان لە بەشە ئازادکراوەکانی پارێزگاکە.

وتی: "داواتان لێدەکەم بگەڕێنەوە و ئەو شتانە بنیاتبنێنەوە کە تیرۆستانی داعش تێکیانشکاندون، چونکە شارەکان تەنها بە هێزی خەڵکی خۆیان دروستدەکرێنەوە."

وتی بەرپرسیارێتی هێشتنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان دەکەوێتە سەرشانی پۆلیسی نەینەوا، حەشدی خێڵەکی و هێزە خۆجێیەکان، داوای لە دانیشتوان کرد "هاریکاریی هێزە ئەمنیەکان بکەن لە رۆژانی ئایندەدا و پشتیان بگرن".

وتیشی: "ئاسایش بەرپرسیارێتیەکی دەستەجەمعیە و هەموان پێویستە هاریکاری یەکتربن بۆ جێگیرکردنی سەقامگیری و رێگرتن لە گەڕانەوەی تیرۆریزم."

پاککردنەوەی ناوچەکە، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری

حەمدانی وتی هێزە ئەمنیەکان بەردەوامن لە پاککردنەوەی قەزاکە لە مین و بۆمبی چێنراو کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دانراون لەکاتی هەڵاتنیاندا لە ناوچەکە.

وتیشی هەر کە راگەیەندرا ناوچەکە لە پاشماوەی بۆمبی شەڕ پاککراوەتەوە، دەتوانرێت هەوڵی گەڕاندنەوەی خزمەتگوزاری دەستپێبکات.

فەرماندەی لیوای 35ی رزێپۆشی کەتیبەی 5ی تانك موقەدەم عومەر عادل وتی یەکە ئەندازیاریەکانی سوپای عێراق لە لیوای 35ی رزێپۆش کاردەکەن بۆ پاککردنەوەی شارەکە لە پاشماوەی شەڕ، مین و بۆمبی دەستکرد لادەبەن و تونێلەکانی داعش دەڕوخێنن.

بە دیارونای وت: "هەر یەکەم هەفتە دوای رزگارکردنی قەزاکە، تیمە ئەندازیاریەکان زیاتر لە 300 ئامێری تەقینەوەیان پوچەڵکردەوە، 20 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراویان تەقاندەوە و بە دەیان تونێلیان روخاند کە لەلایەن گروپەکەوە لێدرابوون بۆ شاردنەوەی جوڵەکانیان لە شارەکەدا."

وتی: "هێزەکانی عێراقیش کاریان لەسەر دەستەبەرکردنی گەیاندنی پاڵپشتی و دیاریکردنی هێڵی سنوریی کردبوو، لەگەڵ تەواوی هێزە عێراقیەکانی دیکە لە ناوچە و شارۆچکە نزیکەکان بۆ بەردەوامیدان بە رەوتی شەڕەکە و بەهێزکردنی پەیوەندیگرتن."

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا داود جوندی بە دیارونای وت کە حکومەتی خۆجێی "کاردەکات بۆ کەڵەکەکردنی هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی خزمەتگوزاریەکان پێش گەڕانەوەی خەڵکی بۆ شارەکە".

وتی ئەمەش پاکردنەوەی پاشماوە و داروپەردوی سەر شەقامەکان لەخۆدەگرێت، لەگەڵ بەگەڕخستنەوەی تۆڕەکانی ئاو و سیستەمی ئاوەڕۆ و چاککردنەوەی هێڵەکانی کارەبا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500