هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

حەماس پلانی ئێران بۆ کۆنترۆڵکردنی سوریا پێشدەخات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

image

ئەندامانی لیواکانی عیزەدین قاسم، باڵی سەربازیی حەماس، بەشداریدەکەن لە پرسەی چەکدارێکی هاوڕێیان لە ئازاری 2016دا. چەکدارانی حەماس لەگەڵ رژێمی سوریا هاوکاریی دەکەن بەناوی گروپێکەوە کە بە لیواکانی قودس ناودەبرێن. [سەید خاتب/ ئاژانسی فرانس پرێس]

لەم مانگانەی دواییدا، پەیوەندییەکانی نێوان بزوتنەوەی فەلەستینی و حەماس و رژێمی سوریا کە ئێران پشتگیریی دەکات، هێواش هێواش گەرمدەبێت، چونکە رژێمی ئێران دەیەوێت ئەم گروپە بەکاربهێنێت بۆ پێشخستنی ئەجێندای خۆی لە سوریا، شیکەرەوەکان بە دیارونایان وت.

رایانگەیاند هەرچەندە پەیوەندیی نێوان ئەم دوو گروپە لە سەرەتای شەڕی ناوخۆی سوریاوە لە 2011 ساردبووە، رژێمی ئێرانی حەماس بە "باڵی سوننەی پڕۆژەی ئێرانی لە ناوچەکە" لەقەڵەمدەدات و چەندین ساڵە پاڵپشتیی ماددی دەکات.

وتیان لە ئێستادا ئێران هەنگاودەنێت بۆ پەیوەندیی گەرمتر، تا حەماس بتوانێت رۆڵی هەبێت لە پاراستنی شەڕەکە و فراوانکردنی کۆنترۆڵی ئێران بەسەر ناوچەکەدا، وەك هەوڵیداوە ئەوە بکات لەڕێی حیزبوڵای لوبنانی و , حوسیەکانی یەمەن (ئەنساروڵا) و and میلیشیاکانەوە لە عێراق. .

توێژەری سەنتەری شەرق بۆ لێکۆڵینەوە هەرێمی و ستراتیجییەکان فەتحی سەیید کە پسپۆڕی کاروباری ئێرانە وتی: "ئێران زۆر گروپی بەکرێگیراوی دروستکردووە کە سەر بەخۆیین لە لوبنان و سوریا و عێراق، لەگەڵ شانەکانی لە وڵاتانی دیکە وەك وڵاتانی دوورگە [ی عەرەبی]."

image

رژێمی سوریا، بە هاوکاری حەماس، توانی کۆنترۆڵی کەمپی ئاوارەکانی هاندەراتی فەلەستینی بکاتەوە لە پارێزگای حەلەب رۆژی 24 ئەیلول. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی کامپی هەندەرات]

بە دیارونای وت ئەمە بەشێکە لە هەوڵی رژێمی ئێران بۆ فراوانکردنی نفوزی خۆی لە خۆرهەڵاتی ناوەراست لەڕێی دەستوەردان لە زۆر ململانێوە.

سەیید وتی رژێمی ئێرانی "زیرەکانە" کاریکردووە لە مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەی تائیفی "و پاڵپشتییەکی بەهێزی حەماس دەکات لە غەزە و کاردەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی پڕۆسەی بڕیاردانی بزوتنەوەکە لە پەیوەندی دا بە دۆخی فەلەستین و ناوچەکەوە".

رایگەیاند: "بزوتنەوەکە بووە بە باڵی سوننەی سوپای پاسدارانی ئیسلامی ئێران لە ناوچەکەدا، سەرەڕای ئەو راستییەی بزووتنەوەکە لەڕووی سیاسییەوە بەستراوە بە لایەن و وڵاتانی دیکەوە."

وتیشی: "لە کارەکانی حەماسەوە لە سوریا روون دەردەکەوێت کە لە پلانێکی ئێرانییەوە تێوەگلاوە بە ئامانجی درێژکردنەوەی ئەم شەڕە بەردەوامە."

گەرمبوونی پەیوەندی نێوان حەماس و رژێم

چالاکوانی میدیای دانیشتوی حەلەب فەیسەڵ ئەحمەد وتی لە دەستپێکی شەڕی سوریاوە لە 2011 بۆ چەندین ساڵ، حەماس هەڵوێستێکی دۆستانەی هەبوە بەرامبەر بەرەی نوسرە، کە ناسراویشە بە بەرەی فەتحی شام، لەو ناوچانەی کە بونیان هەبوو، بەتایبەت کەمپی ئاوارە فەلەستینییەکان وەك یەرموك و هەندەرات.

بە دیارونای وت هاوکاری گروپەکە لەگەڵ بەرەی نوسرە لە یەرموك، کە دوژمنێکی سەرسەختی رژێمی سوریایە، نهێنی نەبوو، بەڵام ئەوە نەما کاتێك "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) هاتە ناو کەمپەکەوە و "هەمو گروپە چەکدارەکانی لەکارخست، چ سوری بێت چ فەلەستینی".

وتی حەماس و بەرەی نوسرە هاوکارییەکی زیاتریان کرد لە هەندەرات بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێشڕەوییەکانی داعش، وتیشی دانیشتوانی کەمپەکە زیاد لە جارێك هەوڵیاندا بەر بەم هاوپەیمانێتییە بگرن، بەڵام هەرزوو لەلایەن بەرەی نوسرەوە دامرکێنرایەوە.

بەڵام لەم مانگانەی دواییدا، حەماس هەڵوێستێکی لایەنگرانەی رژێمی هەبووە. لە 24 ئەیلولدا، هێزەکانی رژێمی سوریا بەخێرایی دەستیان بەسەر کەمپەکەدا گرتەوە و چەکدارانی بەرەی نوسرەیان دەرکرد.

سەیید، کە توێژەری سەنتەری شەرقە، وتی: "ئەو خێراییەی کە هێزەکانی رژێم پێشڕەوییان پێکرد و چوونە ناو کەمپەکەوە زۆر پرسیار هەڵدەگرێت". بە ئاماژەکردن بەوەی یەکێکە لەو ناوچە زۆر کەمانەی حەلەب کە رژێم توانیویەتی زۆر بەخێرایی دزەبکاتە ناویەوە.

سەیید وتیشی: "ئەمە ئاماژەیەکە بۆ دەستێوەردانی ئێران لە حەماسدا کە وایکرد بزوتنەوەکە لە کەمپەکە بکشێتەوە بۆ دڵنیابون لە گۆڕینی کارتەکانی و پێشکەشکردنی پاڵپشتیی بۆ رژێم لە ناوچە تازە گیراوەکاندا."

لیواکانی قودس

پسپۆڕی بواری تیرۆر و ئەفسەری خانەنشینی سوپای میسر لیوا وائیل عەبدولموتەلیب وتی رۆچونی حەماس لە شەڕەکەوە لە سوریا وەك بابەتێکی هەستیار ماوەتەوە.

بە دیارونای وت بزوتنەوەی فەلەستینی بەتەواوی لەلایەن ئێرانەوە پشتگیریی دەکرێت وەك "باڵی سوننەی پڕۆژەی ئێرانی لە ناوچەکەدا"، وتیشی: "هاوکاریی لەگەڵ حەماس و حیزبوڵا هەمیشە بەدەرکەوتووە و ئاشکرابووە."

رایگەیاند هاوکاریی نێوان حەماس و رژێمی سوریا زۆر ئاشکرایە.

"هەندێك لە ئەندامانی حەماس لە سوریا دەمێننەوە، لە ناوچەیەکی ژێردەستی رژێم نزیك دیمەشق،" وتی: "ئەوە ئەو ئەندامانەن کە کەمپی یەرموکیان بەجێهێشت و تێکەڵ بوون بەو گروپە چەکدارانەی لە ناوچەکە شەڕدەکەن شانبەشانی حیزبوڵا و هێزەکانی رژێم."

وتی هاوکاریی سەربازیی لەنێوان حەماس و هێزەکانی رژێم "لەڕێی گروپێکی سەربازیی سەر بە رژێم بەناوی لیواکانی قودس" دەستەبەردەکرێت.

وتی ئەمە پێکهاتووە لە گروپە فەلەستینیەکانی "سەر بە چەند بزوتنەوەیەك کە هێشتا سەر بە رژێمن و لەژێر فەرمانی فەرماندەیی ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کاردەکەن کە ئاراستەی شەڕەکە بۆ حیزبوڵا و سوپای سوریا دیاریدەکات".

عەبدولموتەلیب وتی لیواکانی قودس لەژێر فەرمانی راستەوخۆی ئەفسەرانی سوپای سوریادان و پاڵپشتی ماددیان لە رژێم و سوپای پاسدارانی ئێرانەوە پێدەگات، بە ئاماژەکردن بەوەی بە خەمڵاندن 3,000 چەکداری فەلەستینی لەو لیوایانەدان.

وتی: "رژێمی سوریا دەستیکردۆتەوە بە بەکارهێنانی ئەم لایەنانە، بەتایبەت حەماس، بەهۆی لاوازییەوە لەڕووی ژمارەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

2 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

تەنها درۆو دەلەسەیەو هیچی تر...حەماس زۆر لەئێوە مەبدەئی ترە..ئەوان ڕێگەیان نەدا کە ئێران کتێبی شیعەیی بڵاو بکاتەوە لە غەزرە دوای ئەوهەمووە یارمەتییەی ئێران بۆیان ئێستا دێن جەنگی بۆ ئەکەن...ئەم قسانە زۆ کەسانی گێل و گەلحۆ بنووسن ئەوان لەزووەوە پشتیونی خۆیان بۆ شۆڕشی سوریا دەربڕیووە..

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

تکایە ئەمانەتی کەناڵە میدیاییەکەتان بپارێزن لەڕێگەی راپۆرتی باوەڕپێکراوەوە.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌