چەند وێنەیەك لە رەمادییەوە، پایتەختی پارێزگای ئەنبار، ئەوە نیشاندەدەن ژیان لەو شارە دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی. دوای نزیکەی ساڵێك لە ئازادکردنی لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، بازاڕە پڕ بزاوتەکانی رەمادی جارێکی دیکە جمەیان دێت.
خەڵکە ئاوارەبوەکە بەردەوام و بەکۆمەڵ دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان دوای ئەوەی هێزەکانی عێراق کانونی یەکەمی رابوردوو بەشی زۆری شارەکەی لەدەستی داعش ئازادکرد. لە ئێستادا نزیکەی 80%یان گەڕاونەتەوەدوای هەوڵی بەردەوامیبەڕێوەبەرایەتییە خزمەتگوزارییەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ بە خەڵکی. .
لەژێر دەسەڵاتی داعشدا، ژنان رێگەیان پێنەدەدرا بەبێ پیاوێك لە ماڵەوە بچنە دەرەوە و پیاوان ناچاردەکران ریش بهێڵنەوە و پابەندبن بە رێسای ئیسلامی بۆ پۆشاك. گروپەکە بەرنامەی خوێندنی خۆی سەپاندبوو کە پڕبوو لە ئایدۆلۆژیای توندوتیژیی و لە ئاکامدا، زۆرێك لە دایك و باوکان رەتیاندەکردەوە منداڵانیان بنێرن بۆ خوێندنگەکان..
منداڵان لە ئێستادا گەڕاونەتەوە بۆ خوێندنگە، لەکاتێکدازانکۆی ئەنبار ئەم پایزە دەستیکردەوە بە وانەکانی.