هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

داعش بەهەڕەمەکی دانیشتوانی باب دەستگیردەکات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

مەدەنیە سوریەکان لە شاری بابی سەر بە پارێزگای حەلەب هەڵدێن پاشئەوەی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) هەرچی زیاتر چنگی لە شارەکە گیردەکات. [خاوەنی وێنە: لاپەڕەی فەیسبوکی باب ئەلحەدەس]

مەدەنیە سوریەکان لە شاری بابی سەر بە پارێزگای حەلەب هەڵدێن پاشئەوەی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) هەرچی زیاتر چنگی لە شارەکە گیردەکات. [خاوەنی وێنە: لاپەڕەی فەیسبوکی باب ئەلحەدەس]

دوابەدوای تێکشکانی لە شاری مەنبیج لە باکوری سوریا، "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەستیکردووە بە نمایشی هێز لە شاری باب کە دراوسێی مەنبیجە، دانیشتوان و چالاکوانانی شارەکە بە دیارونایان وت.

وتیان چەکدارانی داعش لە پارێزگای حەلەب و دەوروبەری دەستیانکردووە بە دەستگیرکردنی هەڕەمەکیی پیاوان و لاوان، بەتایبەتی کوردەکان، و دەیانبەن بۆ جێگای نادیار.

هەروەها وتیان داعش زۆربەی ماڵەکانی ئەو دانیشتوانەی داگیرکردووە کە لە ناوچەکە هەڵهاتوون و بەکاریاندەهێنێت وەك بنکەیەك بۆ چەکدارانی یان وەك جێگای نیشتەجێی خێزانەکانیان.

تەنگهەڵچنین بە دانیشتوان

داعش تەنگی بە باب هەڵچنیەوە دوابەدوای دۆڕاندنەکانی لە مەنبیج، چالاکوانی بواری میدیا، تاریق ئەحمەد وتی، کە لاپەڕەی فەیسبوکی باب ئەلحەدەس بەرێوەدەبات کە هەواڵە ناوخۆییەکانی ناوچەکە و پێشڕەوییە سەربازیەکان بڵاودەکاتەوە.

ناوبراو بە دیارونای وت کە گروپەکە بەتایبەتی تەرکیزدە كاتەسەر کوردەکان کە دەشێت بەبێ هیچ هۆیەك دەستگیریان بکات.

وتی داعش دەیەوێت هەرچی دەتوانێت گەورەترین ژمارە لە کوردەکان کۆبکاتەوە تا وەك قەڵغانی مرۆیی بەکاریانبهێنێت کاتێك شەڕی رزگاکردنی شارەکە دەستپێبکات. هەروەها وتی زۆربەی ئەوانەی لە ناوچەکەدا دەمێننەوە جوتیارن یان ئەو خێزانانەن کە توانای داراییان نیە تا هەڵبێن.

ئەحمەد وتی گروپەکە دەدات بەسەر گوندەکانی دەوروبەری باب و دەستگیرکردنی هەڕەمەکی ئەنجامدەدات، لە هەندێك شوێن سەرجەمی خەڵکەکە دەستگیردەکات کە ژمارەی دانیشتوانی هەندێك لە گوندەکان لە 200 کەس تێپەڕناکات.

وتیشی: "لە هەندێك حاڵەتدا تەنها کۆمەڵێكی بچووکی جوتیارن. کەس بەتەواوی نازانێت گروپەکە ئەو دەستگیرکراوانە بۆ کوێ دەبات."

هەروەها وتی چەکدارانی داعش دەدەن بەسەر ماڵاندا و بەدوای تەلەفۆنی سه‌تەلایتدا دەگەڕێن و قاوه‌خانه‌كانی ئینتەرنێتی شارەکە دادەخەن و خزمەتگوزاریەکانی ئینتەرنێت قەدەغەدەكه‌ن.

وتیشی گروپەکە رێگای لە دانیشتوان گرتووە سه‌تەلایت بەکاربهێنن و دەدات بەسەر ماڵاندا بۆ گەڕان بەدوای خزمەتگوزاریەکانی سه‌تەلایتدا.

ناوبراو وتی: "ئەمەش وایکردووە باب و ناوچە گوندنشینەکانی [دەوروبەری] تاڕادەیەك لە دونیای دەرەوە داببڕێت، چونکە کەس لەناوەوە دەستی بە هەواڵ ناگات و زۆر کەمیش [لەدەرەوە] دەزانن چی لەناوەوە روودەدات."

ئامادەیی فراوانی داعش لە باب

بەرپرسانی سەربازیی لە ناوچەکە باس لە ئامادەییەکی فراوانی چەکدارانی داعش دەکەن لە باب.

فەرماندەی سوپای سوریای ئازاد ئەبو ئیبراهیم کە لەبەر سەلامەتیی ناوی خوازراو بەکاردەهێنێت، رایگەیاند دوای ئەوەی داعش لە مەنبیج کشایەوە، بە سەدان لە چەکدارانی روویانکردە باب، کە لەوێوە بە دەیان لەو کەسانەی کە لە ناوچه‌ی رای سەر سنووری تورکیاوە هاتبوون پەیوەندییان پێوەکردن.

ژمارەیەك لایەنی ئۆپۆزسیۆن کە لەژێر ئاڵای سوپای سوریای ئازاددا شەڕدەکەن بەمدواییانە داعشیان لە رای دەرکرد.

ئەبو ئیبراهیم بە دیارونای وت پێیوایە ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی داعش لە باب "ئاماژەی شەڕی خوێناوییە لە داهاتوودا" گەر نیشانه‌ دەستپێکی چوونە ناو شارەکە بدرێت.

وتیشی ئەو مەدەنییانەی لەلایەن گروپەکەوە رفێندراون دەبنە بەربەستێك بۆ هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی "بە دڵنیابوون لەوەی گروپەکە پەنا دەباتە بەر بەکارهێنانیان وەك قەڵغانی مرۆیی بۆ درێژکردنەوەی شەڕەکە یان بۆ دەستەبەرکردنی کشانەوەی چەکدارانی".

وتی ئەمە پێشتر و لەکاتی شەڕی مەنبیجدا روویدا.

وتی داعش سیخوڕەکانی خۆی بەنێو بابدا بڵاوکردۆتەوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە هەڵاتن رێکدەخەن لە ناوچەکەدا یان پەیوەندی لەگەڵ جیهانیی دەرەوەدا دەگرن.

ئەبو ئیبراهیم وتی: "سێدارە لە دەرەوە و ناو شارەکە و ناوچەکانی دەوروبەرییدا ئەنجام دەدرێن لەدژی ئەو گومانلێکراوانەی کە پەیوەندی بەهەر هێزێکەوە دەکەن کە دژی داعش بێت، کە دەستبەجێ نیشانەی مورتەدیان لێدەدرێت."

وتی سزای مورتەدبوون زۆربەی کات سێدارەیە "بەگوێرەی ئەو دابونەریتەی داعش دایهێناوە".

هەوڵەکان بۆ جێکردنەوەی ئاوارەکان

سەرۆك تیمی مانگی سوری کوردیی کە لە کانتۆنی عەفرین کاردەکەن ئازاد دودێکی وتی: "تیمەکانی مانگی سور بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ جێکردنەوەی ئەوانەی لە شاری باب و ناوچەکانی دەوروبەری ئاوارەبوون، که‌مپیان دامەزراندووە بۆ ژمارەیەکی زۆری ئەو هاوڵاتیانەی لەدەست داعش هەڵاتوون."

بە دیارونای راگەیاند کاردەکەن بۆ دابینکردنی چادر و خۆراك و شمەکی تەندروستیی لە ناوچەی عەفرین.

وتی که‌مپە سەرەکییەکان بەتەواوەتیی بەکارهاتوون، لەکاتێکدا که‌مپە نوێیەکان هێشتا پێویستیان بە کارکردنە لەبارەی ژێرخان و خزمەتگوزاریی وەك دابینکردنی ئاوی خواردنەوە.

“هەندێك رێکخراو لە هەوڵی دابینکردنی پێداویستییە بنەڕەتییەکاندان وەك چەردەی خۆراك کە دوو هەفتە جارێك دابەشدەکرێن،" وتی: "بەڵام زۆرێك لە خێزانەکان بەسەر گوند و ناوچەکانی دەوروبەری عەفریندا بڵاوبوونەتەوە، کە وایکردووە ئەرکی جێکردنەوە و پێدانی کۆمەك بۆیان زۆر قورس بێت."

دەربارەی دۆخی تەندروستیی، دودێکی رایگەیاند مانگی سور چەند بنکەیەکی جێگیریی کردۆتەوە لە که‌مپە گەورەکانداو دەزگای گەڕۆکی هەیە کە ئەو ناوچانە دەگەڕێن کە ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەی لێکۆبۆتەوە تا شمەکی تەندروستیی و ڤاکسینیان پێشکەشبکەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500