تێرۆریزم

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: داعش لەسەدا 95 'خەلافەتەکەی' لەدەستداوە

زیاتر لە 7.5 ملیۆن کەس ئازادکراون لە گروپەکە کە داراییه‌كانیان داده‌ڕمێت بۆ نزمترین ئاست بەگوێرەی بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا.


تەحریر شام تەقە لە خۆپیشاندەرە مەدەنیەکان دەکات

دانیشتوانی شاری ئەتاریب، خۆرئاوای حەلەب، ئامادەکارییان دەکرد بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانێك دژی شەڕی سەختی بەردەوام لە ناوچەکەیاندا.


داعش چنگی گیردەکات بەسەر چەند بەشێکی کەمپی یەرموکدا

گروپەکە گەمارۆیەکی تەواوی خستۆتە سەر بەشەکانی رۆژئاوای کەمپەکە بە پاساوی شەڕی تەحریر شامی توندڕەوی رکابەرییدا.


هێزەکانی عێراق 3 گۆڕی بەکۆمەڵ له‌نزیك حەویجە هەڵدەدەنەوە

گۆڕەکان نزیکەی 400 جەستەیان تێدایە، هی ئەو قوربانیانەی لەماوەی سێ ساڵی فەرمانڕەواییدا لەلایەن ئەندامانی گروپەکەوە کوژراون.


عێراقیەکان دەڵێن ژیان له‌ژێردەستی داعشدا زیندانێکی کراوە بوو

دانیشتوانی قائیم دەڕژێنەسەر شەقامەکان دوای ئەوەی هێرشەکەی عێراق چەکدارانی داعشی دەرپه‌ڕاند لەو شارە سنورییەی پارێزگای ئەنبار.


له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی دۆڕانه‌كان، ئەندامانی داعش ویستی شەڕکردن لەدەستدەدەن

پسپۆڕان بە دیارونایان وت گروپەکە رووبه‌ڕووی قەیرانی ئه‌و چەکداره‌ وره‌نزمانه‌ی بووه‌ته‌وه‌ كه‌ لە بەرەكانی شەڕ هەڵدێن.


تەحریر شام هەوڵدەدات دەستبەسەرداگرتنی ئیدلیب بەیاسایی بکات

چالاکوانان وتیان زۆربەی دانیشتوان پێیان وایە 'حکومەتی رزگاری' نوێ کە لە 2 تشرینی دووەم راگەیەندرا لە ئیدلیب، دەبێتە بەرەیەك بۆ هاوپەیمانێتیە توندڕەوەکە.


داعش دانیشتوانی راوە بە بارمتە دەگرێت

بەرپرسێکی ناوخۆیی بە دیارونای وت ئەو هاوڵاتیانەی ئەم شارەی خۆرئاوای ئەنبار کە نەیانتوانی هەڵبێن لە گروپەکە لەئێستادا زۆریان لێدەکرێت لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.


چەکدارانی داعش خۆیان وەك شوان ده‌گۆڕن لە بیابانی ئەنباردا

بەرپرسێکی ناوخۆیی بە دیارونای وت دەیان چەکداری گروپەکە کە لە بەرەی شەڕ هەڵاتوون لە خۆرئاوای ئەنبار ئێستا لە بیابانی روتبە چالاکن.


بەئامانجگرتنی مەدەنیەکان بەمەبەست لە مزگەوتەکاندا لەلایەن تالیبان و داعشەوە"نامرۆڤانه‌یە"

لە نۆ مانگی یەکەمی 2017 دا، هێرشەکان بۆسەر موسوڵمانانی شیعە لەکاتی چونیاندا بۆ مزگەوت یان بۆنە ئایینیەکان 278 قوربانی مەدەنی لێکەوتۆتەوە.


1
1