Di badge ckb
Di banner ckb

ئاساییش

هێزەکانی عێراق لە حەویجە جێگیردەکرێن بۆ بنەبڕکردنی خانە نوستوەکانی داعش

دوای بۆسەیەک یەکشەممە کە تیایدا 27 چەکداری عێراقی کوژران لە حەویجە، هێزەکانی عێراق بوونی خۆیان بەهێزکردووە لە قەزاکە بۆ شوێنپێهەڵگرتنی هەر خانەیەکی نوستووی ماوە.


لیژنه‌یه‌ك له‌ کەرکوك لێکۆڵینەوە ده‌كات لە تیرۆریزم و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ

بەرپرسان بە دیارونا دەڵێن لیژنه‌كه‌ بەشێكە لە پلانەکانی حکومەتی عێراقی بۆ ئارامکردنەوەی ئه‌و ناوچانه‌ی لە دەست داعش رزگارکراون.


هێزە هاوبەشەکان پاشماوەکانی داعش پاکدەکەنەوە لە دوزخورماتوو

هەڵمەتێك بۆ پاککردنەوەی ناوچەکانی دەوروبەری ئەم شارەی پارێزگای سەڵاحەدین 'ئەنجامی گەورە'ی لێکەوتەوە، بەرپرسێکی سەربازی وتی.


پشکنینی ئەمنی توند بۆ ئاوارەکانی قائیم دەکرێت

بەرپرسە عێراقیەکان ڕیوشوێنی ئەمنی توندیان گرتۆتەبەر لە بازگەکان بۆ پشکنینی ئه‌و ئاوارانه‌ی دەگەڕێنەوە بۆ ئه‌م شارۆچکە ستراتیژیەی سەرسنوور، تا رێگریبکەن لە دزەکردنی چەکدارانی داعش.


هێزەکانی سوریای دیموکرات دەیسەلمێنن لایه‌نگرێكی گرنگی هاوپه‌یمانی نێودەوڵەتین

ئەو هەواڵگرییەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دابینیان کردووە هاوکاری هاوپەیمانانی کردوە بۆ ئەوەی کۆبوونەوەیەکی داعش بە ئامانج بگرن لە سوریا نزیك به‌ سنووری عێراق.


دوورگەکانی رووباری دیجلە لە پاشماوەکانی داعش پاککرانەوە

هێزە هاوبەشەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدەدەن، بە گەیشتنی زانیاری لە خەڵکی ناوچەکە، بۆ شوێنپێهەڵگرتنی پاشماوەی چەکدارانی داعش.


عێراق ئەو هێڵە ئاسنینانە چاكدەکاتەوە کە داعش تێكیشكاندبوون

هێڵی بەغدا و سامەڕا بەم دواییانە کرانەوە بۆ نه‌فه‌ر و بارهه‌ڵگرتن، ژمارەیەك لە هێڵەکانی دیکەش بڕیارە بەم نزیکانە بكه‌ونه‌وه‌گه‌ڕ.


هێزەکانی عێراق پلانێك جێبەجێدەکەن بۆ پاککردنەوەی هیت لە پاشماوەکانی داعش

بەرپرسێکی ناوخۆ بە دیارونای وت پلانەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدەدرێت چونکە رەوشی ئەمنی شارەکە ئێستا زۆر جێگیرە.


هەڕەشەی رژێمی سوریا ده‌بێته‌ هۆی ئاوارەیی لە دەرعا

دوای ئەو بڕیارەی لەلایەن سوپای رژێمەوە دەرکرا بۆ هێرشکردن، شەپۆلێکی ئاوارەیی لە شاری سەنەمەین له‌ باکوری دەرعا دەستیپێکردووە.


هێزی پاسەوانانی سنوری عێراق توانای شەڕكردن گەشەپێدەدەن

ماوەیەکە هێزەکانی پاسەوانانی سنوور راهێنانیان پێدەکرێت بۆ بەهێزکردنی توانای پاراستنی سنووری عێراق لەدەست پاشماوەکانی داعش و دزەکاران.


1
1