ژینگە ژینگە 2020-09-08 ئاوارەکانی ئیدلیب رووبهڕووی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و تۆپبارانی رژێم دەبنەوە هیچ پارێزگارییەک بۆ گەرمای ناو کەمپهكانی ئاوارەکان نییە لەکاتێکدا پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە، بەشێکیشیان دووچاری کەمیی ئاو بوونەتەوە. ژینگە 2019-12-18 باران و لافاو تەنگیان هەڵچنیوە بە کەمپەکانی باکوری سوریا ئەو مەدەنیانەی لە بۆمبارانی سوریا و روسیا هەڵدێن لە پارێزگای ئیدلیب دەبێت خۆیان بگرن لە بەرامبەر لافاوی زۆردا لە کەمپە کاتیەکانی ئاوارەکاندا. ژینگە 2019-06-19 وەزیرێك: بەنداوی موسڵ لە باشترین ئاستدا کاردەکات پرۆژەیەکی چاککردنهوهی بەپەلە کە لە ئازاری 2016 دەستیپێکرد هاوکاربوو بۆ جێگیركردنی بەنداوەکە و باشترکردنی ئهمنیهتی ئاوی عێراق. ژینگە 2019-05-28 ئاگر لە بەشێكی گەورەی دەغڵەکانی عێراق بەردەبێت هەزاران هێکتار کێڵگەی گەنم و جۆ سوتێندراون لە چەندین پارێزگا، هەندێك لە بەرپرسەکانی ناوچەکەش داعش بەو گڕتێبەردانە تۆمەتباردەکەن. ژینگە 2019-04-12 عێراق هەوڵەکانی زیاددهكات بۆ گواستنەوەی ئهو خێزانانەی بەر لافاو کەوتوون هەڵمەتێکی بهرفراوان دەستپێکراوە بۆ یارمهتیدان و لەخۆگرتنی زیاد لە 2,000 خێزان کە لە ناوچە زیانبەرکەوتووەکان دەژین. ژینگە 2017-12-27 بارانی بەخوڕ چەرمەسەری بۆ کەمپی عەین عیسای سوریا دەهێنێت دانیشتوانی ئەم کەمپەی رەققە ئەزمونی دۆخێکی کارەساتئامێز دەکەن چونکە ئاو رژاوەتە نێو خێمەکانیانەوە و بەبێ پەناگە ماونەتەوە. ژینگە 2017-11-13 بومەلەرزە مەرگ و کاولکاری لە عێراق جێدێڵێت بومەلەرزەیەك بەپێوەری 7.3 لە ناوچەیهكی سنوری نێوان عێراق و ئێرانی دا شەوی یەکشەممە و سەدان کەسی کوشت و بەهەزارانی دیکەی بریندارکرد. ژینگە 2017-02-21 عێراق نزیكبووهتهوه له كوژاندنهوهی ئاگری بیرهنهوتهكانی گهیاره كاتێك ئهو ئاگرانه كوژانهوه كه لهلایهن 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام' (داعش)هوه له بیرهنهوتهكان بهردرابوون، حكومهت گیرۆدهی كاریگهرییه ئابوری و ژینگهییهكانی دهبێت، بهرپرسان هۆشدارییان دا.