دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر به‌خشینی 4.5 ملیۆن دۆلار به كڵاوسپییهكانی سوریا، كه به رزگاركردنی مه‌ده‌نییه برینداره‌كانی به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا ناوبانگیان ده‌ركردووه، كۆشكی سپی سێشه‌ممه (22 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی كۆشكی سپی، سێیفانی گریشام له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی تره‌مپ واژۆی له‌سه‌ر به‌خشینی هاوكارییه داراییه‌كه كردووه كه به فه‌رمی به گروپی به‌گری شارستانی سوریا ناسراون وه‌ك "به‌رده‌وامیی پشتیوانییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و كاره به‌نرخ و گرنگانه‌ی رێكخراوه‌كه له‌و وڵاته‌دا ئه‌نجامیانده‌دات".
كڵاوسپییه‌كان له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ناسراون به چوونه ناو بۆردومانی چڕه‌وه بۆ هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی قوربانییه‌كان له‌نێو داروپه‌ردوودا و گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان، كه خۆشیان چه‌ندین جار بۆردومان یان تۆپباران كراون.
رژێمی سوریا، كه روسیا پشتگیری ده‌كات، چه‌ند جارێك چالاكوانانی كڵاوسپییهكانی كردۆته ئامانج و ده‌ڵێت گوایه ئه‌وان سه‌ربه‌خۆ نین و پشتگیریی ئه‌و یاخیبووانه ده‌كه‌ن كه دژی حكومه‌تن.