داواكارانی گشتی دووشه‌ممه (21 تشرینی یه‌كه‌م) رایانگه‌یاند كه لیكۆڵه‌رانی فه‌ره‌نسی لیكۆڵینه‌وه‌كانیان سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كۆتایی پێهێنا، كه تێیاندا چوار ساڵ پێش ئێستا 130 كه‌س له یه‌ك ڕۆژدا له پاریس كوژران، ئه‌مه‌ش رێگه خۆشده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنی دادگاییه‌كان.
داواكارانی گشتی ئێستا مانگێكیان له‌به‌رده‌ستدایه كه‌یسه‌كانیان بخه‌نه به‌رده‌م دادوه‌ره‌كان، كه ئه‌وانیش دواتر به‌روارێك بۆ دادگاییه‌كه دیاریده‌كه‌ن، كه ده‌كرێت لانیكه‌م ساڵێكی تر بێت.
چوارده كه‌س تۆماتبار كراون له‌سه‌ر هێرشه‌كانی 13 تشرینی دووه‌م 2015 كه تێیاندا نۆ پیاوی چه‌كدار به تفه‌نگی ده‌ستڕێژكه‌ر و ته‌قه‌مه‌نی هێرشیانكرد له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای نیشتمانی و دواتریش بۆسه‌ر قاوه‌خانه‌كانی سه‌رشه‌قامه‌كان و هۆڵی كۆنسێرتی به‌تاكلان.
داعش به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كانی له‌ئه‌ستۆگرت، كه تێیاندا هه‌شت كه‌س له هێرشبه‌ره‌كان كوژران، حه‌وتیان به بۆمبه خۆكوژییه‌كانی خۆیان.
سه‌ڵاح عه‌بدلسه‌لام، تاكه رزگاربووی تۆمه‌تباری به‌شداربوو، له برۆكسل ده‌ستگیركرا و ئێستا له فه‌ره‌نسا به‌ندكراوه و له‌گه‌ڵ 10 كه‌سی تر چاوه‌ڕوانی دادگاییكردن ده‌كه‌ن.
نوسینگه‌ی نیشتمانیی داواكاری گشتیی دژه‌تیرۆر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه سێ گومانلێكراوی تر به‌ندنه‌كراون، به‌ڵام چاوه‌ڕێی دادگاییكردن ده‌كه‌ن له‌ژێر چاودێریی دادوه‌ریدا.
فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كان بۆ شه‌ش تۆمه‌تباری به‌شداربوو ده‌رچووه و پێده‌چێت لانیكه‌م به‌شێك له‌و تۆمه‌تبه‌رانه له كاتی شه‌ڕدا له سوریا یان عێراق كوژرابن.
له‌نێویاندا فابیه‌ن كله‌ین، كه فه‌ره‌نسییه و پێده‌چێت له ئازاری 2015 چووبێته سوریا و ئه‌و بوو كه گرتنه‌ئه‌ستۆی به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی پاریسی له‌لایه‌ن داعشه‌وه راگه‌یاند.
پێده‌چێت هه‌مان شانه‌ی تیرۆریستیش كه تۆماتباره به هێرشه‌كانی پاریس هێرشیانكردبێته سه‌ر فڕۆكه‌خانه و ئێستگه‌ی میترۆی برۆكسل له ئازاری 2016، كه بوونه هۆی كوشتنی 32 كه‌س.