شه‌ش ئێرانی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ستگیركران له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ به‌قاچاخبردنی ده‌رمان بۆ نێو خاكی عێراق له‌ڕێی ده‌روازه‌ی سنووریی شیبه‌وه، پۆلیسی عێراق له پارێزگای میسان له خۆرهه‌ڵاتی عێراق هه‌ینی (18 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
عه‌قید حسێن وادی روبه‌یعی له پۆلیسی میسان به دیارونای وت: "شه‌ش ئێرانییه‌كه له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی سه‌ردانیكه‌ره ئایینییه‌كان هاتوونه‌ته نێو خاكی عێراق."
وتی: "كۆمه‌ڵێك مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێ‌گیرا، له‌نێویاندا كریستاڵ، حه‌شیش، دژه‌ژه‌هر و حه‌بی بێهۆشكه‌ر."
وتیشی: "ده‌ستگیركراوه‌كان به‌گوێره‌ی یاسای عێراقی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و تۆمه‌تباركران به تاوانی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕه‌ی پێیان گیراوه."
ناوبراو وتی: "له‌ڕێی گومرگی هه‌رێمی باشوره‌وه راده‌ستی به‌ڕێوبه‌رێتی دژ به ماده هۆشبه‌ره‌كانی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی میسان كراون و چاوه‌ڕێی دادگاییكردنه‌كه‌یان ده‌كه‌ن به‌گوێره‌ی ماده‌ی 14ی یاسای سزادانی عێراقی."