پۆلیسی عێراق له پارێزگای ئه‌نبار پێنجشه‌ممه (17 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند كه سێ گوندیان له خۆرئاوای قائیم له‌سه‌ر رووباری فورات پاككردۆته‌وه له ته‌قه‌مه‌نی و مینی چێنراو كه له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه چێنرابوون.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی ئه‌نبار، لیوا هادی كه‌سار رزه‌یج به دیارونای وت هێزه ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كان، به به‌شداری پۆلیسی ئه‌نبار، هێزه‌كانی پارێزگاریی شارستانی و یه‌كه ئه‌ندازیارییه تایبه‌ته‌كانی سوپای عێراق، سێ گوندیان به فراوانی زیاتر له 30 كیلۆمه‌تر پاككرده‌وه.
ناوبراو وتی: "زیاتر له چوار ته‌ن ته‌قه‌مه‌نی، مینی چێنراو، موشه‌ك، تی ئێن تی و ته‌قه‌مه‌نیی سی فۆڕ، نیتراتی ئامۆنیۆم و چه‌ندین هاوه‌ن لابران."
وتیشی گونده‌كان ئێستا له‌ڕووی ئه‌منیه‌ته‌وه ئاماده‌ن بۆ له‌خۆگرتنه‌وه‌ی دانیشتوانه‌كانیان. ئاماژه‌شی كرد به‌وه‌ی تیمه‌كانی خزمه‌تگوزاری به‌منزیكانه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو و كاره‌با و په‌یوه‌ندییه‌كان دابینده‌كه‌ن.