نوێنه‌ری ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و راپۆرتانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه گوایا ئه‌مریكا رێگریی كردبێت له به‌یاننامه‌یه‌كی كۆده‌نگیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ی توركیا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراودا هه‌فته‌ی رابردوو.
نوێنه‌ره‌كه له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر پێنجشه‌ممه (10 تشرینی یه‌كه‌م) وتی هه‌ر ئاماژه‌یه‌ك به‌وه‌ی ئه‌مریكا رێگریی كردبێت له به‌یاننامه‌ی كۆده‌نگی "به‌ته‌واوی ساخته‌یه".
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه له 15 ئه‌ندام پێكهاتووه، له‌سه‌ر داوای پێنج وڵاته ئه‌وروپییه‌كه، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، به‌لجیكا و پۆڵه‌ندا، كۆبووه‌وه. له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، وڵاته ئه‌وروپییه‌كان داوایان له توركیا كرد ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی بوه‌ستنێت.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند كه توركیا 9 تشرینی یه‌كه‌م هێرشێكی بۆسه‌ر هێزه كوردییه‌كانی باكوری سوریا ده‌ستپێكرد، كه له‌قه‌ڵه‌میدان به "تیرۆریست"ی په‌یوه‌ندیدار به یاخییه‌كانی توركیاوه.
هێرشه‌كه دوای ئه‌وه دێت كه واشنتۆن بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای دا له ناوچه سنووریه‌كانی نێوان توركیا و سوریا.
نوێنه‌ری ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: "له كاتێكدا سه‌رۆك تره‌مپ زۆر به‌ڕوونی رایگه‌یاندووه ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی ناكات له بڕیاره‌كه‌ی توركیا بۆ ئه‌نجامدانی په‌لاماری سه‌ربازی بۆسه‌ر باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا."
نوێنه‌ره‌كه وتی توركیا ئێستا به‌رپرسیاره و شكستهێنانیشی له‌وه‌ی به‌پێی یاساكان مامه‌ڵه بكات، دانیشتوانی مه‌ده‌نی بپارێزێت و گه‌ره‌نتیبدات له‌وه‌ی داعش دروستنابێته‌وه "ئاكامی ده‌بێت".